عەلی جەمال
کەرکووک ( زمانی کوردی: کەرکووک عەرەبی: کرکوک , ئاسوری: ܐܪܦܗܐ، فارسی: کرکوک, ) شارێکە کە لە ڕووی دانیشتوان و مێژووەوە کوردستانییە و دەکەوێتە باشووری کوردستان کە پێک ھاتووە لە نەتەوەکانی کورد کە زۆرینەن بە دوایدا عەرەب، تورکمان لە پاشان کلد و ئاشووری. کەرکووک لەلایەن مەسعود بارزانی و مام جەلالەوە بە دڵی کوردستان یان قودسی کوردان ناو دەبرێت. کەرکووک وەک کوردستانێکی بچووک وایە کە ھەموو ئەو نەتەوانەی لێ دەژێن کە لە کوردستانیشدا ھەن، سەرەڕای ئەوەی کە لە ڕووی سیاسییە عێراقێکانەوە وەک “عێراقێکی بچووک” ناو دەبرێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو واتەوە بە دووبارە تەعریبکردنەوەی کەرکووک ماناکەی دێت لەبەر ئەوەی شاری موسڵ، کە زۆربەی دانیشتوانی ناوشارەکە عەرەبە، دەبوایە وەک عێراقێکی بچووک ناو ببرێت، نەک کەرکووک، کە کەرکووک لە ڕووی دانیشتوان، سروشت، مێژوو .
لەسەرچاوەیەکی تری مێژوویی یەوە لەمێژووی سۆمەرییەکانەوە ھاتووە دەڵێت : ناوی کەرکوک لە ( کارکوک ) ەوە ھاتووە بەوواتای کاری تەواو یان ئیشی ڕێک و پێک کەواتە ئەمە جێی سەرنج و تێڕامانە بۆ ئەوانەی کەکەرکوک بەکوردستان نازانن و بەماڵی توورک و عارەبی دەزانن لەگەڵ ئەوەشدا کەھەرسێ ناوی ( باباگوڕگوڕ ) و ( کورکوا) و ( کارکوک ) ھەر کوردیەو بەڵگەی کوردستانی بوونی کەرکوکە لەچەند ھەزار ساڵ لەمەوبەرەوە . ( دەبێت ناوی نەجەف و کەربەلا یان سەماوە کوردی بێت و بڵێین ئەو شارە عارەبی یە یان بەپێچەوانەوە .. ! . یان کورد چی دەکات لەواسگ و کوت ئەگەر ھێزو دەسەڵاتێک و بەرژەوەندی یەک نەیبردبێت کەواتە لەڕاستیدا عەرەب لەکەرکوک چی دەکات ئەگەر دەسەڵات و میری عێراق خۆی نەیھێنابن بۆکەرکوک .؟. ) . ھەروەھا بەوشێوەیەش تورکومان وەچەی وەچەکانی عوسمانلییەکانن ( ١٥١٤ ) .عەرەبەکانی کەرکوکیش کەھەندێک پێیان دەڵێن عەرەبی ڕەسەن ئەوانیش خەڵکی باشووری عێراقن و بەئاشکرا ھێنراون بۆ کەرکوک و جێگەی ئەو خێزانە کوردانەیان پێ پڕکردونەتەوە کە نزیکەی سەدەیەکە دەریان کردوون و ئاوارەی شوێنەکانی تری کوردستان و ووڵاتانی ترن . ( بۆئاگاداری و سەرنجی کاربەدەستانی کوردستان : تورکومان و عارەب لەپلان داناندان لەکەرکوکدا وەکو چۆن بەغداو ئەنقەرە گفتووگۆیان لێکردووە بەھەمان شێووە ) . ناوو ناوبانگی بەرھەمی نەوتی ئەم شارە دەووڵەمەندە ئەوەیە کەدووھەم نەوتە لەجیھاندا بۆ پاکی و باشی و گرانی و ھەروەھا گەورەترین سامانی ئابووری نەتەوەیی ( National Economics ) گەلی کوردە . بەڵگەیەکی تری بەکوردستانی بوونی کەرکوک سەرژمێری دانیشتوانەکەیەتی لەساڵی (١٩٥٧ ) دا بۆنمونە : ژمارەی دانیشتوانی شاری کەرکوک بەکوردو عارەب و تورکومان و کلدو ئاشورەوە بۆ ساڵی ( ١٩٥٧ ) دەکاتە ( ٢٧٩٠٠٠ ) کەس کە ( ١٧٨٠٠٠ ) ی کورد بووە بەڵام سەرژمێری ساڵی ( ٢٠٠٣ ) دەکاتە (٧٥٦٠٠٠ ) کەس زیاتر لە ( ٤٠٠٠٠٠ ) ی کورد .
