KDC

ژینگە و هۆکارەکانی پیسبوونی

ژینگە

ئەوشوێنەیە کە مرۆڤ و رووەک و گیانەوەر و هەموو بێگیان و گیاندارەکان تیایدا ئەژین یان دەتوانین بڵێین ھەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە لە دەوروبەرمانن و کاریان تێدەکەین و کارمان تێدەکەن، ئەم کارتێکردنەش دەبێت بەشێوەیەکی ھاوسەنگ بێت و ئەگەر بەھۆی ھەر ھۆکارێک ئەو ھاوسەنگییە تێک چوو ئەوا جۆرە لاسەنگییەک لەنێوانیان ڕوودەدات ئەویش بریتییە لە پیس بوونی ژینگە پیسبونی ژینگە زۆر گرنگە بەتایبەت بۆ ئێمەی مرۆڤ وەجۆرەکانی پیس بوون هەیە چونکە ژینگە پێکهاتووە لە ئاو و هەواو خاک و هتد…هەریەک لە مانە پیس ببن ئەوە بە پیسبونی ژینگە ئەناسرێت و زیانی زۆری بۆ مرۆڤەکان دەبێت چوار جۆر پیس بوونی ژینگەمان ھەیە
1-پیس بوونی ئاو
ئەم جۆرەیان زۆر باوە دروست دەبێت بەھۆی فڕی دانی پاشەرۆو پاشماوە بۆناو ئاوی ڕووبارەکان و دەریاکان کە دەبێتە ھۆی پیس بوونی ئاوی سازگارو وای لێ بێت نەشێت بۆ خواردن و بەکارھێنانی مرۆیی و پیشەسازی پیس بوونی ھەوا-2
ئەویش ڕوو دەدات بەھۆی زیادبوونی ژمارەو ڕێژەی گازەکان و خۆلڕ و تۆزو گەردو گەردیلەی بچووک لەبەرگی گازی کە زیان بە ڕووەک و مرۆڤ و گیانەوەر دەگەیەنێت.) پیس بونی خاک-3
فرێدان و پەرتەوازە کردنی پاشماوەی شل یان ڕەق بەشێوەیەکی ھەرەمەکی بەناو خاک یاخود بەسەر خاکدا دەبێتە ھۆی پیس بوونی خاک و کورت کردنەوەی تەمەنی ئەو خاکەو لەباربردنی،) پیس بوونی جەنجاڵی-4
ئەویش بەھۆی زیادبوونی دانیشتوان و جەنجاڵییەوە دروست دەبێت بەھۆی زۆری ڕێژەی ئۆتۆمبێل و دەنگی زۆری کارگەکان و دەنگی فرۆکە گەورەکان و ئەم جۆرەیان کەمێک تایبەتمەندترە وەک لەوانی تر، چونکە تایبەتە بە شارە گەورەکانی وەک نیویۆرک و لۆس ئەنجلۆس و ھۆنگ کۆنگ.لەکۆتاییدا هیوادارم بتوانین هەریەکە لەلای خۆمانەوە وڵاتمان بپارێزین و بەدوور بێ ژینگەمان لەپیس بوون

شاگوڵ دڵشاد

___

هەڵەبجە زامی گەلێکی چەوساوەیە

nusar1

لەدایک بوونی جەنەراڵی چیاکان بارزانی نەمر وەچەرخانێکی مێژووی بۆ گەڵی کورد

nusar1

ئەوروپییەک لە وڵاتی کوردان بە کرمانجی کەوتە بازارەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW