KDC

هەڵبژاردنی ناوخۆیی نەرویج لە ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو و ١١ کاندیدی کورد هەڵبژێردران.

نوسینی: ئەمیر جەرگیس

بەرپرسی دیسکی ئەوروپای پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ. د ک

لە ١١ی ئەیلۆلی ٢٠٢٣ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە سەرجەم هەرێمەکانی وڵاتی شاهانەی نەرویج بەڕێوەچوون و 11 کاندیدی کورد لەسەر لیستی پارتە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان لە ١٣ هەرێمی وڵاتی شاهانەی نەرویج کۆتایی هات ، بە سەرکەوتن و پێشڕەوی پارتی Høyre کۆنسێرڤاتیڤی نەرویجی لە بەرامبەر پارتی کرێکارانی فەرمانڕەوا کە لە هەڵبژاردنەکانی گشتی ساڵی ٢٠٢١ لەگەڵ هاوپەیمانەکانی زۆرینەی دەنگەکانی بۆ پەرلەمانی ئەم وڵاتە مسۆگەر کردبوو، هەروەها لە ١٩٢٤وە بۆ یەکەم جارە بەم شێوەیە لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان پـارتی کرێکارانی نەرویجی، کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە حوکمڕانی وڵاتی نەرویج لە بەرامبەر پارتی کۆنسێرڤاتیڤ Høyre پاشەکشە دەکات و پێدەچێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو لە وڵاتی نەرویج توشی شکەست ببێت.

پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە بواری سیاسی و پەیوەندییەکانی دەرەوەی دا پەیوەندییەکی دۆستانە و بەهێزی لەگەڵ هەر دوو پارتی کرێکاران و پارتی کۆنسێرڤاتیڤ Høyre و ژمارەیەک لە پارتە سیاسییەکانی تری نەرویجی دا هەیە .

پێش هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی شارەوانییەکان لە هەرێمەکانی نەرویج ،پارتی کرێکارانی نەرویج زیاتر لە هەر پارتێکی تری ئەم وڵاتە سیاسەتی کرانەوەی بە ڕووی پەنابەران دا پێشان داوە و لەگەڵ کۆمەڵگای ڕەوەندی کوردستانی و ڕەوەندی پەنابەران سەر بە نەتەوەکانی تر دیدار و کۆبوونەوەی ڕێکخستبوو و وەزیری دەرەوەی نەویج و پەرلەمانتارەکانیان کۆبوونەوەی کراوەیان لەگەڵ نوێنەرانی ڕەوەندی کوردی و بیانی هەبووە ، کە لە هەڵبژاردنی گشتی بۆ پەرلەمانی نەرویج لە سێپتەمبەری ٢٠٢١ دا (٢) بەربژێری بەڕەچەڵەک کورد بە ناوەکانی مانی حوسێنی لە پارتی کرێکاران و خاتوو سەحەر ئایدار لە پارتی سوور ( سۆشیالیست )بۆ یەکەم جار لە هەڵبژاردنەکانی گشتی ئەم وڵاتە بە ئەندامی پەرلەمانی نەرویج ناسراو بە(Stortinget) هەڵبژێردرابوون ” ،کە دەتوانن ڕۆلێکی گرنگ ببینن لە بواری لۆبیگەری بۆ دۆزی کورد لە ژینگەی سیاسی نەرویج .

لە لایەکی ترەوە پارتە سیاسییە کوردستانییەکانی ئەندام لە کۆمیتەی هاوکاری پارتە سیاسییەکانی کوردستان لە نەرویج و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەم وڵاتە چالاکییەکانیان لەو ساڵانەی دوایی چڕتر کردۆتەوە ، لە گرنگیدانیان بە هەڵبژاردنەکان لەسەر ئاستی شارەوانییەکان و هەرێمەکان و هەروا پەرلەمان ، ڕەوەندی کوردستانی خۆیان باشتر ڕێکخستووە و باشتر گرنگی بە ناسنامەی نەتەوەیی و زمان و کەلتوور ـ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاننیان و خۆ گونجاندن لەگەڵ ژینگەی سیاسی نەرویجی داوە .
لە لایەکی ترەوە ڕەوەندی کوردی چالاکانەتر و ڕێکوپێکتر لە بواری تێکەڵاوی لەگەڵ کۆمەڵگای نەرویجی و کارکردن لەگەڵ پارتە سیاسییەکان و دامەزراوەکانی ئەم وڵاتە جوڵاونەتەوە، کە ئاماژەیەکە بە وەی ڕەوەندی کوردستانی چەندە یەکگرتووتر،چاڵاکانەتر و بە پلانتر دەربکەوون ئەوەند لەو شوێنە و لە نێو ئەو کۆمەڵگایە دا دەستکەوت و سەرکەوتنی باشتر مسۆگەر دەکەن کە لە ئەنجام دا بۆ یەکەم جارە لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان و هەرێمەکانی نەرویج دا ، نزیکەی (11) کاندیدی کورد لەسەر لیستی پارتە سیاسییەکانی نەرویجی دەنگی پێویست بەدەست دێنن. و دەبنە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان ، کە بە دڵنیاییەوە کاریگەری خۆی دەبێت لە هەڵبژاردنەکانی گشتی و پەرلەمانی ئایندە لە ژینگەی سیاسی وڵاتی شاهانەی نەرویج دا

ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویج نزیک دەبێتەوە لە (٥٠)پەنجا هەزار کورد کە توانیویانە بە باشترین شێوە و هاوشانی پەنابەرانی تری کورد لە وڵاتانی سکاندیناڤیا لەسەر ئاستی پەرلەمان،ئەنجوومەنی شارەوانییەکان و شوێنیان لە نێو پارتە سیاسییەکان و لە هەموو کایەکانی تر دا خاوەن پێگە و کاریگەری لە نێو کۆمەڵگای نەرویجی دا هەبێت .

لە دوا هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان و هەرێمەکانی نەرویجی نزیکەی ٣٠ بۆ ٣٥ کاندیدی بە ڕەچەڵەک کورد هەبوون لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ کە بەربژێر کرابوون لەسەر لیستی زۆورینەی پارتە سیاسییەکانی نەرویج کە نزیکەی (11) کاندیدی کورد سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە لە شارەوانییەکانیان و لە سەر لیستی ئەو پارتە سیاسییانەی نەرویجی ، کە متمانەیان بە تواناکانیان هەبووە ، ناوی کاندیدەکانی سەرکەوتووی کورد لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکانی نەرویج کە دەرئەنجامی کۆتایی بڵاوکرایەوە وەک لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
لە ھەلبژاردنی شارەوانییەکان و ھەرێمەکانی نەرویج ٢٠٢٣ دا
لە ١٣ ھەرێم و ٣٥٦ شارەوانی ئەم وڵاتە بە بەشداری١٩ پارتی سیاسی و بێلایەنەکان لە نەرویج بەڕێوەچوون و ئەنجامی کۆتایی لە ١١ی ئەیلول ڕاگەێندرا.
ڕێژەی بەربژێرەکانی کورد لە نێوان ٣٠—٣٥ کاندید بووە و لە ھەرچوار پارچەی کوردستان ،کە بە مەزەندە ٣٥ — ٤٠ ھەزار کورد لە نەرویج دەژین.
کاندیدە سەرکەوتووەکانی بە ڕەچەڵەک کورد بریتیبوون لە :

١- محمد سلێمانی ، کوردی روژھەلاتی کوردستان، AP پارتی کرێکاران، شارەوانی رەلینگن

  1. یاد سوار ، باشوری کوردستان- تورکمان ، پارتی کرێکاران ، رەلینگن
  2. مسعوود ناصری ، کوردی روژھەلات، SV پارتی چەپی سوسالیست ، شارەوانی رەلینگن
  3. دیانە عبداڵی ، روژھەلاتی کوردستان، پارتی AP کرێکاران ، شارەوانی لیلەستوم
  4. هودا عیماد، باشوری کوردستان ، پارتی AP کرێکاران ، ھەرێمی ئاکەرشھوس
  5. بەرهەم ئازاد ، روژھەلاتی کوردستان ، SV سوسالیست
  6. ئەڤین حاجی ، باشوری کوردستان ، پارتی سەنترال— پارتی گەل ، شارەوانی ئیندرە ئوستفولد
  7. علی هروری، باشوری کوردستان، پارتی AP کرێکاران ، ھەرێمی نوردلاند
  8. ئەڤین سالح ، باشوری کوردستان ، پارتی چەپی سوسیالیست ، شارەوانی شێەن

10.. خاتوو زین بەرزەنجی ، یەدەک ،کاندیدی پارتی کرێکاران

  1. گۆران فەیزبەخش .

12.کاوە عبداڵی ڕۆژهەلاتی کوردستان.

13.پەروێز سەلیمی ،یەدەک ،کاندیدی پارتی چەپی سۆسیالیست

___

لێدانێک بەشەرتی خۆشاردنەوە …..!

nusar1

لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک

nusar1

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی: پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی – پاسۆک-

nusar1
KDC

FREE
VIEW