KDC

گەنج لە دووڕیانی مانەوە و ڕۆشتندا


عەلی جمال

گەنج داینەمۆی کۆمەڵگەن هەبوونی زۆری ڕێژەی گەنج لە ووڵاتدا ئەوا ئەو کۆمەڵگەیە بە کۆمەلگەی زیندو و پێشکەوتوو دادەنرێ لە هەموو بوارەکاندا بەمەرجێک پشتی پێ ببەستریت و سوود لەهێز و توانا و بیرۆکەکانی وەربگرێت بەڵام بەداخەوە لە کۆمەڵگای ئێمەدا گەنجەکان پشت گوێ خراون لەڕووی بیرۆکە و هێز و تواناکانیان .
ئەوەی جێگەی تێڕامانە گەنج لە کۆمەڵگەی ئێمەدا لەهیچ بوارێکدا پشتی پێنەبەستراوە تاکو بتوانن کۆمەڵگە بەرەو پێش بەرن هێز و تواناکانیان بەدەربخەن و لەم ڕێگەیەوە کۆمەڵگا بەرەو پێش بەرن ، نە لەئێستا و لە ڕابردوودا حزمەتی چینی گەنج نەکراوە هەربۆیە بیرۆکەی ڕۆشتن لە وولاتدا کردۆتە ئامانجی یەکەمیان ، لە دووڕیانی مانەوە و ڕۆشتدا تێماون بەجێهێشتنی ووڵات و ڕووکردنە غەریبی و دوورکەوتنەوە لە کەسەئازیزەکانیان هێندەی تر غەریب و بێکەس ماون .
کاتێک پاش چەند ساڵ خوێندن بەهیوای کارێکی باش و ژیانێکی خۆش بە ئاوات بوون بەڵام دوای تەواو کردنی خوێندن دەبێت بێکار و دوور لە ئاواتەکانیان کە بۆژیان هەیان بوو ژیان بە خەم و ئاهو کەسەر بەڕێدەکەن

گەنج سیستمێکە هەمیشە رۆحی نوێبوونەوەو داهێنان و دژە ئاراستەی ئەقڵیەتی کۆن و دواکەوتووەکانە.لێرەوە هەوڵدەدەین بە قەڵەمەکەمانەوە بڕژێیینە نێو گەنجەوە به‌ پێی توانا ڕووی کێشەوگرفتەکان هەڵدەدەینەوە لە نزیکەوە دەیخەیننە بەردەم ئێوەی خوێنەروو بینەر
ئەحمد هیوا گەنجێکی خوێندکارە دەڵێت ئاواتەکانم هێندە زۆرە کە سەیری هاوڕێکانم دەکەم پاش چەند ساڵ خوێندنیان تەواو کردوە و ئێستا بێکار و دوور لە ئاواتەکانیان ژیان بەسەر دەبەن خولیای جێهێشتنی وڵاتم کردۆتە ئامانج تاکو لەو ڕێگەیەوە بگەم بە ئاوات و خەونەکانم هەرچەندە دەزانم دووری ووڵات و کەس و کار زۆر سەختە بەڵام رێگە چارەی ترنیە دەبێت ووڵات جێبهێڵم .
کوردۆ کەریم پاش چەند ساڵ لە تەواو کردنی خوێندن و بەکالۆرێس لە کارگێڕی بە ئاهێکی ساردەوە دەڵێت خەونی زۆر جوانم هەبوو کە ئەم بەشەم تەواکرد و کارێکم دەست بکەوێت لەو بوارەی خۆمدا کاربکەم بەڵام ئێستا شاگردم لە چێشتخانەیەک لە سەعات ٦ بەیانیەوە دەچم بۆکار و سەعات ٤ی عەسر تەواو دەبم هێندە بیزار و بێتاقەتم کە وا تەمەنی گەنجیم وا دەڕوات خەون و ئاواتەکانم لە گۆڕناوە هەرچەندە بیر لەبە جێهێشتن دەکەمەوە بەڵام ناتوانم دایکی ئازیزم بە جێبهێڵم و ڕیگای مەرگ تاقی بکەمەوە و ئەو ژیانەی کەماومە لە دووری دایکم بەسەربەرم .
زانا کاروان دەرچوی بەشی زانستە ڕامیاریەکان ٥ساڵە خوێندنی تەواو کردوە دەڵێت گەنجان هەمیشە خاوەنی بەهرەی خۆیانن ، هەمیشە لەخەیاڵیان داهێنانێکی نوێ لە بیر و هزریان بەدی دەکرێت و بڕبڕەی پشتی کۆمەڵگان بەڵام لە کۆمەڵگەی ئێمەدا هیچ زەمینەیەکی لەبار بۆ گەنجەکان نەڕەخساوە تاکو بتوانن ئەو داهێنانەی کەلە مێشکیاندایە لە ئەرزی واقیعدا جێ بەجێ بکەن ئەمەش وا دەکات گەنج بێکار بن و بیری کۆچ لە خەیاڵیان بچەسپێت کۆچ بکەن تاکو ئەوەی ئاواتە خواستەکانیان لە جیهانی دەرەوە بەدی بهێنن ، بەڵام هەندێک جار لە مانەوە و ڕۆشتندا تێدەمێنن بەڕۆشتن هەندێک جاریش مانەوە گرێیەکی قورسە کە وا دەکات بیری کۆچ بە تاکە چارەسەر بزانن .

