KDC

دوو دەوڵەت وەک چارەسەر یاخود داگیرکاریی؟(5) سینایۆر بۆ غەزا



و. هەڵۆ بەرزنجەیی


مانگێ زیاترە واتە لە 7.10.2023 ەوە شەڕێکی گەرم لەنێوان حماس و ئیسرائیلدا بەرپابووە.. ژمارەی کوژراو لە هەردوو لا هەزارانی تێپەڕاندووە…
ئیسرائیل بڕیاری تێکشکاندن و لەناوبردنی حماسی داوە و دەیەوێ بارمتەکانی رزگار بکات!..
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێ: نایەنەوێ داگیرکار بکەن و حوکمی غەزا بکەن بەڵکوو دەیانەوێ کارێک بکەن ئەوەی ئەمجارە ڕووی دا دووبارە نەبێتەوە!!!
سیناریۆکان:

١- چارەسەری دوو دەوڵەت.. واتە فەلەستینییەکانیش ببنە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان لەتەک ئیسرائیل دا…
زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی ئەمە بە چارەسەر دادەنێن ئەگەر بێت و پەیوەندییەکی ساردی ئاشتیش لەنێوان ئەم دوو دەوڵەتەدا هەبێت.. ئەمەش بیروڕای پرۆفیسۆر Johannes Becker پسپۆڕ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئیسرائیل لە زانکۆی Heidelberg .. پێی وایە دەبێ بۆ هەموو لایەنەکانی شەڕ روون بێت هیچ ئەلتەرناتیفێک بۆ چارەسەری سەرەوە نییە!.

٢- دابەشکردن یاخود داگیرکاریی
ئیسرائیل غەزای کردەوە دووبەشی باکوور و باشوور .. کە باکوورەکەی بە مەکۆی حماس دادەنرێ؟! بەم سیاسەتە دانیشتوانی باکوور ناچار بکرێن بچنە باشوور ..
ئەم داگیرکارییە بۆ ئیسرائیل مەحاڵە: چوونکە چرای سەوزی ئەمەریکای بۆ هەڵنەکراوە و زۆرینەیەکی ئیسرائیلیش ئەمە رەت دەکەنەوە.. ئەمە بیروڕای هەمان پرۆفیسۆر بێکەرە.. هەروەها ناوبراو دەڵێ: چونکە ئەم کارە دەبێتە کۆسپ لەبەردەم هەر لێک نزیکبوونەوەیەکی دوور و نزیکی ئیسرائیل و عەرەب.

٣- گەڕانەوە بۆ دۆخی پێشوو
ئیسرائیل بەسەر حماسدا سەردەکەوێ و دەگەڕێتەوە شوێنی خۆی.. وەک جاری جاران و تەنیا سنوورەکانی تۆکمەتر دەکات…
ئەمەش سیناریۆیەکی ریالیستییە و ئەگەرێکی بەهێزە وەک Peter Lintl لە پەیمانگای زانست و سیاسەت وای بۆ دەچێت و بەردەوامە و دەڵێ : بەڵام ئەمە نیشانەی شکستی ئامابجی شەڕەکەی ئیسرائیلە. ئەمەش گەڕانەوەیە بۆ هەمان بارودۆخی پێشوو و ئەگەری دووبارەبوونەی شەڕ هەیە و شکستی سیاسەتی ئیسرائیل بەدەر دەخات..
هاوکات Gideon Rahat زانستکاری سیاسەت لە زانکۆی ئورشەلیم: ئەمە بە مومکن دەبێ بەڵام بە ئەگەرێکی خراپی دادەنێ و بە خزمەتی نازانێ بۆ هیچ لایەک.. پێی وایە ئەگەر وابێ دەبێ: ئیسرائیل هەر لەگەڵ حماس گفتوگۆ بکات و فەلەستینییەکانی غەزا کەسەر بە حماس نین باجی قورس بدەن.. هەر لەژێر دەسەڵاتی رێکخراوی تیرۆریستدا بژین..

٤- داواکاری ڕاگوێزانی فەلەستینییەکان
راگوێزانی هەموو فەلەستینییەکان هەرای نایەوە..
لە نووسراوێکی وەزارەتی هەواڵگیریی ئیسرائیلدا ئەمە داواکراوە، فەلەستینییەکان ببنە سینا لە وڵاتی میسر..
ئەردەن بە توندی رەخنەی لەم پلانە گرت و دەرپەڕاندنی فەلەستینییەکان لە غەزا گرت..
یوهانس بێکەر دەڵێ: هەر ڕاگوێزانێکی لەم جۆرە زیانی گورجگبڕ بە پەیقەندگ ئیسرائیل و فەلەستینییەکان دەگەیەنێ..

٥- بەڕێوەبەرایەتی نێونەتەوەیی
ئەگەرێکی تر بریتییە لەوەی غەزا بخرێتە ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتییەکی نێودەوڵەتی یان دەسەڵاتی فەلەستینی خۆیەوە..
گیدیۆن راهات لەم پلانە بە گومانەوە ڕادەمێنێ .. کۆنترۆڵێکردنێکی نێونەتەوەیی ئەگەرێکی کراوەیەوە و ئیسرائیل نابەدڵانە ڕێگە بەمە دەدات.. کە بەرپرسیارێتی بۆ ئاسایشی ئیسرائیل مسۆگەر بکات.
هەروەها بەڕێوەبەراتی دانە دەست دەسەڵاتی فەلەستینی جێی باسوخواستە..
هەفتەی پێشوو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا Antony Blinken مەحمود عەباسی بینی و ئەمەش ئەگەرێکە.. وەک بێکەر دەڵێ..
وڵاتانی کەنداو کە بەوردی و گومانەوە سەیری ئیخوان مسلمین و حماس دەکەن، دەتوانن هاوکاریی دارایی گەڕانەوەی دەسەڵاتی فەلەستین بکەن.. رەنگە بەتایبەت دوای ئەوەی ئیسرائیل لە رووی دیبلۆماسییەوە دانپێدان بۆ دەسەڵاتی فەلەستینی ڕاگەیەنێ…
<>><><><><>
سەرچاوە : رۆژنامەی دێر تاگەسشپیگل ٢٠٢٣/١١/٩

___

بە یادی دۆکتۆر قاسملوو گەورە پیاوی رۆژە سەختەکان!

nusar1

دیدارو پێشبینی یەکانی محمد حاجی محموود .. لە ئایندەی کوردستان دا

KDC

ڕیفڕاندۆم دوا پەیامی کورد بوو

KDC
KDC

FREE
VIEW