لە ساڵی 1927 یەکەمین کێڵگە نەوتی لە ناوچەی بابەگوڕگوڕ لە کەرکووک دۆزرایەوە ، هەر لەو کاتەوە دەستکرا بە دەرهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک.
نەوتی کەرکووک چەند تایبەتمەندییەكی گرنگی هەیە لەوانە چڕی نەوتەکەی زۆر کەمە ئەمە تایبەتمەندییەکی زۆر بەپێزە بۆ بەها و جۆری نەوتەکە، هەروەها گازی گۆگردی هایدرۆجینی H2S تێدایە کە پێویستی بە چەند پرۆسەیەکی چارەسەریی هەیە بۆ ئەوەی ئەو گازە لە نەوتەکە جیابکرێتەوە.
ڕۆژانە نزیکەی 100 بۆ 150 هەزار بەرمیل لە کێڵگە نەوتیەکانی کەرکووکەوە ڕەوانەی دەرەوە دەکرێت، هەروەها دیاردەیەکی زۆر دەگمەن و نامۆ بەدیدەکرێت لەم شارە ئەویش بوونی ئاگرێکی هەمیشە داگیرساو بە بڵێسە لە ناوچەی باباگوڕگوڕ هۆکاری ئەم دیاردەیە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی چەند بۆشایی و شکانییەك لە چینەکانی زەوی لەو ناوچەیە و دەرچونی چەند جۆرە گازێك لەو درزانەوە بووەتە هۆی بەردەوامیدان بەو ئاگرە بۆیە پێی دەوترێت ئاگری هەمیشەیی نەمر.
گرینگترین شوێنەوە مێژووییەکانی کەرکووک
قەڵای کەرکووک
گرینگترین شوێنەواری مێژوویە لە کەرکووک کە لە لایەن پاشای ئاشوریی ناسربالی دووەم بنیاتنراوە 800 ساڵ پێش زایین، لە سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانییەکان وەکو بنکەی سەربازگە بەکارهێنراوە.
لێرەدا دەكرێ گرنگی بەو ئاسەوارانە بدەین كە مێژوویان هەزارەها ساڵە بەرەو پێشوو دەگەڕێتەوە، یەكێك لەو كارە ئەندازەییە سەیرانەی گەلی كورد پێوەی بەناوبانگە، دروست كردنی قەڵایە، یەكێكیش لەو قەڵایانەی كوردستان بریتییە لە قەڵای كەركوك، كە دەكەوێتە ناوەڕاستی شاری كەركوك، ئەمەو مێژووی قەڵای كەركوك دەگەڕێنرێتەوە بۆ ناوەڕاستی هەزارەی دووەمی پێش زایین، كە بەناوی (دیمتۆ كرخی شلواخۆ) ناسرابوو، واتە (قەڵای نەوەی شیلوا) كە حاكمێكی ئەو سەردەمە بەناوی (شا شیلوا تیشوب) دروستی كردووە، كەچی هەندێك لە مێژووناسانی دیكە دەڵێن : ئەو قەڵایە لە سەردەمی شای ئاشوورییەكان دروست كراوە كە بە ناوی (ئاشور ناسربالی دووەم كە لە ساڵانی 850 و 884 پێش زایین دروست كراوە، كە ئەو كاتە ئەو شایە ئەو قەڵایەی دروست كردووە وەك پشتێكی داكۆكی كرد لە هێزەكانییەوە، ئەمەو لەو قەڵایە (72) تاوەری بۆ دروست كراوە و لەگەڵ بوونی (32) رێگەی جۆراجۆر بۆ چوونە ناو قەڵاكەوە، دواتر داگیركەری مەگۆلی (تیمۆرلەنگ) لە ساڵی (1393) پەلاماری ئەو قەڵایەی داوە بۆ داگیركردنی كەچی شكستی هێناوە، ئەو قەڵایە لەسەر شێوازی (4) كۆرنەوە دروست كراوە و بە بەرزایی (120) پێ لەسەر ئاستی دەریایەوە، ئەمەو گرنگترین بەشی ئەو قەڵایە بریتیی بوو لە بەشی خۆرئاوا كە بە (شاتر) ناسراوە و لەگەڵ بوونی گلكۆی نێردراوی خودا (دانیال)، ئەمەو لەلایەكی دیكەوە مێژووی قەڵای كەركوك بۆ سەردەمی (مسماری) دەگەڕێنرێتەوەو كە لە بنەڕەتدا ناوی شاری (ئەربخا) بووە كە ویلایەتێكی سەربەخۆ بووە لە هەزارەی دووەمی پێش زایین.
