KDC

ئەزانی چی ؟


علی جمال


ئەزانی ئێستا ژیان سەد پلە گۆڕاوە و شتەکان پێچەوانە بۆتەوە و لە سەر ڕێچکەی خۆی ناڕوات بارودۆخی ژیان وەک پێشوو نەماوە عەکس بوونەوەیەکی وەها ڕوویداوە جێگەی تێڕامانە ، خەریکە ژیان لامان دەبێتە کەسێکی نەناسراو پێچەوانە لەوەی کە هەوڵی بۆدەدەیت تاکو ژیان بکەیتە لانکەیەک بۆ مانەوە تاکو لەم ڕێگەیەوە هەمووان پێکەوە لەم کۆمەڵگایەدا بژین .
جاران هەموو کات خزم و کەسوکار سەردانی یەکتریان دەکرد و لە بارودۆخی یەکتریان دەکۆڵیەوە وەها بوو کە ئەم هەفتەیە سەردانی هەموو کەسوکاریان دەکرد وە هەفتەی داهاتوو ئەوان سەردانی ئەمیان دەکرد بەڵام ئەزانی ئێستا تەنها لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە بە لایک کردنێک لە پۆستێکت و سڵاو کردنێک لە چات ئەوە بەواتای سەردانی کردن دێت و بیرکردنەوەکان وەهای لێهاتوە تەنها بەئەنجامدانی ئەم کارە کۆتای بە هەموو شتێک دێت پێویستە تۆش هەمان کاری بۆبکەی.

جاران تەنها پیاوان کاریان دەکرد و خەرجی ژیانیان پەیدا دەکرد و ژنانیش لەماڵەوە بوون بەڵام ئەزانی ئێستا پێچەوانەوە بۆتەوە ئەوەندەی هەلی کار بۆ ژنان هەیە و کاریان پێدەدرێت بۆ پیاوان نەماوە دەبێت پیاو لە ماڵەوە بێت و ژنان کار بکەن ئەم پێچەوانەبوونەوەیە ڕووخساری ژیانی کۆمەڵگای گۆڕیوە بەوەی کە ماوەیەکی تر ژنان دەچنە داوای پیاوان تاکو هاوسەرگیریان لەگەڵ بکەن و ژنەکە دەڵێت دەتوانم پیاوەکە بەخێو بکەم و خەرجی ژیانی دابین بکەم .

.
جاران کاتێک کەسێک خێر یاخود هاوکاری کەسێکی بکردایە تەنها خودی خۆی و کەسەکە دەیزانی چونکە نیەتەکەی ئەو کەسە هاوکاری کردن بوو نەک خۆدەرخستن بەڵام ئەزانی ئێستا کاتێک کەسێک هاوکاری کەسێک دەکات جاڕ دەدات بەهەموو سۆشیال میدیادا و وێنە و ڤیدۆی ئەو کەسە دەکات کەهاوکاری کردوە پێی دەڵێت هەتاکو جوانتر بگریت و بکڕوزێیتەوە ئیدتی کارە کە جوانتر دەبێت چونکە ئێستا خەڵک بەو کارە باوەر دەکات نەک هاوکاری کردن بە نهێنی جونکە بەم شێوەیە نەبێت ڕەواج و کەس نازانێت کە ئەم کەسە هاوکاری کردوە

جاران خۆشەویستی لە نێوان مرۆڤەکان بەنهێنی بوو ئەو پەڕی جوانی و عاشق بوون بوو کۆتایەکەشی زەواجکردن بوو بەڵام ئەزانی ئێستا هەموو ی بۆتە کات بەسەربردن و ئێستا عاشقی دەبێت دوو ڕۆژی تر لەگەڵ کەسێکی پەیوەندی هەیە ، هەیانە ئەڵێی ناوکی شووتین ئەوەندە خۆشەویستان هەیە
لە ڕابردوو خوێندکار ئەوەندە ڕێزی لە مامۆستاکەی دەگرت ئەگەر بە کۆڵانێک بڕۆشتایە هەمووان شەرمیان لێ دەکرد چونکە ئەوان وانەی ژیان و سەرکەوتنیان فێردەکرد بەڵام ئەزانی چی ئێستا وەک جاران نەماوە خوێندکار وەک کرێکارێک سەیری مامۆستاکەی دەکات
و هیچ بەها و ڕێزێکی بۆ دانانێت لە پای ئەوەی کە ئەو فێری هەنگاوەکانی ژیانیان دەکات .

