KDC

کۆنفرانسی لۆزان و وێنەیەک بۆ مێژوو

نووسینی : شوعلە رەسول – حبیب


یادی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان ، یادی نەهامەتییەکانی گەلەکەمانە لە دابەشکاری و داگیرکاری خاک و شەهیدکردن و کیمیاباران و ئەنفال و سەرکردە لەسێدارەدان و تیرۆرکردنی سەرکردە لە هەندەران و کاولکاری و بە سوتماککردنی خاکی کوردستان و هێرشی ناڕەوا بەناوی پاراستنی سنوور و لەسەروی هەموویانەوە دزین و بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی نەتەوەکەمان و تواندنەوەی کولتوور و فەرهەنگ و بنەماکانی بوونی نەتەوەیەک لەسەر خاکی خۆی .
ئەرکی ڕۆشنبیرانی گەلەکەمانە لە بۆتەی نەتەوەیی دا وانەکانی هۆشیاریی نەتەوەیی بکەنە بنەمای فکر و سامانی هزری نەتەوەیی لە هۆش و بیری گەنجان و ئافرەتان و تاکی کورد دا .
دەبێت تێکۆشانی خۆڕێکخستنی نەتەوەییانە بۆ ئەم سەردەمەی کورد لە پانتاییەکی بێ سەرەتا و بێ کۆتایی و بێ مەودا زەمینەی بۆ ساز بکرێت .
گرنگیدان بە زمانی کوردی ، کە زمان هۆکاری سەرەکییە بۆ خۆ ناساندنی نەتەوەیی و بە کلیلی دەرگای هۆشیاریی نەتەوەیی دەزانریت ، بەهۆی زمانەوە ( زمانی خەڵکی نەتەوەیەک ) دەتوانریت مرۆڤ ئیدینتیتاتی ( هەویەی ) خۆی پێناسە بکات.
( بەینەدێکت ئەندەرسۆن ) دیاردەی پشتکردنە زمانی لاتینی لە ئەوروپا و گەڕانەوەی گەلانی ئەوروپا بۆ زمانی خەڵک ، بە بنەمای دروست بوونی هۆشیاری نەتەوەیی دەزانیت .
لە دوای ئەو پەتاگەورەیەیی ( کۆرۆنا ) کە جیهانی گرتەوە ، دونیای وە فاکتێک بەرەو نوێ بوونەوە دەبات . کوردیش لە دوای تێپەڕاندنی پێواژۆی ئەو پەتایەدا ، بەدەر نابین لەو بەرەو نوێ بوونەیە . پەرینەوە لە ڕابردوو خوازییەوە بەرەو ئایندەخوازی ( ئایندەخوازی بۆ ئێمەی کورد ) سەربەخۆخوازییە ، دەوڵەتی کوردیی ناسیۆنالیستییە ، کە دیسکۆرسەکەی ( لێدوانەکەی ) بیچم بە هۆشیاری تاک دەدات ، فۆرم و ناوەڕۆکی باشتر دەبێت بۆ گوزارشتکردن لە سەروەریی سیاسی نەتەوەیی و نیشتیمانی و وێنای کۆمەڵگەیەکی ئازاد و ماف پارێزراو لە زەیندا دەکات .
پەیماننامەی لۆزان لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی جیهانی یەکەم بە سوودوەرگرتن لە بەندەکانی پەیمانی سایکس بیکۆ ، هاتە ئاراوە و دابەشکاری بوو لە بەرژەوەندی زلهێزەکانی جیهان و دانانی سنووری دەستکرد و بەزۆر لکاندنی خاک و نەتەوە کان بەیەکەوە ، کە کورد گەورەترین نەتەوەی ناوچەکەبوو زۆرترین زەرەرمەند بوو لە دابەشکارییەدا و لە مافی بوون بە دەوڵەت لە سەر خاکی خۆی بێبەشکرا .
بەرێز ( ئیسماعیل بێشەکچی ) گەورە نووسەر و بیرمەندی تورک دەڵێت پرسی کورد ، پرسی کەمایەتی نییە چونکە کورد لە نیشتیمان و لەسەر خاکی خۆی دەژی و خەڵکی ڕەسەنی ئەم وڵاتەیە .
{ لە کۆنفرانسی لۆزاندا بەڕێز بێشکچی داوای لە بەندە کرد کە لەسەر خواستی بەرێزیان وێنەیەک پێکەوە بگرین .
وێنەکە لەسەر ستێج وەستانی بەڕیزیان لەگەڵ ئافرەتێکی کورد بە بەرگی کوردییەوە ، کە ئەو ئافرەتە کورد ( من ) بووم ، ڕووەو ئاڵای پیرۆزی کوردستان بۆ هیواخواستن بۆ سەربەخۆیی کوردستان } .
بێگوومان ڕادیکاڵانە ئەو هەستە لە هزرم دا وروژایەوە کە بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دەنگم بە بەڵێ دا ، هزر و ئەندێشەم ، ڕۆحیەتی نەتەوەیی بوونمی نوێتر و نوێترین کردەوە .

___

جینوسایدی گەلی کورد .و. ناساندی لە نێو کۆمەڵگای جیهانی

nusar1

ڕۆڵی گەنج لە هەڵبژاردندا

KDC

من شۆڤێنیم … !!

KDC
KDC

FREE
VIEW