بازاڕی قەیسەری کەرکووک
نزیکە لە قەڵای کەرکووکەوە لە ساڵی 1855 دروستکراوە، لەلایەن عوسمانییەکانەوە، شێوازی بنیاتنانی چەند هێمایەکی تیایە بەڵگە و نیشانەیە بۆ کات، 365 دوکان لەخۆ دەگرێت کە هێمای ڕۆژەکانی ساڵە، 24 لق و بەشی هەیە هێمایە بۆ کاژێرەکانی ڕۆژ، لە بەشی سەرەوەی 12 ژووری بچوکی تێدایە هێمایە بۆ ژمارەی مانگەکانی ساڵ، 7 دەرگای سەرەکی هەیە هێمایە بۆ ڕۆژەکانی هەفتە
مزگەوت و مەزارگەی پێغەمبەر دانیاڵ
یەکێکە لە شوێنە پیرۆزەکانی شاری کەرکووک ڕووبەرەکەی 400 مەتر دووجایە و جێگەی 150 نوێژخوێن لەخۆ دەگرێت، وادەنرێت گۆڕی پێغەمبەر دانیاڵ لەو مەزارەیە، هەر بۆیە پێگەیەکی پیرۆز و مەزنی هەیە لەلای هەندێک لە موسوڵمانی شارەکە.
مزگەوتی مەجیدییە تەکێی تاڵەبانییەکان
مزگەوتەکە ناوەندێکە بۆ فێربوون و لەبەرکردنی قورئان، مزگەوتێکی پیرۆزە لە ساڵی 1745 زاینی لایەن شێخ مەلا مەحموود زەنگەنە بنیاتنراوە ڕووبەرەکەی 5000 مەتر دووجایە لە ناوچەی ئیمام قاسم، ئەم مزگەوتە مەزارگەی چەند کەسایەتییەکی پیرۆزی شارەکەیە لەوانە:
شێخ محمود زەنگەنە
شێخ ئەحمەد تاڵەبانی
عەبدولڕەحمان خالید قادری
گەڕەکەکانی شاری کەرکوک :
١/ گەرەکە کوردنشینەکان ( ڕەحیم ئاوا ، ئازادی ، مامۆستایان ، شۆرجە ، ئیسکان ، بلاخ ، قۆرییەشکاو ، حەسیرەکە ، تەپەی مەلا عەبدوڵڵا ، دەروازەی باکووری کەرکوک ، ئیمام قاسم ، شۆراو ، ئەحمەد ئاغا ) .
٢/ گەڕەکە تورکومان نشینەکان ( مێلی ، معلمین ، ڕێگەی بەغدا ، قەسابخانە ، ئەڵماس ) .
٣/ گەڕەکە عارەب نشینەکان ( گریق بغداد ، ١ی حزیران ، وحدە ، حریە ، اشتراکیە ، ممدودە ، ٧نیسان ، حی البعپ ، نێروالعروبە ، قادسیە ، غرناگە ) .
٤/ گەڕەکە کلدوئاشوورییەکان ( شاگرلو ، عرفە ، الماس ) .
