KDC

سەركۆنە، قەوانێكی كۆنە

نەجمەدین محەمەد قەراجی

لە 15ی 1ی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە بیانووی بارەگای مۆسادی ئیسرائیلی! ماڵی پێشڕەو دزەییان بە هاژەک بۆردومان کرد، لە ئەنجامدا خۆی و ژینای کچی، کە تەمەنی نەبووبوو بە ساڵێک، شەهید بوون و خێزان و کوڕەکانیشی بە سەختی بریندار بوون.

دوای ڕووداوەکە، لێژنەی پەرلەمانی عێراق لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە كرد و ئاماژەیان بەوە دا، کە ئەو ماڵە ماڵی کەسێکی ئاسایی بووە و بارەگای مۆساد نەبووە. سەبارەت بەو کارەساتە، چەندین وڵاتی جیهان هاتنە سەر هێڵ و بەتوندی سەرکۆنەی ئەو کارە ترسنۆکانەیان کرد.

من زۆر ڕقم لە وشەی (سەرکۆنەکردن) دەبێتەوە. لەجیاتی سەرکۆنەکردن كە قەوانێكی كۆنە، پێویستە ڕێکاری دیكە بگیرێتە بەر، بەڵام زۆربەی سەرۆکی وڵاتانی دنیا بابەتەكە بەم وشەیە لەکۆڵ خۆیان دەکەنەوە، دیارە هەموومان دەتوانین بەم وشەیە هەڵوێستێک بنوێنین، بەڵام سەرکۆنەکردنە هیچ نییە و ئەنجامی نەبووە تا ئێستا.

منیش لەبەر ئاگردان و پێخەفێکی نوێ سەرکۆنەیان دەکەم، پلکە مەنیج و پلە عەیشێ سینگیان هەردەماڵی و ئەیانگوت: ”ئاگر لە ماڵیان بەر بێ، وەک ماڵی خەڵکیان وێران کرد.“

ئەمە دەستدریژییەكی بێپاساوی ترسنۆكانەیە، بۆیە سەرکۆنەکردن دەرمان نییە، دەبێ وەڵامی توندتریان بدرێتەوە، ئەمریكا و وڵاتانی زلهێز دەبێ گوتارەكانیان لە سەركۆنەكردن دەربچێت و بە مووشەك لەناو تاراندا وەڵامی ئێران بدەنەوە، چونكە هیچ کات ئەمانە مانای مرۆڤایەتی نازانن، لەبەرئەوەی لە بنەڕەتدا دژی ئازادی و دیموکراسی و مافی مرۆڤن.

ئێمە لە عێراقێکی فیدڕاڵدا دەژین، ئەگەر عێراق بەڕاستی دەوڵەتە و توقاڵێك شكۆ و سەروەریی ماوە، پێویستە حکوومەتی عێراق هەنگاوی کرداری بنێت و ڕێگری بکات لەو هاژەک و درۆنانەی کە میلیشا لەیاسا دەرچووەکان، بە بیانووی جوراوجۆر، بەردەوام هێرشیان پێ دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان، گوایە بارەگای مۆساد لە هەولێرە، بەڵام ئەمانەش هەمان بۆچوونیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتین و سەر بە یەک ئاخوڕن، تاکە مەبەستیشیان لەو هێرش و پەلامارە هەمەجۆرانەی ئەو دوژمن و نەیار و خائینانە دەیكەنە سەر هەرێمی کوردستان، هەوڵە بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و رێگریكردنە لە پێشكەوتنەكانی.

پێیانوایە بەو هێرش و فشارە بەردەوامانە، کوردستان هەرەس دێنێت! بەڵام دەبێ دوژمنانی کورد ئەوە بزانن، ئەو هەرێمە بە قوربانیی دەیان ساڵە و سەدان هەزار شەهید و ئەنفالكراو و خوێن دروست بووە و هیچ کات سەر بۆ دوژمن و داگیركەر شۆڕ ناکات. هەولێر و کوردستان بە درۆن و هاژەکانیان نە دەلەرزن و نە دەکەون، ئەگەر مەبەستیشیان قەوارەی کوردستان نییە و بارەگای مۆسادە بۆردومانی بكەن، ئەوا لە هەموو وڵاتانی دراوسێیان بارەگای مۆساد هەیە، بەڵام دڵنیام ئەوانە تەنیا لێدانی بۆ ئەو میللەتە ئاشتیخوازانە ئازان کە دەوڵەتیان نییە و سەربەخۆ نین.

___

کاڵبوونەوەی نەریتە کۆمەڵایەتیەکان

nusar1

شێوەکاری کورد گرفتار کاکەیی… لەنێو ژیانی هونەرێکی ڕەسەندا

nusar1

عەلی توڵابی)، سەفیرە نوێیەکەی ھونەری کوردی بناسن….

KDC
KDC

FREE
VIEW