KDC

ئەنفال ناسنامەی گەلێکە

ڕوناک مەولود


کە باسی ئەنفال ئەکرێت ڕۆژە سەختەکانم بیر دێتەوە ،کەنزیکه ی زیاتر له 4.500 گوندمان خاپوور کرا . خەڵکەکەی به زۆرە ملێ گوێزرایەوە بۆ ئۆردوگاکان . دەر کردنی کوردانی فەیلی لە سەر زێدی خۆیان بۆ ئێران ، و پاشان دەستی کرد بە گرتنی 8000 بەرزانی و ژن ومناڵەکانیان ھێنانە قوشتەپە لە ناو ئۆردوگا دایاننان . پاشان بەعس بەوەشەوە نەوەستا بەپشتی جاش و بەعسیەکان کەوتنە گرتنی کەسوکاری پێشمەرگەو تەعریب کردنیان . بە تایبەت ئەو کەسە ی کە پیاوی دیار نەبوایە ، پاشان ئەم ئەنفالە درێژەی کێشا لە دەشتی کۆیە و گۆپتەپە و سێگرتکان و چەند شوێنکی تر . پاشان کیمابارانی ھەڵەبجەو بادیسان .کە لە ھەڵەبجە 5000 شەھیدو بریندارێکی زۆر ھەبوو کە ئیستاش زامی لە دڵی ھەموو کوردێکی بەدڵسۆزو بە شەرەف دایە ، ئینجا ئێستاش ئێمەی کورد ئەو ئازارانەمان زوو لەبیر چۆتەوە بە داخەوە بەم ئارامییەی کوردستان ڕازی نین یان نەوەی 80 کان و90 تەکان ھیچ ناخۆشیەکیان نەدیوە لەوانەیە 80 کان‌ بیریان بێت زۆر ناڕازین لە ژیانی ئێستای کوردستان . . ھەزار سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدان و ئەنفال کراوان مردن و سەر شۆڕی بۆ دوژمنانی کوردو وە کوردستان ھەر شەکاوە بێت ئاڵا ڕەنگینە کەی کوردستان .

___

ئەنفالی هەشت هەزار بارزانی 

KDC

عومەر ڕەسوڵ(لەهەگبەی ئۆتیزم) دا چی ئەدوێ ؟

KDC

شانۆی کوردی بەرە و کوێ

nusar1
KDC

FREE
VIEW