KDC

جینۆسایدی گەلی کورد .و. ناساندی لە نێو کۆمەڵگای جیهانی ئەنفال و جنۆساید


ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا


بەشی دووەم


من ئەگەر تەنها باسی دەڤەرەکەی خۆم بکەم لە ئەنفال کردن و کۆمەڵکوژیان ئەوا چەندین بەڵگەی زیندوو هەن کەلە ژیان ماون .. وێنەو بەڵگە نامەو ئەرشیف شایەتحاڵی ڕووداوەکانن .. گونێکی ١٠٠ ماڵی واتە ١٠٠ خانەوادە لە ترسی شەڕی ٨ ساڵەی عێراق و ئێران چەندین گەنجیان لەلای خۆیان پاراستوە ، بەڵام بەهۆی سیاسەتی هەڵەوە ئەو ڕووداوە ڕووی دا کە دەسەڵات بە تۆپ و ئاسن دەست نەباپرێزێت لە گوندەکان و ناحیەکان و سەرۆك عەشرەتەکان تاوەکو گەیشە ئەوەی کەبە کۆمەڵ کۆمەڵ بەرەو تۆپ زاوا و ترکەڵان و دواتر بەرەو تکریت و ڕومادی و سەماوە و خوارووی عێراق زیندە بەچاڵیان بکەن .
میللەتێك لە ژێر ئاسمانی درۆی دەسەڵات و حزب و فریودان و بەرژەوەندی کەوتە ژێر خاك بە چاوبەستراوەیی و دەم بەستراوەیی .. کە جینو سایدو ئەنفالی ١٨٤ گوندی کوردستانی عێراق بوو . بە لەناو بردنی فەیلییەکان و بارزانیەکان و سۆرانیەکان و شەبەك و شیعەی کورد و بادینی و ئێزیدیەکان و کارەساتی هەڵەبجە کە چەندین گازی کیمیای تێدا تاقی کرایەوە نەك تەنها لە هەڵەبجە بەڵکو لە دۆڵی جافایەتی و بالیسان و ئاخجەلار و عەسکەرو سەر ڕووباری زێ ی بچووك گەورە ، لەلایەکی تر گەرمیان هەر هەموو بە پانتایی خۆی ، دواتر سنورەکان و ٢٥ بۆ ٣٠ کیومەتر قەڵا چۆکردنی گوندەکان لە سەر سنووری ئێران و تورکیاوە ، پاشان کەوتنە نێو خەڵکی پارێزگاکانی کوردستان بە کەرکوکەوە ڕاگواستنەوەیان بۆ ئوۆردوگا زۆرە ملێکان ، چوون بەرەو ئۆردوگانی ئێران بە پشتگیری حزبە کوردستانی یەکان هەر ئەو هۆکارە بوو کە بۆچی هەواڵیان نەدا .
دووبارە بونەوەی تراژیدایاکان :


بۆی هەیە لەهەر کات و سەردەم و شوێنێکدا ئەو ڕووداوانە دووبارە ببنەوە چونکە کارەساتی ئێزیدییەکان زۆر دوور نی یە لەساڵی ٢٠١٤ بوو کە دەموو چاوەکان گۆڕدران بۆ دەمووچاوێکی ترو لەژێر ناوێکی تردا ، ئەم جارەیان پەرتووکە پیرۆزەکەی ئیسلامیان شێواندو زۆرێك لە شێوێن کەوتوانیان پشتگیریان دەکرد ، والیەکان ویستیان حکومڕانی کوردستانیش بکەن ، لەوە دەچێت بەردێك لە ئاسمانەوە بکەوێتە خوارەوە بەرۆکی میللەتی کورد بگرێت و سەری بشکێنێت جا لە هەر کام لاوە بێت . لەغەزە شەڕە کەچی کوردی سەغڵەت کردوە ، لە میسر و لوبنان شەڕ بێت کەچی کورد دەبێتە بەشێك لەو هاوکێشەیە .سبەی بۆی هەیە شەڕێکی تر سەرهەڵبداتەوە لەنێوان ئێران و تورکیا .. ئەوە کوردی هەرچوار پارچەی تێدا قەتیس دەکرێت ، بۆیە بەرژەوەندیەکان ئەوەندە بەهێزن ووڵاتان ئاوها بەئاسانی نایانەوێت ئەو پەیماننامەیە واژۆ بکەن کە کوردی تێوە نەگلێت . بیرمان نەچێت ئەوە کارگە زلهێزەکانە لە جیهانی دووجەمسەری دەیانەوێت چەکەکانیان تاقی بکەنەوە لە ناوچەکەدا وە ووڵاتانی وەکو چین و ڕۆژئاوای ئاسیاش بازرگانیەکانیان زیاتر وەگەڕ بخەن .
opcw وەفدەکان و ئیفاد کردن بۆ
ساڵانە بەناوی حکومەت و ڕێکخراوە مەدەنیەکان و مرۆییەکانەوە چەندین کەسایەتی سەردانی ڕێکخراوی نەهێشتنی چەکی کیمایی دەکات لە دانهاخ ووڵاتی هۆڵەندا بەڵام زۆری بۆ ڕاگەیاندن و بلاو کراوە نی یە تەنها پرۆتۆکۆلی یە یان ڕاپۆرتە ئاڵوگۆڕکێکانە و درێژە بە پەیوەندییەکانی کوردستان و دەرەوەی ووڵاتە ، زۆرێكیش لە سیمینارو پێشانگاو چالاکی تایبەتی ئەنجام دەدەن وە زۆرێك لە پارێزەرو شارەزایانی جینوساید ئامادەی ئەو کۆڕبەندە دەبن لە زۆر ووڵاتانی جیهانی یەوە ، بەڵام پرسیاری من لەوەدایە ئایا دوای گەڕانەوە بۆ ووڵات چ سیمینارو کۆڕو کۆبونەوەیەك ئەنجام دەدەن ، بۆ ڕاگەیاندنەکان چی دەخەنە ڕوو . من دڵنیام کە ئازاری ئەو میللەتە بەدبەختە دەخەنە ڕوو .. بەڵام .. ئایا توانیان لەوێ یەوە بەرەو کوێ بڕۆن ! لەوێوە چ هەنگاوێکیان نا بۆ یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتوەکان ؟ ئایا دەتوانن قەرەبووی ئەو میللەتە بەد بەختە بکەنەوە ! وە ئەو کارەساتانە دووبارە نەبێتەوە ؟

___

پاریس و هەولێر رێکەك بۆ ئاشتیێ

nusar1

تـــــــێگەشتن لە کـــــات:

nusar1

ئایا کورد خۆی ڕێگرە لە نە ناساندنی جینوساید

nusar1
KDC

FREE
VIEW