KDC

بۆچی ”خانمان” ئەوەندە گلەیی دەکەن.!چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ”خانمان”ە بکەین.


هەوارخان سەید مراد

هیچ کەسێک بەبێ هۆکار گلەیی ناکات، بە تایبەت کاتێک باس لە ”خانمان” دەکرێت. هیچ ژنێک حەزی لە گلەیی و گریانی بە بەردەوامی نییە، بەڵام ئەگەر گلەیی بکەن ئەوا هۆکارێک لە پشتەوەیە.

هەندێک هۆکاری زۆر باو هەیە، بۆ ئەوەی ژن گلەیی بکات وەک ناکۆکی لەگەڵ هاوسەرەکەی، کێشەی دارایی یان بێڕێزیکردن؛ بەڵام ئەوە تەنها ئەوە نییە. هەندێک لە ژنان بەهۆی سروشتی خۆپەرستی خۆیانەوە گلەیی دەکەن لەکاتێکدا هەندێکیان گلەیی دەکەن و هۆکارێکی ڕاستەقینەیان لە پشتەوەیە.

لە خوارەوە چەند هۆکارێکی باو باسکراون کە ”خانمان” گلەیی دەکەن، بەردەوام بە لە خوێندنەوە بۆ ئەوەی ژنەکەت بە باشی بناسیت .!

