KDC

گرنگی رووخانی ئەسەد و سووریا!..{ناڕەزاییەکان لە سووریا سەرهەڵدەدەنەوە}…


(٢)

هەڵۆ بەرزنجەیی ٣١ /٨ /٢٠٢٣


تۆماس زایبەرت Thomas Seibert هەواڵنێرێکی دیاری رۆژنامەی دێرتاگەسشپگلی ئەڵمانییە و ساڵانێکە لە ئەستەنبوڵ و واشنتۆن و قاهیرە و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەواڵ دەنێرێ و دەنووسێ..
لە رۆژنامەی ناوبراوی ئەمڕۆدا باس لەو خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین و ڕاپەڕینە نوێیانە دەکات کە ماوەیەکە سەریان لە سووریا هەڵداوەتەوە..
برسێتی و و نەداری و قاتوقڕی و گرانی دیاردەیەکی زەقن لە سووریا.. بەئاستێک گەیشتوون چی تر کەس بەرگەی ناگرێ..
شەڕ و کوشتار و نائارامیش ژیانی رۆژانەی خەڵکەکەیە!..
لەناوچە سوێدا و دەرعا لە باشووری سوریا نارەزاییەکان دەستیان پێکردۆتەوە..
لە دیمەشق کارمەندێ لە فەیسبووک ڕەخنەی لە حکومەت گرتووە گیراوە!.. لە سوێدا کە زۆرینەی درووزەکان دەژین شەقامەکان گیران و ئاگر لە تایە بەردرا و دەرگای بارەگای بەعسی ئەو شارە گیراو و پێکەوە لەحیم کران!..
لە شاری کفر پۆستەری ئەسەد دڕێندراوە..و لە شوێنێکی تردا پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران تەقەی بە ئاسماندا کردووە!..
لە لازقیە کە قەڵای ئەسەد و عەلەوییەکانە نارەزایی هەیە!.. لە دەرعا خۆپیشاندەران بە دروشمی: “سەرۆکەکەتان بەرن و لاچن و بڕۆن”..
ئەم شارە بە لانکی ڕاپەڕینەکانی دژی ئەسەد
وەک دەزانین لە ئاداری 2011 ەوە ڕاپەڕین دژ بە ئەسەد هەیە و زیاتر لە 200,000 هەزار کەس کوژراوە و 6 ملیۆن ئاوارە بوون..7 ملیۆن ماڵوحاڵی خۆیان لە سووریا لێ تێکچووە و بوونە پەنابەری شاروشارۆچکەکانی تر ..
بەپێی ئامارێک %90 دانیشتوانی سووریا هەژارن!.. بەواتای لە هەر 10 کەس 9 یان هەژارن..ئابووری داڕماوە و هەڵاوسان لە هەڵکشاندایە.. لیرەی سووری لەماوەی ڕابووردوودا لە ماوەی هەفتەیەکدا نیوەی بەهای خۆی لەدەست دا!..
ئەسەد دەڵێ: „هۆکاری ئەم دۆخە سزاکانی ڕۆژئاوا لەسەر سووریا“ !..
پێش دوو هەفتە حکەمەتەکەی ئەسەد مووچەی کارمەندان و سەربازەکانی بۆ دوو هێندە بەرز کردەوە، تاوەکوو بڕێک لە نارەزاییەکانیان کەم بکاتەوە!.. نرخی بەنزینیشی دابەزاندووە!،، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا مووچە بەشی گوزەران ناکات!..
دوای 12 ساڵ و شەڕ و هەرا کە ئەسەد پشتی بە کەمینەی عەلەوی لەناو زۆرینەیەکی سوونیدا بەستووە، دوو لە سێی وڵاتەکەی بەدەستەوەیە!..
ئەسەد بڕیاری داوە قەڵای یاخیبووەن لە ئیدلیب لە باکووری رۆژئاوا و کوردەکان و ئەمەریکا و هێزە هاوپەیمانەکان لە رۆژهەڵاتی فورات دەسەڵتیان هەیە ..بگێڕێتەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆی!..
بێگومان سوپای ئەسەد لاوازە، رووسیای هاوپەیمان لەوەتەی شەڕی ئۆکراینا سەری هەڵداوە بەشێکی زۆری هێزەکانی کشاندۆتەوە..
ئەسەد و حکومەتەکەشی لە ڕێی قاچاخچێتی و هەناردەکردنی مادەهۆشبەرەکان- Capton“ دەژی – کە لە وتارێکی پێشوودا بەدرێژی باسمان لە قاچاخچێتی ئەسەد و ڕژێمەکەی کردووە ـ دەینێرێ بە ڕێی دەریا و زەوی بۆ وڵاتانی دراوسێ ..
ئێستا ئەسەد و حکومەتەکەی لەسەرە مەرگدان..وەک عوسمان بهاردیر دینجەری شارەزای سووریا دەڵێ:
“سیاسەتی ئەسەد بۆ سوورییەکان نائومێدی و وێرانکارییە”..
رووخانی ئەسەد بە شێوەیەکی ئاشتییانە…
بە پێی بۆچوونی دینجەر هێشتا مەترسییەکی تەواو لەسەر ڕژێمەکەی ئەسەد نییە؟! هەر نەبێ هێزەکانی ئاسایشی لە تەنگانەدا بەردەداتە گیانی خەڵکی .. Spyros Plakoudas لە ئاکادیمیای رەبدان لە ئیماراتیش هەمان بیروباوەڕی هەیە!..
بێگومان ئەو سیاسەتەی ئەسەد ئاکامێکی نابێ و ناتوانێ بە سیاسەتی نان و کوتەک میللەت بەڕێوە بەڕێ!!..
ئەم ڕاپەڕینە کە بە “ راپەڕینی 10ی ئاب” ناوی دەرکردووە و گووپێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرپەرشتی دەکەن ، دەیەوێ ئەسەد بە ئامڕازێکی ئاشتییانە بڕوخێنێ..
گرووپی ناوبراو نووسینیان بڵاوکردۆتەوە بەسەر خەڵکدا و داوای چاکسازیکردنیان بکەن!! ..
ئەم بزاڤە نوێیەی 10ی ئاب مەترسی گەورەی بۆ ئەسەد دروست کردووە، چوونکە لەنێو عەلەوییەکانی لازقیەشدا پشتیوانی لە بزاڤەکە دەکرێ..
بەپێی هەواڵێک لە دوو هەفتەی ڕابووردوودا نزیکەی 20 کەس لەم شارە گیراون کە ناڕەزاییان دەربڕیوە..
باوەڕم وایە هیچ کەس هێندەی کورد سوودمەند نابێ لە ڕووخانی ئەسەد؟!. چونکە دەوڵەتەکەش هەڵدەوەشێتەوە دامودەزگانی ژێرەوژوور دەبن و لە ئەگەری بونیاتناوەشیاندا لاواز و سەقەت دەردەچن:

