KDC

بۆچی ساڵی ٢٠٢٤ بە ساڵێکی دژوا و سەخت ناوزەد دەکرێت؟ 

نووسینی شوعلە حبیب

ڕووداوەکان و گۆڕانکارییەکان لە ساڵی ٢٠٢٤ دا ئاماژەیە بۆ سەختی و کێشمانەکێشی دەسەڵات لە جیهاندا. لەم ساڵەدا نیوە خەڵکی دونیا دەچنەسەر سندوقەکانی دەنگدان بڕیاردەدەن بۆ گۆڕانکارییەکانی وڵاتەکانیان ، کە لە نزیکەی ٣٠ وڵات هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەنجام دەدرێت بە پێی هەواڵی ئاژانس فرانس پرێس.

بەدڵنیایی هەڵبژاردن و هاتنە ئارای گۆڕانکاری ڕەنگدانەوەی دەبیت لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوین بەگشتی و عێراق و کوردستان بەتایبەتی . دیاریترین ئەو هەڵبژاردنانە کە زیاتر ڕەنگدانەوەی دەبێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست :

١- سەرهەڵدانەوەی کێبڕکێ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لە نێوان ترەمپی ٧٧ ساڵە و جۆن بایدنی ٨٦ ساڵە سندوقەکانی دەنگدان حاکم دەبێت . ئەمریکاییەکان بۆ هەڵبژاردنی ( ٦٠ ) ەمین سەرۆک بۆ وڵاتەکەیان ، ڕوو لە سندوقەکانی دەنگدان دەکەنەوە.

٢- لە مانگی مارتی ساڵی ٢٠٢٤ دا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ڕووسیادا ئەنجام دەدرێت . فلادیمیر پوتین ٢٣ ساڵە حوکمداری دەکات ، لەڕێی هەمواری دەستووری وڵاتەکەیەوە کاری کردوە بۆ ( ١٢ ) ساڵی تر کە بتوانێت بە هەڵبژاردن ، حوکمڕانی رووسیا بەدەست بهێنێتەوە . بەهۆی بوونی جەنگی ئۆکرانیا لەگەڵ رووسیا کە هۆکارە بۆ ئەوەی خەڵکی رووسیا جارێکی کە دەنگ بە پووتین بدەنەوە وە نەبوونی دژبەرێکی بەهێز چانسی پووتینی زۆرترکردوە بۆ گرتنەوەی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی لە رووسیادا .

٣- هەڵبژاردنی هیندستان . لە مانگی نیسان و ئایاردا نزیکەی ملیارێک هیندی دەنگدەر دەچنە سەر سندوقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ هیندستان ، پێدەچێت بۆ سێیەم جار ( نارێندرا مۆدی ) هەڵبژێرێتەوە سەڕەڕای توندوتیژی بەرامبەر ئازادییە مەدەنییەکان و کەمینە ئەدیانەکان . هیندییەکان باوەڕیان وایە
( مۆدی ) پێگەی هیندستانی بەهێزکردوەو لە ڕیزی زلهێزەکان واتە لە دوای ئەمریکا و رووسیا و چین ، هیندستان دێت .

٤- لە مانگی ٦ ی ٢٠٢٤ دا مەزنترین هەڵبژاردنی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت لە ٢٧ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا . بۆ هەڵبژاردنی ئەندام پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا ٧٢٠ ئەندام پەرلەمان دەنگیان پێدەدرێت . ئەم هەڵبژاردنە چارەنووس ساز دەبێت بۆ وڵاتانی ئەوروپا و گۆڕانکاری لە فۆرمی نەزمی ئەوروپیی دا بەرجەستە دەکات .

٥- هەڵبژاردن لە وڵاتی مەکسیک لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دا دەکرێت . لەم هەڵبژاردنەدا کێبڕکێی دەسەڵات لە نێوان خانم ( کلۆدیا شینبۆم ) ی چەپڕەو و لەگەڵ ژنێکی بازرگان کە پێشتر سەرۆکی شارەوانی شاری مەکسیکۆ سیتی بووە وە هەروەها کاندیدی ئۆپۆزسیۆنەکانی حکومەتدا دەبێت . لەم هەڵبژاردنەدا خاڵی وەرچەرخان گۆڕینی حوکمی پیاو سالاری بۆ حوکمی ژن سالاری دەبێت ، بەپێی ڕاپرسییەکان خانم ( کلۆدیا شینبۆم ) لە پێشەوەی دەنگەکانە بە ڕێژەیەکی بەرچاو.

هەڵبژاردنی ئەم وڵاتانەی سەرەوە وە وڵاتانی کەش کە لە ٢٠٢٤ دا ئەنجام دەدرێت لەسەر شانۆی جیهانی ، گۆڕانکاری بەدوای خۆییدا دەهینێت ، کوردی بێ دەوڵەت لەم هاوکێشە چڕەی جیهاندا و لەگەڵ بوونی دیاریترین شەڕەکانی ئۆکرانیا / رووسیا و ئیسرائیل/ غەززە لەلایەک و بوونی هەڕەشەی هەرێمی و دەرەکییەکانی سەر هەرێمی کوردستان و لەهەمووی خراپتر هەڕەشەی ناوخۆییەکان کە بوونی قەیرانی ئابووری و دارایی و دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ، باسکردن لە گۆڕانکاری لە دەستووری عێراقی دا کە بەئاشکرا کاردەکەن بۆ گۆڕانی هاوکێشەی هێز لە عێراقی داڕووخاودا ، گۆڕانکاری جیۆپۆلەتیک لە ناوچەکەدا ، بەهۆکاری ڕوودانی جەنگ و گۆڕانی کەش و هەواوە ، لەسەرووی هەموو ئەمانەوەو خراپترینیان ناکۆکی و ناتەبایی نیوان هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار واتە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بوونی ئۆپۆزسیۆنیکی جێبەجێکاری ئەجندای ئیقلیمی ، ئایا هەرێمی کوردستان بەرەو کام ئاقار دەڕوات ؟
ئایا کاتی نەهاتووە یەکبوون و یەکخستنی ماڵی کورد؟

___

سێگۆشەی ستراتیجی پیشخابوورسێکوچکەی ویستی زلهێزەکان

nusar1

هەڵبژاردنەکانی یەکێتی ئەوروپا و پرسی ناسنامە

KDC

خۆشەویستی لەنێوان دوو سەردەمدا

nusar1
KDC

FREE
VIEW