KDC

کاتی نەهاتووە هاوکاری “خۆ” بکەین؟

لە ساڵی ١٩١٩ وەفدێکی پارتی تەعالی کوردستان سەردانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئیستەنبۆل دەکەن، و داوا لە ئەمریکا دەکەن هاوکاری گەلی کورد بکات بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، چونکە ئەو کات بەیاننامە ١٤ خاڵیەکەی ویلسنی سەرۆکی ئەمریکا بناغەی هاندانی دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی بوو لە جیهاندا، کوردیش بەو هیوایەی ئەمریکا پشتگیریان بکات سەری خۆی کردبووە ناو نوێنەرایەتییەکەی، بەڵام لە جیاتی ئەوەی هاوکارییان بکەن ئامۆژگارییان کردوون.

باڵوێزخانەی ئەمریکی سەرەڕای ئەوەی پێیگوتوون: هەڵکەوتەی جوگرافی و جیۆپۆلەتیکی کوردستان و دووری سنوورەکانی لە دەریا ڕێگرن لە دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ کورد، ئامۆژگاری وەفدەکەیان کردووە کە بەر لە هەر شتێک پێویستە کورد یەکگرتووبن، دواتر داوای هاوکاری لە دەوڵەتانی تر بکەن، و بە دەقیقی پێیان گوتوون: “ئێوە هاوکاری خۆ بکەن، خواش هاوکاری ئێوە دەکات.”

دوای ١٠٤ ساڵ هێشتا کورد ڕێگای هاوکاری خودی نەدۆزیوەتەوە، پەرتەوازەیی و لێکترازان دوو مۆتەکەن و بەرۆکی کوردییان بەر نەداوە. هەتا ئەو کاتەش هاوکاری خۆ نەکەینە بناغەی کار و تێنەکۆشین بۆی، نە خەڵکی و نە خوداش هاوکاریمان ناکەن.

ئاماژەکان بۆ ئەو ئاراستەیەن کە گۆڕانکاری لە ڕێن،
پێویستە کورد هاوکاری خۆ بکات و بە هێزەوە خۆی بۆ گۆڕانکارییەکان و ئامادەبوون لە مێژوودا ئامادە و ساز بکات، ئەگەر نا دەبێت لە دەرەوەی ڕەوڕەوەی مێژوو سەیری جیهان بکات و لە دەوری بازنەیەکی خوڵاودا بخوڵێتەوە.

___

هەڵبژاردنەکانی سویسرا ئەنجامێکی خراپی بۆ باڵی ڕاستڕەو هەبوو و سەوزەکانیش پێی بەهێزتر بوون

nusar1

شەنگال خەمێکی لەیادنەکراو

KDC

کلاسیکۆ

KDC
KDC

FREE
VIEW