KDC

لێدانێک بەشەرتی خۆشاردنەوە …..!


هەورامان عەلی تۆفیق

کاتێک دەتەوێ لە کەسێک بدەیت و لەدڵێشەوە ناخوازی لێی بدەیت ، یان بەجۆرێک لەجۆرەکان ناتەوێ ئازاری زۆری پێبگات ، پێش لێدانەکەی ئاگاداری ئەکەیتەوە تاوریابێت و پارێزگاری لەخۆیی بکات یان خۆی بشارێتەوە .
ئەوەی ئەمریکا کردی لەگەڵ ئێران و گروپە تیر ۆرستیەکانی نزیک لێوەی ڕێک ئەو یاریەبوو جاران بەمنداڵی دەکرا ، راستە بابەتەکە یاری نیە ، جەنگ و کوشتارو تێچێوی ئابوری و سەرقاڵکردنی سیاسەتی دونیا و وڵاتانی ناوچەکەیە ، بەڵام ئەوەی لێرەدا ڕوونە ئەم پرسە نەسیاسی و بەسەربازیە ، بەڵکو بابەتێکی ئابوری و پرسێکی ناوخۆیی وڵاتانی زلهێزی دونیایە ، چۆن ئێران شەڕەکانی لەدەرەوەی خاکی و لەڕێگای وەکیلەکانیەوە دەجەنگێ ، بەهەمان شێوە وڵاتانی زلهێزیش جەنگی خۆیان لەدەرەوەی خاکی خۆیان دەکەن .
پرسیارێکی جدی ، بۆ ئەمریکا راستەوخۆ وەڵامی ئێران ناداتەوە ؟ بۆ راستەوخۆ پێگە سەربازیەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە خاکی ئێران ناکاتە ئامانج ..؟
پرسیارێک لەدڵی هەموواندا بێ وەڵام ماوەتەوە ، لە کاتێکا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەئاشکرا و بە بەڵگە دەیسەلمێنن ئێران راستەوخۆ لەپشت ئەو هێرشانەوەیە دژ بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەنجام دەدرێن ، لەکاتێکا ئێران بۆ خۆیی لە هێرشەکانی بۆ سەر پایتەختی هەرێمی کوردستان نەیشاردووەتەوە بە ئاشکرا پشت ڕاستی کردەوە سوپای پاسداران ئەو هێرشانەی ئەنجامداوە ، کەواتە شتێکی شاراوەو نهێنی بوونی نەما لە ڕوو بەڕوو بوونەوەکانی ئێران و هاوپەیمانان .
ئەمریکا ئەو وڵاتەیە هیچ بەئاراستەی پێچەوانەی بەرژەوەندیەکانی هەنگاو نانێت و هیچ کات بیر لە ئاڵۆزی لەگەڵ ئێران ناکاتەوەو ڕووبەڕوو شەڕی ڕاستەوخۆیی لەگەڵ ئێران نابێت ، بەزۆر هۆکار ، لەوانە ئەزمونی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان و هێشتا لەو وڵاتانە بارودۆخ ناجێگیرە، هەرچەندە ئەفغانستان وەک بۆمبێکی چێنراو گۆمێکی مەنگ ئامادەیە بۆ ئەو کاتژمێرە سفرەی بارودۆخ دەیخوازێ ، بەڵام عێراق جیاوازە لە پێگەو هەڵکەوتەی و گرنگی و پەیوەندی بە دۆخی ناوچەکەوە ، ئێران بەو سیاسەتە کاری کردوە هەمیشە شەرەکانی لەدەرەوەی مەیدانی خۆیی بوون و سیاسەتی نەرمی ئەمریکاش لەو چەند ساڵانەی ڕابردوو ئەو زەمینە لەبارەی بۆ ئێران رەخساند پێگەی خۆیی لە دوای لوبنان لە عێراق و یەمەن و سوریا و لیبیا و وڵاتانی ئەفریقیا بەهێزبکات ، دیارە ئەوەش دوای ئەو ڕیفۆرمی بەهارە عەرەبیەی وڵاتانی عەرەبی بوو ، دوورو نزیک پەیوەندی بە دیموکراتیەت و ئەو پاساوانەوە نەبوو بەهارەکەی تیاروویدا ، بەڵکو تەنها هەنگاوێک بوو بۆ تێکدانی دۆخی ناوچەکە بەپێی بەرنامەیەک ، بەڵام ئاراستەکان گۆڕان و بەو جۆرە دەرنەچوو ، دۆخەکەی لە خراپەوە بۆ خراپتربرد ، ئەوەی لەم بەهارە سودمەند بوو و سیانزەبەدەری خۆیتێدا کرد ئێران بوو ، توانی پەلوپۆی خۆیی بهاوێت و پێگەی سەربازی خۆیی لەو وڵاتانە بەهێزبکات و لە عێراقیش بەئاشکرا لە دوای دروست بوون و سەرهەڵدانی داعش پێگەی خۆیی لە ڕووی سەربازیەوە بەهێزکرد و عێراقی نەک تەنها لە ڕووی سیاسیەوە بەڵکو سەربازیشەوە خستە ژێر رکێفی خۆیی .
دواتر نەبوونی ئەو کۆدەنگیە بۆ لێدانی ڕاستەوخۆیی ئێران و یەک نەگرتنەوەی بەرژەوەندیەکان ، لەوانە بەرەی ئەمریکا و ڕوسیا و چین .
یەکێک لە هۆکارە گرنگەکان و ئەوبنەمایەی ئەم دۆخەی لەسەر درووست بووە کێشەو ئاستەنگە ئابوریەکانن ، کە مەترسیان خستوەتە سەر ئارامی جیهان ، سەرەڕای ململانێی دوو جەمسەرە ئابوریەکە ، کێشە نێوخۆیە ئابوریەکانی وڵاتانی ئەوروپی و جەنگی ئۆکرانیاو فراوان بوونی بەرەی ناتۆ لە وڵاتانی ئەوروپی هۆکارگەلێکن کاریگەری راستەخۆیان لەسەر خولقاندنی ئەو دۆخەهەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ..
وڵاتانی ئەوروپی سەرەڕایی گرفتە ئابوریەکانیان ئێستە ڕووبەڕووی بەربەرەکانی ململانێی بەرەی دیموکراتیەت و لیبرالیەت و ڕاست ڕەووی بوونەتەوە ، بەجۆرێک مەترسی لەسەر نەمان و لاوازبوونی ئەو دیموکراتیەتەی ئەوروپا هەیە و ئەمەش مەترسیەکی گەورەو جدیە بۆ سەر ئەم وڵاتانە و ئەکرێ ئەمانیش ڕوو بەڕووی هەمان بەهاری عەرەبی ببنەوە ، هۆکارەکەشی دوو پرسی گرنگە یەکەم ئابوریە و دووەم پرسی کۆچبەرانە ، بەتەواوەتی فشاری خستوەتە سەر حکومەتی ئەم وڵاتانە و دەیانەوێ بە خولقاندنی گرفت و کێشە لەدەرەوەی وڵاتانی خۆیان کەمێک ئەو پاڵە پەستۆیانە لەسەر خۆیان کەم بکەنەوەو دۆخە ئابوریە خراپەکەیان بەم شەڕانە بەرەو باشترببەن .

___

ڕەخنەگرتن سەرکەوتنە

KDC

لە پەراوێزی بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ر عه‌بدولره‌حمان زێباری

nusar1

جۆبایدن لە بەردەم سعودیە ئەژنۆی دا

nusar1
KDC

FREE
VIEW