KDC

لۆزان و دووبارە جیاکاری و دابەشکردنەوە

هەورامان عەلی تۆفیق

لە 24ـی تەمووزی 1923 لەلایەن تورکیا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و یۆگسلاڤیا بۆ دیاریکردنی سنووری نوێی تورکیا پەیماننامەی لۆزان واژۆکرا، کە بووە هۆی دابەشکاری کوردستان و پارچە پارچەکردنی کورد ، لە سەد ساڵی ڕابردوو پرسی کورد وەک کارتیک بۆ بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێزو و ناوچەکە بەکارهاتووەو مامەڵە بە چارەنوسیەوە کراوە ، لەو سەد ساڵە چ کارەسات و ماڵوێرانی و مەینەتی بەسەریدا هاتووە و قۆناغ لەدوایی قۆناغ کارەساتەکان توند ترو مەترسیدارتربوون و گەیشتونەتە دوا ئاستی نامرۆڤایەتی لە جیبۆساید و پاکتاوی نەژادی و بێسەرو شوێنکردنی بەکۆمەڵ و چەکی قەدەغەکراوی کیمیاوی و کاوڵکردن و قڕکردنی کورد بوو .
تاوانی دوژمنانی کورد لە پێش چاومان دیارە، دوژمنەکانمان بێ سڵەمینەوە تاوانەکانیان نەشاردوونەتەوە .
لێرەدا دەکرێ نەیارانی کورد تێروانینی جیاوازیان هەبێت و لەڕوانگەی بەرژەوەندیەکانی خۆیانەوە لە ئیمەی کورد و مافەکانمان بڕوانن ، بەڵام ئەوەی جیگای داخە ئێمەی کورد بەدەستی خۆمان ئەوەی دوژمنەکانمان نەیان توانی لە درێژایی ئەو سەد ساڵە بەو هەموو تاوانانەوە بیکەن بۆخۆمان بۆیان دەکەین و ئامانجەکانیان جێ بەجێ دەکەین ..
جیاکاری و پەرتەوازەیی و جوڵانەوە بەپێی بەرژەوەندیە ناوچەییەکان و دژ بە خواستە نەتەوەییەکان ، ئەوە بوو لە کۆنفراسی لۆزان لە رۆژانی 2023/7/23/22، لە وڵاتی سویسرا، لە لایەن کەنەکەو چەند لایەن و پارتی سیاسیەوە ئەنجامدراو بانگەشەی جیاوزی بۆکراو و دواتر ناوەرۆک و دەرەنجامی لێکەوتەی دی لێکەوتەوە .
سەرەتا جیاکاری لە ئەجەنداو بەرنامەو ئامانجەکەیەوە بوو ، بەو ئاستەی کورد وەک چوارپارچەی جیاواز نیشان بدرێت و چوار ئاڵا بکرێتە ئەمری واقع و بووترێ کورد بەو دابەشکاریەی لۆزان ڕازیە ، گەر لە ناوەرۆکیش هەندێک داکۆکی و داوایی هەبێت ، بەو دەسپێکە خواستەکان و ئامانجی کۆنفرانسەکە گرنگی خۆیی لەدەستداو ئامانجێکی دوژمنکارانەی پێکا، دەستەواژەی “گەلانی کوردستان” ئاماژەیەکی دروست ڕوونە بۆ نیشاندانی ئەو جیاوازیەی مەبەست لێی لەتکردنی کوردستانە .
داوایەک لە وڵاتان بە کردنەوەی دەرگای ئاشتی بۆ چارەسەری کێشەی کورد ، بۆ خۆیی پێچەوانەی پرەنسیپ و بەرنامەو کاری هەندێکە بۆ تێکدانی ئاشتەوایی و داخستنی ئەو دەرگایە و تێکدان و تێکەڵکردنی هاوکێشەکانە بۆ ئەوەی لە بنەمادا ئاشتی بەرقەرانەبێت .
