KDC

کاری نەتەوەیی مەزن کاری سەرکردەی بێ هاوتان؟!

‏قارەمان عوسمان

جەنابی سەرۆک بارزانی خاوەن رۆیا و ستراتیژێکی گشتگیرە بۆ تێکڕای کوردستانیان، بۆیە هەر وەک چۆن لە پارچە ئازادبووەکەی وڵات دەرفەتی بۆ ڕەخساندین بە ئازادانە دەنگ بۆ سەربەخۆیی وڵات بەرزبکەینەوە، لە ڕێگەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییشەوە، لە هەوڵی پێدانی یەکێتی و یەکگرتوویی و زامنکردنی سەربەخۆییە بۆ گەلی کوردستان.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەتوانێت مۆتەکەی دووبەرەکی تێکبشکێنێت و یەکریزییەک کە سیمبولەکەی ئاڵا و خاکی پیرۆزی کوردستان بێت و بۆ سەربەخۆیی تێبکۆشێت، وەک دووەمین دەستکەوتی بێ وێنەی نەتەوەی لە دوای ڕیفراندۆم بیبەخشێتە گەلی کوردستان.

بە درێژایی مێژوو هیچ سەرکردەیەکی کورد هاوشێوەی سەرۆک بارزانی نەبووە، ئەم دوو هەنگاوە نەتەوەییەی بەڕێزیان (ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، و کۆکردنەوەی کوردستانیان لە دیاسپۆرا لە دەرەوە لەژێر چەتری ئاڵای کوردستان

کە دەڵێین: بە درێژایی مێژوو هیچ سەرکردەیەکی کورد هاوشێوەی سەرۆک بارزانی نەبووە، ئەم دوو هەنگاوە نەتەوەییەی بەڕێزیان (ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، و کۆکردنەوەی کوردستانیان لە دیاسپۆرا لە دەرەوە لەژێر چەتری ئاڵای کوردستان) دوو پێنگاڤی بێ وێنە و ستراتیژی و نەتەوەیین، و بەردی بناغەی دامەزراندنی دەوڵەت و بەخشینی سەربەخۆیی و زامنی پاراستنی دەستکەوت و بەرهەمی خوێنی شەهیدانی کوردستانن لە داهاتوودا.

دامەزراندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئایندەدا دەتوانێت ئەو ڕۆڵە نیشتیمانییە بگێڕێت کە دیاسپۆرای گەلان دەیگێڕن

لەوانەیە بپرسن ئەرگۆمێنتم چییە بۆ ئەم قسانەم؟! لە ڕۆژانی ٣٠ی ١١ و ١ی ١٢ی ئەمساڵ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیای مەزن کۆنفڕانسێکی زانستی بە بەشداری چوار زانکۆ و کۆمەڵێک ئەکادیمی و بەرپرس و نوێنەری دیاسپۆرای گەلانی خاوەن دەوڵەت و بێ دەوڵەت بەڕێوەچوو. لەوێ گرنگی بوونی دیاسپۆرایەکی یەکگرتوومان بۆ دەرکەوت. بۆمان ڕوونبووەوە کە چۆن دیاسپۆرایی گەلان هۆکاری هێز و مانەوەیی زمان و کلتور و شوناسیانن، لە زۆر نمونەدا دیاسپۆرا، وڵاتی بۆ گەلان دروست کردووە، لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا بە ئاستی وا باڵا گەیشتوون کە بتوانن پاڵپشت و دۆستی بەهێز بۆ دۆزی گەل و وڵاتانیان دەستەبەر بکەن.
نەک هەر ئەمانەی سەرەوە بگرە ئێستاشی لەگەڵ بێت قەلغانی پاراستنی داهاتووی نەتەوە و وڵاتەکانیانن.
بۆیە دامەزراندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئایندەدا دەتوانێت ئەو ڕۆڵە نیشتیمانییە بگێڕێت کە دیاسپۆرای گەلان دەیگێڕن و هێزی بازووی بەرزڕاگرتنی ڕیفراندۆم و هێنانە کایەی سەربەخۆیی دەبێت بۆ کوردستان.

___

دۆسیەی جینوسایدی گەلی کورد تاوەکو کوێ دەگات

nusar1

هیچ شتێک لە ژیاندا لە ئازادی بەنرختر نیە

nusar1

چۆن کتێبەکەم گەياندەوە دەست مام جەلال

KDC
KDC

FREE
VIEW