KDC

هه‌رێمی كوردستان له‌كوێدایه‌…سیناریۆكانی به‌رده‌م ناوچه‌كه‌

عرفان عه‌زیز عه‌زیز

یه‌كه‌م: مادام ئێمه‌ به‌شێكین له‌ عێراق و عێراقیش خاوه‌نی سه‌روه‌ری خۆیه‌تی شه‌ری ئێران به‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌گه‌وه‌رتر بیری لێبكرێته‌وه‌ له‌وه‌ی راگرتنی هێرشه‌كان بریاری سیاده‌ی له‌به‌غداوه‌ ده‌وێت، هه‌رچی سه‌رده‌به‌ین و ده‌هێنین ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا ناتوانێت ئه‌و بریاره‌ پێویسته‌ بدات چونكه‌ بریاری عێراق لای سه‌ركردایه‌تی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دایه‌ ئه‌وانیش له‌ناو ناوه‌ندی سیاسی عێراق به‌ وه‌لائییه‌كان ناویان رۆیشتووه‌ واته‌ بریاریان له‌تارانه‌ نه‌ك له‌ناو به‌غدا، له‌ماوه‌ی 70 جار هێرشی گروپه‌كانی سه‌ر به‌ئێران بۆ هه‌ولێر و به‌ئامانج گرتنی راسته‌وخۆی ئێران بۆ ماڵی دووسه‌رمایه‌داری گه‌وره‌ی كوردستان، به‌غدا ته‌نیا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست هاتووه‌ كه‌ لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ دروست بكات دواتر هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه‌، فه‌رموون كوا راپۆرتی كۆتایی هێرشی ماڵی شیخ باز به‌رزنجی؟ ئه‌وه‌ی ماڵی شێخ باز چه‌نده‌ ده‌رئه‌نجامی هه‌بوو ئه‌وه‌ی ماڵی شه‌هید پێشره‌و دزه‌ییش به‌هه‌مان شێوه‌ده‌بێت، كەواته‌ به‌م دۆخه‌وه‌ ئاسته‌مه‌ بتوانرێت عێراق ئێران له‌م هه‌ژموون و هێرشانه‌ رابوه‌ستێنێت.

دووه‌م: گرفتێك له‌ عێراق سه‌ری هه‌ڵداوه‌ كه‌مترین باس ده‌كرێت ئه‌ویش كشانه‌وه‌ی هێزه‌ كاریگه‌ر و بریاربه‌ده‌سته‌كانی عێراقن وه‌ك لیستی موقته‌دا سه‌در كه‌ راشكاوانه‌ به‌رانبه‌ر به‌ ئێران وه‌ستابویه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی سه‌در ئێران ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ ده‌سه‌ڵاتی چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی زیاتر كردووه‌، ئێران به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ یاری به‌ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌سنووری ماده‌ی 140 و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌نگێكی زۆر بۆ حزبه‌ كوردییه‌ نزیكه‌كانی و ده‌یه‌وێت وه‌ك وه‌كیل به‌كاریان بهێنێت بۆ هه‌رئه‌گه‌رێك، مه‌ترسی گه‌وه‌ر له‌سه‌ر عێراق ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پارتی و سه‌در وه‌ك دووهێزی جه‌ماوه‌ری به‌هێز رووبه‌رووی فشار ببنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان كه‌م بێته‌وه‌، ئێران راشكاوانه‌ پارتی به‌مه‌ترسی ده‌زانێت بۆ ئاینده‌ی عێراق و كوردستانیش چونكه‌ پارتی سیاسه‌تی ره‌تكردنه‌وه‌ی ژێرده‌تسی و وه‌كاله‌تی بۆ هێزه‌ داگیركه‌ره‌كان ره‌تكردوه‌ته‌وه‌.