کوردێکی نیشتمان پەروەر لە ماڵەکەی خۆیە بەدڵسۆزی و خۆشەویستی نیشتمان و بە پارێزگاریکردنی لەزمان و کلتورو فەرهەنگی خۆیی ئەو ئەرکە بووە کە لەماوەی ئەو سەدساڵەدا تاکی کورد کردوویەتی و بەزیندوویی ماوەتەوە ، نەک لە کۆنفرانسێکەوە بەجیاکاری دەست پێ بکرێت و دروشمی ڕەتکردنەوەش هەڵگرێ .
هێرشە ئاسمانیەکانی وڵاتانی داگیرکاری کوردستان زۆرترین زیان بۆ هەرێمی کوردستانەو ئامانج لێی لاوازکردن و کێشەنانەو نارامیە بۆ هەرێم ، ئەوەی ئاسانکاری دەکا بۆ جێ بەجێی کردنی ئەم بەرنامەیە هەندێک لایەنی کوردی خۆیەتی بووەتە هۆکار بۆ ئەوهێرشانەی دوژمن ، هەڵوێست و بەرنامەو خواستەکانی حکومەتی هەرێمیش لەو بارەیەوە ڕوون و ئاشکرایە .
بەرژەوەندیە باڵا نیشتمانیەکان تەنها دروشم نین ، بەڵکو کردەوەو کارو دەرەنجامەکانیەتی ، ئەوەش ڕوونە و دەبینین کێ لەبەرژەوەندی خۆیی کاردەکاو کێن ئەوانەی بوونەتە نیشانەی دوژمنەکانی کورد لەبەر ئەوەی بۆ بەرژەوەندی میللەت تێدەکۆشن ، زۆر بەڕوونی هەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی لە سەرپرسە نەتەوەییەکان دیارن و هەڵوێستی لایەنەکانی دیش ڕوون و بەرچاون .
کاتێک ناکۆکیەسیاسیەکان وەلادەنرێن ، ئەوەی بیری لێدەکەینەوە پرسی نەتەوەیی و نیشتمانیە ، ئەوکات دەتوانین کێشە نێوخۆییەکان چارەسەر بکەین ، بەڵام ئەوەی پێچەوانەیە زۆرێک لە لایەنەکان بەو ئاراستە دروستە مامەڵە ناکەن و دەبنە هۆکاری دروست بوونی ناکۆکی .
لەم کەش و هەوایەدا ئێمەی کورد لەسەر زمان و ستراتیجیەت و ئایندەو گوزەرانی خۆمان کۆک نین چۆن بتوانین لە کۆنفرانسێکی نیشتمانی نەتەوەیی یەک بگرینەوە ، نمونەی زیندوو هەن ، ئێمەی کوردانی دیاسپۆرا ڕۆژانە ڕووبەروەی ئەو جیاکاریانە دەبینەوە ، بەنمونە زمان وئەو جیاوازیەی هەیە .
باس لەناساندنی پارچەکانی کوردستان دەکريت لە سنوری وڵاتانی تورکیا و سوریا ، ئەوەی سەیرە و جێی تێڕمانینە باسی وڵاتی ئێران ناکرێت وەک ئەوەی ئەو وڵاتە کوردی تێدا نەژی و کوردستان نەبێت ،
داخوازیەکی جدی لە دەوڵەتی تورکیا دەکرێت بۆ کەمیایەتیە نا موسڵمانەکان لەو وڵاتە بەس بۆ کورد پێویست ناکا !! ئەمەش پرسیارە بۆ کورد مافی ئەوەی نەبێ ؟
دووبارە جیاکاریەکی دی لەنێوکورداندا بە جیاواز ناساندینی ئێزیدی و یارسانەکانە وەک ئەوەی کورد نەبن ، بە جۆرێک داوایی مافیان بۆ بکرێت وەک ئەوەی داواکراوە بۆ رۆم و ئەرمەنی و سریانی وکلدانی ، ئەمەش دەچێتەی خانەی جیاکاری لەنێو کوردانی ڕەسەندا .
هێندەی بمانەوێ لێکدانەوەی فکری لەسەر ئەم جیاوازیانە دەکرێت و بێ دەرەنجام دەمێنینەوە و ئەوەی هەیە بەردەوامی دەبێت و بۆخۆمان دوایی سەد ساڵ برگەکانی لۆزان جێ بەجێ دەکەین .

___

سەرچاوەی مرۆیی و فەرھەنگی کار و پیشە

KDC

ئەنفال ناسنامەی گەلێکە

nusar1

ناساندن و خوێندنەوەی کتێب 

KDC
KDC

FREE
VIEW