لەکۆمەڵگای کوردیدا ڕۆڵی گەنج بەشیوەکی تەواو دروست پشت بەتواناکانی گەنج نەبەستراوە ٸەمەش بۆتە ھۆی گەشەنەکردنی توانایی گەنج ودەرنەخستنی توانا و ھیزی گەنج وای کردوە کە ببنە بێ بەرھەمترین چینی کۆمەڵگا ٸەمەش وای لەگەنج کرووە گەنجەکان کۆچ بکەن ٸەمەش کۆمەڵێک ھۆکار وای کردوە لەوانە
یەکەم ..کەمتەرخەمی بەشیک لەگەنجان کە دەیانەوێت لەپڕ ھەموو شتێکیان ھەبیت وبێٸەوەی ماندووببن
دووەم..بەشێکی زۆریشی دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی حکومەت چونکە حکومەت ناتوانێت بەشێکی زۆر فەرمانبەر دابمەزرێنێت
سێ یەم..کەرتی تایبەتیش یاساکان زۆر بەرتەسک کراوەتەوە بۆ ھەموو کەس بەردەست نیە
چوارەم..سوود وەرنەگرتن لەتواناکانی گەنجان لە کاری سیاسەت و دەسەڵات ودەزگاکانی حکومەت
پێنجەم..بەشێکی زۆر گەنجان کە تەخەڕووجیان کردووە دانەمەزراوون و ٸێستا بەشێکی زۆر یان بێکارن
شەشەم..قەیرانی دارایی کەبەرۆکی زۆر بەی وڵاتانی جیھانی گرتەوە بەھۆی فایرۆسی کرۆنا پەک خستنی زۆرێک کۆمپانیاکان کەبۆتە ھۆی بێکاریەکی زۆر لەوانە گەنجەکان
حەوتەم.. ڕێگەدان بۆوەرگرتنی پەنابەران لەلایەن ھەندێک لەوڵاتە ٸەورووپیەکان کەوای لەگەنجان کرد زیاتر کۆچ بکەن وڵات و خاک بەجێبھێڵن
پێویستە حکومەت ھەڵبستێت بە ڕێگاچارەسەرێک بۆٸەوەی گەنجەکان کۆچ نەکەن بۆ دەرەوە لەوانە
یەکەم.. دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەتی ٸابوری لە کەرتی گشتی و تایبەت ھەلی کار زیاتر بۆ گەنجەکان بڕەخسێنێت و ٸەوانەی ساڵانی فەرمانبەریان تەواو بووە گەنجەکان لەشوێنیان دابنرێ
دووەم.. گرنگی دان بە گەنجان لەبواری سیاسی و دەزگاکانی حکومەت
سێ یەم.. ھاوکاری کردنی گەنجان لە ڕووی پێشینەوەی ھاوسەرگیری و دابین کردنی شوێنی نیشتەجێبون
چوارەم..ڕێکخراوەکانی تایبەت بە گەنجان ھەڵبستن بەکاری خۆیان وکێشەوگرفتەکانی گەنجان بگەیەنن بە حکومەت
پێنجەم..پێویستە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار کارێکی وابکەن گەنجەکان وڵات و خاک ونیشتیمانیان خۆش بوێت
شەشەم.. سوود وەرگرتن لەتواناکانی گەنجان لە بواری سیاسەت و پێشخستنی وڵات چونکە گەنجان سەرمایەیی وڵاتن
حەوتەم..پێویستە حیزبەکانی کوردستان ڕێگا بۆ گەنجەکان خۆش بکەن بەشداری لە کایەیی سیاسی بکەن
ٸەم کۆمەڵە ڕێگایە زۆر گرنگە حکومەت و پەرلەمان و لایەنە سیاسیەکان ھەڵبستن بە چارەسەر کردنی کێشەکانی گەنج وسود لەتوانا کانی گەنج وەربگیرێت تاکو وڵاتمان بەرەپێش تر بچێت گەنج وەک گەوھەرن بۆ وڵات ھەرگەنجەکانن داینەمۆی پێش کەوتن کە ٸابوری وڵات لەسەر دەستی ٸەمان دەبوژێتەوە بۆیە باچیتر بەھۆی کۆچی گەنج مەرگی گەنجەکانمان نەبینین

___

ئەو رێککەوتنەی پارتی و سەدر و سوننە . عێراق لە گێژاوی سیاسی دەرباز دەکات

KDC

ڕۆڵی گەنج لە هەڵبژاردندا

KDC

ئابووری جیهان لەسەر گڕکانێک خەوتووە

KDC
KDC

FREE
VIEW