چونکە لە پێش ئەو بەروارەدا ( ١٩٢١ پاشایەتی ) و لە دووای ئەو بەروارە ( ١٩٥٧ ) ەوە دەسەڵاتی عێراق بەھەموو جۆرەکانی یەوە ھەرخەریکی ھێنانی عەرب بوون لەباشوورەوە بۆ کەرکوک و ناوچەکانی کوردستان و بەتایبەت ناوچەی حەویجە کەئێستا لەسەدا ھەشتا ( ٨٠% ) ی عەرەبی سوننەیەو ھەندێک تورکومانی تێدایە بەڵام لەبنەڕەتدا قەزایەکی سەر بەشاری کەرکوکەو خاکی کوردستانە بەداخەوە ئێستا شوێنی بەعس و عارەبستانێکی تەواوە . ئامارو سەرژمێری دانیشتووانی قەزای حەویجە نزیکەی چوارسەدوپەنجاھەزار (٤٥٠٠٠٠) کەسە و دووری حەویجە لەشاری کەرکوکەوە ٣٠ کیلۆمەتر دەبێت لەباشووری کەرکوکەوە زۆربەی زۆری خەڵکەکەی عەرەبی ھاوردەی سوننین و لەعەشرەتی ( جبور ، شمر ، عبید ) ن .
شاری خانەقی ( خانقین ) عارەبی ھاوردەی زۆربوو بەڵام دووای ڕزگارکردنی لەدەسەڵاتی بەعسی بەغدا دووجار ( ١٩٩١ / ٢٠٠٣ ) ڕێژەی زۆری عارەبەکان ڕۆیشتن و گەڕانەوە بۆ باشووری عیراق کەلێوەی ھاتبوون بەڵام کەرکوک و شەنگال و مەندەلی و ھەندێ ناوچەی تری بەعارەب کراوی کوردستان عارەبەکانی ھەرتێدا ماون و خۆیان و دەسەڵاتی ناوەند بەعێراقی دەزانن . خانەقیش دووەم شاری نەوتیی کوردستانەو پاڵاوگەی ئەڵوەن ( الوند ) ڕۆڵێکی ئابووری گەورەی ناوچەکەیەو ووزەی کارو بەرھەمی ڕۆژانەی ڕۆژی دوانزە ھەزار ( ١٢٠٠٠) بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنێت . ئاوی ئەڵوەن کەبەناوەڕاستی خانەقیندا تێدەپەڕێت ئەوشارە دەکات بەدووبەشی زۆرجوان و ڕەنگین و چەندەھا گۆرانی و بۆنە ھەیە لەسەر ئاوی ئەڵوەن و بۆتە سومبوولی جوانی و ئاوەدانی شاری خانەقین . خانەقین شارێکی دەووڵەمەندو جوانە بێ لەبەرھەمی نەوتیی خاکێکی بەپیتی بەرفراوانی میوەجاتەو چواردەوری ئەم شارە بەباخ و بێستان ڕازاوەتەوەو بەناوبانگە بە ( خورما ، ھەنار ، پرتەقاڵ ، لالەنگی ، قەیسی ، ھەڵوژەو .. ھتد ) . خانەقی بەزمانی کوردی وشێووە زاری کەڵھوڕی و گۆران دەپەیڤن و زۆربەیشیان شێووەزاری سلێمانی دەزانن و خەڵکەکەی بەخەڵکێکی ڕۆشنبیر ناویان ھەیە . ھۆزو تیرە کوردییەکانی کەلەوێدا دەژین زۆرن و ئەمەش ناوی ھەندێکیانە : ( باجەڵان ، ئەرکەوازی ، دەلۆ، جاف، تاڵەبانی، کاکەیی ، ھەمەوەند ، سورەمێری )
نووسەرە بەناوبانگەکانی شاری کەرکوک
فەلەکەددین کاکەیی محەممەد موکری مستەفا نەریمان فەرهاد شاکەلی فازیڵ جاف _ فەھمی کاکەیی عەبدوڵڵا سەڕاج ھەردەوێڵ کاکەیی ئازاد سوبحی ستار شێخانی ئازاد ئەحمەد ئەسوەد ئەحمەدی مەلا
ھونەرمەندانی شاری کەرکوک
سەڵاح داودە حوسێن عەلی محەممەد ڕەئوف کەرکووکی چۆپی فەتاح عەلی مەردان عەدنان کەریم رزگار حەمە ڕەووف _ئومێد شوانی وە هەروەها چەندین هونەرمەندی تریش کە خزمەتیان بە شارە جوانەکەی کەرکوک کردوە
بەڵام بەداخەوە ئەم شارە ڕەنگینەی کوردستان هیچ بایەخێکی ئەوتۆی پێنەدراوە ، هەروەها هەموو گەڕەکەکانی ئەم شارە کەمترین خزمەت گوزاری بۆ کراوە سەڕەڕای ئەوەی ئەم شارە بەکانگای زێڕی ڕەش واتا نەوت دادەنرێت ئەمە جگەلەوەی گەنجەکانی ئەم شارە بە بێناز ترین گەنج دادەنرێت لە چاو شارەکانی تری کوردستان کە دوورن لە هەموو بایەخ پێدانێک کەلە سەردەمی ڕژێمی لەناوی چووی بەعس هەتاکو ئێستا کەمترین بایەخیان پێدەدرێت کە كاتێ مرۆڤ لهناوهندی خوێندندایه، جیهانی بیركردنهوهی خۆی له كۆمهڵه لایهنێكی ههمهچهشنی پهروهردهیی و رۆشنبیری دهدۆزێتهوه، كه ههر لایهنهو گرنگی و بایهخی خۆی ههیه لهبوارهكانی ژیاندا ، بۆیه ناكرێ ژیان و بیركردنهوهی مرۆڤ تهنیا له چوارچێوهی خوێندنی پرۆگرام و زانست و زانیاری گرێ بدهین، چونكه لهو دیوی فێربوون و زانست و زانیاری، جیهانێك ههیه پێ دهڵێن (پهروهردهی رۆشنبیری).