  • کاریگەریی لەسەر حیزبەکانی هاوپەیمانی ئەسەد نامێنێ؟!
  • ئەرشیف و بەڵگەنامەی زۆر لە باش و لە جاش دەکەوێتە بەردەست؟!…
  • کاریگەریی لەسەر ئێران بە ڕاستەوخۆ و تورکیا و عێراقیش و ناوچەکەش دەبێت؟!..
  • دۆزی کورد باشتر دەردەکەوێ و دۆستی بۆ زیاد دەبێ .
  • کورد یەکلا دەبێتەوە لەبەینی دوو بەرداش دا.
  • ئەگەری هەیە هەردوو پارچەی باشوور و ڕۆژئاوا یەکگرنەوە .
  • بە ئەگەرێکی زۆرەوە باشتر لە ئێستا یەکێتی نەتەوەیی چێ دەبێت؟!….
    وە دەرگای زۆر ئەگەری تریش بە ڕووی ناوچەکەدا دەکرێتەوە…
    <><><><><><><>

تێبینی: هەندێ زانیاریم لە رۆژنامەی{ دێرتاگەسشپیگل } ئیمڕۆوە وەرگرتووە….

___

بەشێک لە کتێبی بۆڕییە ئاوەکانی حوکمڕانی- سێھەم

KDC

پەیامەک ڤەکری بۆ پێ راببویێن رێکخستنا بنکەهێن دیاسپورا.

nusar1

په‌كه‌كه‌ ته‌واوكه‌ری ئامانجی توركیایه‌

KDC
KDC

FREE
VIEW