جاران لە خێزاندا رێزی گەورە و بچوک بوونی هەبوو هەموان لە خانویەکی بچوک پێکەوە دەژیان و دڵخۆش بوون و قەدری یەکتریان دەزانی بەڵام ئەزانی چی ئێستا بەوو چۆرە نەماوە خێزانەکان پەرتەوازە بوون ڕێزی یەکتر و قەدری یەکتر نازانن هەمووان بوونەتە دوژمنی یەک هەندێک جار حاشا لەیەک دەکەن و مانگی جارێکیش یەکتر نابینن .
پەیوەستبوون و سۆز بۆ رابردوو، بنچینەیەکی سایکۆلۆژیی هەیە و پێی دەڵێن “نۆستالژیا”. نۆستالژیا، بەپێی زانیاریی پسپۆڕە دەروونییەکان، ئامڕازێکی پەرچەکردارە و بەرگریی ئەقڵ و هزرە بۆ چاککردنی باری دەروونی بۆ خۆگونجاندن، کاتی هەست بەتەنهاییکردن، گرنگە بۆ تەندروستیی دەروونی و ئەقڵ بیر لە رابردوو بکەینەوە، بەڵام ئالوودەبوون بە رابردوو و زێدەڕۆیی تیایدا، مەترسیدارە. بۆیە گرنگە بیر لە ئێستا بکرێتەوە، ئێستامان تاکە زەمەن و کاتە بەدەستمانەوەیە، کلیلی بەختەوەریی ئێستا و ئایندەمانە، دەبێ بەپێی توانا سوودی لێ وەربگرین. رابردوو بە خۆشی و ناخۆشییەکانییەوە گرنگە، بەڵام زەمەنێکە تێپەڕیوە و ناگەڕێتەوە، ئێستا زەمەن و کاتی خۆمانە. رەنگە ئێستامان خۆش نەبێ، بەڵام لە هەموو زەمەنەکان بۆ ئێمە گرنگترە و دەبێ بەپێی توانا سوود لە هەموو چرکەساتەکانى وەربگرین، بیر لە خۆگونجاندن و خۆسەرقاڵکردن بە کاری بەرهەمدار بکەینەوە کە ئارامیمان پێ ببەخشێت و دڵەڕاوکێکان کەم بکاتەوە. هەموو سەردەمەکان گۆڕانکاری لەگەڵ خۆی کێش کردووە، گرنگ خۆگونجاندنە لەگەڵیدا، نە زەمەن دەگەڕێتەوە و نە دەتوانین پێش بە هەموو رووداوە نەخوازراوەکان بگرین، ئێستامان تاکە زەمەنە لەبەردەستماندایە، ترسی خۆمان لەو پێشکەوتنە خێرایەی جیهان کەم بکەینەوە و پێشوازی لێ بکەین و هێز و توانا و وزەى خۆمان بخەینە کار بۆ خۆگونجاندن و زیندەگیی تیایدا
لە کۆتایدا هێندە کێشەکان زۆرن لەم کۆمەڵگایەدا نازانیت باسی کام کێشەیە بکەیت و چارەسەری بۆ بدۆزیتەوە بەڵام لە پڕ کێشەیەکی نوێ و بەبەرگێکی نوێ سەرهەلدەدات دەست و سان لە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەبیت بەڵام هیچ کارێک یاخود کێشەیەک قورس نیە ئەگەر هەمووان پێکەوە وەک پەڕەی گوڵێک گوڵەکە تەواو بکەین هەمووان دەست لەناو دەست ڕووبەڕووی ببینەوە تاکو ئەم کیشانە چارەسەر بکەین.

___

لە پەراوێزی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا

KDC

ئەرێ مە برینێن خۆ دەرمان کرینە هەتا بشێین یێن بیانیا دەرمان بکەین!؟

nusar1

قەیرانی متمانە پێنەکردن لە ڕۆژنامەگەری کوردیدا

nusar1
KDC

FREE
VIEW