گەنجانی ئەم شارە هاوپەیوەست نین بە خوێندنەوە و خۆ پەروەردە کردن دۆخی رۆشنبیری ئەم شارە دۆخێکی ناجێگیرە چونکە گەنجانی ئەم شارە هاوپەیوەست نین بە خوێندنەوە و خۆ پەروەردە کردن، گەنجانی کەرکوک زیاتر گرنگی بە لایەنەکانی دیکەی ژیان دەدەن، بۆ ئەوەی گەنجانی ئەم شارە ئاستی رۆشنبیری و هۆشیاری خۆیان پێشخەن پێویستە لەسەر ناوەندە رۆشنبیریەکانی ئەم شارە گرنگی بدەن بە بابەتی پەروەردەی وە ئەرکە لەسەر پەروەردەی ئەم شارە گرنگی بە بابەتی پەروەردەیی بدات بەداخەوە ناوەندە پەروەردەیەکانی کەرکوک ئامادە نەبوونە پانێلێک لەسەر دۆخی رۆشنبیری گەنجانی کەرکوک بکەن، پێویستە ئەو لایەنانەی پەیوەندیان هەیە بە گەنجەوە پاڵنەربن بۆ ئەوەی گەنجان بتوانن لەم ووڵاتە خزمەت بکەن هۆشیار نەبوون و رۆشنبیر نەبوونی گەنجان کۆمەڵگایەکی پیرت بۆ دروست دەبێ وەکو ئەوەی ئیستا لە کەرکوکدا هەیە، من بێ هیوا نیم لەوەی کە گەنجانی کەرکوک دەتوانن هەنگاوێک بچنە پێشەوە و خۆیان پێشخەن، بەڵام پێشکەوتنی گەنجان زیاتر گرێدراوی پاڵنەرەکانە، وە هۆکارێکی دیکە ئەوەیە کەسێک نیە رێگە بە گەنجان نیشان بدات ،بەراورد بە شارەکانی دیکە ئاستی رۆشنبر بوونی گەنجانی کەرکوک لە ئاستێکی خراپدایە، هۆکاری خراپی ئاستی رۆشنبیری و هۆشیاری گەنجانی کەرکوک دەگەرێتەوە بۆ چەند هۆکارێک کە یەکێكیان سیستەمی پەروەردەیە کە سیستەمێکی بانکییە کە تەنها لەبەر کردنە، پێویستە هەفتانە وانە تەرخان بکرێت بۆ کتێب خوێندنەوە لە قوتابخانەکان، پیویستە ناوەندە رۆشنبیرییەکان زیاتر گرنگی بە ئەنجامدانی کۆر و سیمانار بۆ هەندانی گەنجان بۆ کتێب خوێندنەوە ،لە ئیستادا چالاکی هەیە بۆ پێشخستنی ئاستی گەنجان بەڵام نەبوونی پاڵپشتی پێویست بۆ ئەم چالاکیانە نەتوانروە وەکو پێویست ئەم چالاکیانەی کاریگەری هەبێت، دواکەوتنی ئاستی رۆشنبیری و هۆشیاری گەنجانمان وای کردووە دوژمنان بە ئاسانی بتوانن کاریگەری لە گەنجانمان بکەن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان بهێنن