سێیه‌م: شه‌ری ئێستای ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و ئێران هێشتا نه‌چوه‌ته‌ قوڵایی راسته‌وخۆ، شه‌ره‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت ئێران ئێستا غه‌زه‌ی یه‌كپارچه‌ كردوه‌ته‌وه‌ ئاگری شه‌ر و لوبنانیشی تێوه‌گلاندووه‌ و عێراقیش كه‌وته‌وه‌ شه‌ره‌وه‌ و شه‌رێكی راسته‌وخۆش ده‌كرێن نه‌ك ناراسته‌وخۆ ئه‌وه‌تا رۆژانه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ بنكه‌ی هاوپه‌یمانان موشه‌كباران ده‌كرێت، سوریا و یه‌مه‌ن و ده‌ریایی سوریش له‌شه‌ره‌كه‌دایه‌ ئه‌م شه‌ره‌ به‌وه‌كاله‌ته‌ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ زیانێكی هه‌بێت بۆ كوردستان جار زیانه‌، چونكه‌ هه‌رێمی كوردستان دراوسێی راسته‌وخۆی ئێرانه‌ و ئێران تازه‌ كوردستانی وه‌ك بامرته‌ كردوه‌ته‌ ئامانج و به‌دروستکردنی سیناریۆی دوور لەراستی ده‌یه‌وێت بلێت بنكه‌ی ئیسرائیل له‌ كوردستان هه‌یه‌، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، ده‌بێت هاوكێشه‌ سفر بهێننه‌ ئاراوه‌ یان ئه‌ه‌وه‌تا ناوچه‌كه‌ ده‌ده‌نه‌ ده‌ست قه‌ده‌ری ئێران یان ئه‌وه‌تا سه‌رجه‌م گروپه‌ میلیشیكان و وه‌لائییه‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه‌ رابماڵدرێت، به‌تایبه‌ت حزبوڵای لوبنان و حه‌ماس و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ئێران له‌ عێراق، له‌ئه‌گه‌ری رامالینی ئه‌م هێزانه‌ ئه‌گه‌ر ئێران كاردانه‌وه‌ی هه‌بوو شه‌ر دروست ده‌بێت شەرەکەش درێژ دەخایەنێت وە ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌ی نه‌بوو ئه‌مه‌ باشترین ده‌رفه‌ته‌ بۆ پاكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه‌.

چواره‌م: له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی ئێران شه‌قامی كوردستان له‌ئاستی پرسی نه‌ته‌وه‌یی جوڵاوه‌ خۆپیشانداندانی سه‌رتاسه‌ری كوردستانیان له‌دژی ئێران، تادێت به‌هێزتر ده‌بێت ئه‌مجاره‌ ئێران نه‌یتوانی به‌ئاسانی ئه‌مه‌ی به‌سه‌ردا تێپه‌رێت، ئێران له‌خۆپیشاندانی سنووری سلێمانی به‌تایبه‌ت له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ شۆك بووه‌ كه‌ نیو كاتژمێر له‌و پارێزگاوه‌ دووره‌ به‌هه‌زاران كه‌س به‌بێ ترس دژی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ستاوه‌، هه‌ركه‌سێك هه‌رحزبێك وه‌به‌رهێنان له‌ناو ئه‌م جوڵانه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ بكات سه‌رده‌كه‌وێت، ئێران پیشبینی نه‌ده‌كرد سلێمانی بجولیت له‌دژی چونكه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌پاره‌یه‌كی زۆر هه‌وڵده‌دات ئه‌و شاره‌ له‌كوردستان جیابكاته‌وه‌ به‌ڵام سلێمانی له‌جاران گه‌رمووگورتربووه‌ بۆ كوردایه‌تی، ئێستا حزبه‌كان ده‌رفه‌ته‌ له‌بەرده‌میان ئه‌گه‌ر یه‌ك ریزنین كه‌ کە ئەستەمە، با بتوانین رێك ریزبین، سه‌رجه‌م حزبه‌كان له‌چوار چێوه‌ی بریارێك بۆ ئیدانه‌كردن و وه‌ستانه‌وه‌ له‌دژی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێران رابوه‌ستن وە خۆیان بۆ ئەو قۆناغە ئامادە بکەن کە ئەگەری گۆرانکاری لە بەردەم ناوچەکەدان و باشترین ده‌رفته‌ حزبه‌كان پشتیوانی ئه‌و توره‌بوونه‌ی شه‌قامی كوردستان بگرن و چی دیكه‌ به‌ناوی جۆراوجۆر كوردستان نه‌كرێته‌ ئامانج.

___

ڕەگەزی نەتەوەی کورد

nusar1

لە پەراوێزی بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ر عه‌بدولره‌حمان زێباری

nusar1

36 ساڵ بەسەر بۆردوومانی کەمپی زێوە تێدەپەڕێت.

KDC
KDC

FREE
VIEW