  1. نا دڵنیایی
    ئەمەش یەکێکە لە هۆکارە باوەکان بۆ ئەوەی ئافرەت گلەیی بکات. ئەمەش ڕەنگە لە بیانووی بچوک دەست پێ بکات، کە یارمەتیان دەدات لە گەڕان بەدوای نیشانەکانی ناپاکیدا؛ ئەو گلەیی لەوە دەکات کە کات لەگەڵیدا بەسەر نابەیت و تەنانەت ڕەنگە داوای ئەوە بکات بزانێت بە بەردەوامی سەرقاڵی چیت . بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە ”خانم”ە دەتوانیت بە ئاسانی کات لەگەڵیدا بەسەر بەریت، دەستی بگات بە تایبەتمەندییەکانی خۆت و نیشانی بدەیت کە هیچ شتێکت نییە بیشاریتەوە. گوێ لە قسەکانی بگرن و بەم زووانە هەموو شتێک باش دەبێت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت.
  2. ئازاردان
    هەندێک لە ”خانمان” خوویەکیان هەیە کە کینەیان لە دڵ هەڵدەگرن و دواتر ڕوو لە تۆڵەسەندنەوە دەکەن؛ بۆ ئەوەی ئەم کارە بکەن، هەمیشە وەک چەکێک بەکاریدەهێنن.کە زیاتر بیر لە ڕۆژە نەرێنیەکانی ڕابردوو دەکەنەوە، پەنا بۆ خاڵی ڵاوازی هاوسەرەکەیان دەبەن، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە ”خانم”ە باشترە، هەوڵ نەدەی هانی بدەی زیاتر گفتوگۆ بکات بەتایبەت لەکاتی گازەندە کردن ، زوو پشتگیری بکە و پێی بڵێ: کە قسەکانت ڕاستن بەڵام زۆر بە ڕەقی دەدوێن و ئازارم دەدەن، داوای لێبوردن بکە و داوای لێبوردنی لێ بکە. کاتێکی بۆ تەرخان بکە و وای لێبکە تێبگات کە چەندە گرنگە بۆ تۆ، ئەمە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی چەکەکەی دابنێت.
  3. کاردانەوەی ساردی پیاوان بەرامبەر بە خانمان
    هەندێک لە ژنان وەک جۆرێک لە بەرگریکردن گلەیی دەکەن بە تایبەت ئەگەر پیاوەکەیان وەک زەعیفەیەک سەیریان بکەن. گلەیی و پەرچەکردار دەکەن بۆ ئەوەی نیشانی پیاوەکەیان بدەن کە ئەو یەکسانە بەوان. بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە ”خانم”ە گرنگە ئاگاداری بکەیتەوە کە تۆ لە لای ئەویت. تەواوکاری باشی و خراپی یەکترن هەروەها دوور بکەوەرەوە لە شەڕانگێزی و قسەی بێ رێزی بە سروشتی بەرامبەری.
  4. ترسی ناجێگیر
    هەندێک لە خانمان خوویەکی خراپیان هەیە کە لە ترسدا ژیانیان بەسەر دەبەن
    بەردەوام نیگەرانن؛ ئەوان مەیلیان هەیە باوەڕیان بەوە هەبێت کە شتێکی خراپیان بەسەر دێت. بەردەوام پەیوەندی بە مۆبایلی پیاوەکەیەوە دەکات بۆ ئەوەی بزانێت هەموو شتێک باشە یان نا، بەردەوام پەیوەندی پێوە دەکات و وەک گرنگیدانێک سەیری ئەمە دەکات. کاتێک شتەکان بەپێی پلانەکەی نەڕۆن، ئەو ژنە قسە دەکات و بە ترسەوە دەمێنێتەوە. بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم ژنەدا دەتوانیت ماچی بکەیت و لە باوەشی بگریت کاتێک هەستی شلەژانی دەبێت، ئاگاداری بیت، ژینگەیەکی ئارام بۆ دابین بکەیت و لەگەڵیدا نوێژ بکەیت کاتێک نیگەران دەبێت.
  5. چاوەڕوانی لەڕادەبەدەر
    زۆربەی ژنان گلەیی دەکەن کاتێک بە چاوەڕوانییەکانیان نەگەیشتوون؛ ئەم ژنانە پێیان وایە پیاوەکەیان لەبری ئەوەی تێگەیشتوو بێت، ئامێرێکی بەرهەمهێنانی ئەنجامە. ئەوان کاتێک پیاوەکەیان بەپێی پلانەکەیان کار ناکات، بە شکستخواردوو بیری لێدەکەنەوە و تەنانەت گاڵتەیان پێدەکەن کاتێک ناتوانێت شتێکی بۆ بکڕێت یان پێداویستییەکانی دابین بکات.ئەم جۆرە ژنە پێویستی بە هەندێک کات هەیە بۆ ئەوەی سارد بێتەوە؛ پێویستە بەشداری لە پلاندانان بکات و یارمەتی جێبەجێکردنی بدات لەگەڵ پیاوەکەی.
  6. بێ تاقەتی
    هەندێک لە خانمان بەهۆی سروشتی بێ تاقەتیانەوە گلەیی دەکەن. فشاریان لەسەر دروست دەکەن، نائارام دەبن و دواتر بە ئاسانی دەست دەکەن بە گومانکردن. بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم خانمە باشتر وایە سەرنجت بۆ ئەو ڕاستییە بهێنیت کە خۆشت دەوێت و کار لەسەر لاوازییەکەی بکەیت. فێری بکە زیاتر نوێژ بکات و وەرزشی لەگەڵ بکات و سەبر بگرێت.

بەهیوای ئەوەی ئەم بابەتە یارمەتیدەر بووبێت بۆ ئەوەی تێبگەیت کە بۆچی ژنان مان دەگرن . ئەگەر ”خانم”ەکەت سەر بە هەریەکێک لەو پۆلانەی سەرەوەن، ئەوا هەوڵبدە بە باشی مامەڵەی لەگەڵ بکەیت. هەمیشە لەبیرت بێت، کەمێک خۆشەویستی و گرنگیدان ڕێگایەکی دوور دەبڕێت.

___

[[ سەربازە کوژراوەکانی ئەمەریکادەبێتە هەڕەشەی پەلامارێکی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران؟]].

nusar1

گرینگی تۆمارکردنی هەورامان لە لیستی شوێنەوارە کەلەپوورییە جیهانییەکان، لە لایەن یونیسکۆوە چییە؟ و چۆن سودی بۆ خەڵکی هەورامان دەبێ؟

KDC

پرۆژەیەک لەناو گوتاردا

KDC
KDC

FREE
VIEW