KDC

رازی بوون بە ملکەچی بۆ بێگانەو خواردنی نانی سەرشۆڕیە

ئەسرین عاسی شوانی

لە ڕاستیدا نان و ئازادی دوانەی پێکەوە گرێدراون، هەر یەک لەو دوانە نەبێت، لێڕەوار دروست دەبێت، بەڵام ئەگەر بپرسین چارەسەر لەم نێوانەدا چییە؟ وەڵام ئەمەیە: بە ڕای من دەستەبەرکردنی ئازادی زۆر گرنگترە لە دەستەبەرکردنی نان.

چونکە ئەو نانەی لەسەر خوانی دوژمن و داگیرکەرە، ملكەچی و سەرشۆڕیی لەگەڵدایە، ماوەیەك هەناوت دەحەسێنێتەوە و رەنگە رۆژێك و دە رۆژ تێرت بكات، بەڵام دەبێ ئەوەش بزانیت كە ڕۆژێ دێت، هەمان ئەو دوژمنە سەرچاوەی نانەكەت لێ وشك دەكات و وەك چۆن ئازادی و سەرفرازیی لێ زەوت كردیت، ئاوهاش نانەكەت لێ دەبڕێت، كورد لەمێژە گوتوێتی: گۆشتی لاڕانی خۆم بخۆم، لە منەتی قەساب باشترە.

گەلۆ دەبێ ئەوە بزاندرێ كە دوژمن و داگیرکەر لە عێراق، تەنیا شوناسی دەگۆڕێت، دەنا رەفتارەكان هەر وەك یەكن، لە شاوە دەبێتە سەركۆمار و لە عەرەبی سوننەوە دەبێتە عەرەبی شیعە، ئەویان كیمیابارانت دەكات و ئەمیان مووشەكباران، ئەویان گەمارۆت دەخاتە سەر و ئەویان مووچە و بودجەت دەبڕێت.

بۆیە باشترین بژارە لەبەردەمماندا، سەرەتا پاراستنی ئەم ئازادییەیە، ئەویش لەڕێی وازهێنانی ناپاكان لە ناپاكی و هەنگاونان بۆ ئاشتبوونەوەی نیشتمانی.

___

هۆکارەکانی سەرکەوتن لە ژیاندا

KDC

یاری تۆپی پێ و ڕازێک…

nusar1

“ئێران دەیەوێ بە كوشتنی منداڵی كورد، قەیرانەكانی خۆی پەردەپۆش بكات”

nusar1
KDC

FREE
VIEW