KDC

بارزانی و ئەفسانەیەکی لەبیر نەکراو لە لای جووەکان

بارزانی و ئەفسانەیەکی لەبیر نەکراو لە لای جووەکان
ئیسرائیلی یەکان بەدوای ئەو ئەفسانەیەوەن کە بارزانی نەمر تۆماری کردووە لە سەدەی ڕابردوودا ..
ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند
گفتووگۆیەکی کوردت لەگەڵ بەڕێز داڤید خۆرخی لە شاری ئەنتڤێرپن – لە بەلجیکا ..
داڤید خورخی لەساڵی ١٩٥٦ لە جورجیا لەدایك بووە وە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە جۆرجیا تەواو کردوە وە زانستە ئابووریەکانی لە مۆسکۆ تەواو کردوە ، ئێستاش وەکو بازرگانێکی ئەڵماس ناسراوە لە نێو شاری ئەنتڤێرپن لەبەلجیکا .. لەدوای ڕاگەیاندن و دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل لە ٢٨ مەیی ١٩٤٨ لەگەڵ خانەوادەکەی وە لەدوای بانگەوازی دەوڵەتی ئیسرائیل ڕووی لە شاری تەلئەڤیڤ کردوە لەگەڵ برا کوردەکان کەلە ڕووسیاو جوریاو کوردستانی باکوورو باشورەوە ڕوویان لە ووڵاتی ئیسرائیل کردووە ئەو کوردەکان بە براو جێگای متمانەیی خۆی دەزانێت .
پێش ٣٦ ساڵ لە تەلئەڤیڤەوە لەگەڵ خانەوادەکەی لە شاری ئەنتڤێرپن لە بەلجیکا نیشتەجێ بووە وە لەگەڵ براکانی وە کەس و کاری بازرگانی ئەڵماس دەکەن .. سەرەتا لەوێوە دەستمان بە گفتوو گۆ کرد وە ئەو تینیوی وەڵامی ئەم پرسیارانە بوو :
داڤید .. ووتی بیستم تۆ کوردی وە ڕۆژنامەوان وهونەرمەندیت .. ئایا ئەفسانەکانی بارزانیت لەبیر ماوە ؟ ئایا ئێستا بارودۆخی بارزانی چۆنە .. ئێوە دەبێت دەوڵەتان هەبێت ؟
من بەکورتەیەك باسی خەباتی شۆرشی بارزانی و کوردستانم بۆ کرد لە ڕابردوودا وە ڕۆژانی سۆڤیەت و هاوڕێکانی و دۆستەکانی ، وە باسی خەباتی میللەتی کوردم بۆ کرد لە شۆرشی نوێ و لە ڕابردوودا کاتێك سەدام حوسێن دیکتاتۆر چۆن بە ئاسن و ئاگرو چەکی قەدەغە کراو کوردستانی سووتاند لەساڵانی ١٩٨٨ وە چۆن ئەنفال و گوندەکانی کوردستانی وێران کرد وە خەڵکی ناوچەکەی دەربەدەر کرد وە ، لە ئێستادا لە کوردستان حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێك هاتووە لە پارتە کوردستانی یەکان هەرێمێك بە ڕیوە دەبەن کە ئارامە وە خەڵك تێیدا حەساوەتەوە لەگەڵ هەموو نەتەوەکانی تر .. بێگومان کێشە هەیە لەگەڵ نەیارانی کوردستان .
داڤید : بۆچی دەوڵەتی کوردی دانامەزرێنن ؟ لەکاتێك ئێوە ئاڵاتان هەیە خاکتان هەیە زمانتان هەیە ، وە دۆستان هەیە .
ئەوەی تۆ پرسیاری دەکەیت ئێمەی کورد هیچ شتێك نەماوە تاقی نەکەینەوە ، بەتایبەتی گفتووگۆ لەگەڵ حکومەتەکانی ڕابردوو وە داوای مافەکان وە لە ساڵی ٢٠٠٣ و دەمەزراندنی حکومەتەکانی دوای سەدام حوسێن و ڕیفراندۆم بۆ کوردستان لە ساڵانی ٢٠١٧ ، بەڵام وەڵامی نەیارەکان گەمارۆ بوو بۆ کوردستان وە ئاگرو ئاسنیان تاقی کردەوە .
داڤید .. کوردستان دەوڵەمەندە .. با گەمارۆیان دانابایە ؟ چی رووی دەدا ؟
بەڵێ ڕاستە کوردستان دەوڵەمەندە وە نەوتی هەیە ، بەڵام ئەگەر ڕێگاکان دابخەن ئیدی ئەو میللەتە بەرگەی کارەساتێکی تر ناگرێت لە ئێستادا ! دیار بوو زۆر پرسیاری لا دروست ببو ، من تێ گەیشتم کە وێنەیەکی شڵەژاویان پیشانی ئەو کەسە یەهودیانە داوە سەبارەت بە کوردستان ، وە زانیاری هەڵەیان بۆ باس کردوون ، کاتێك گوێ ی لە ووتەکانی من دەبوو ، بۆ ڕاستی وەزعی کوردستان و پێشخستنی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ، ئەو زیاتر پرسیاری لا گەڵاڵە دەبوو . ئەوکات من پرسیارم لە بەڕێز داڤید کرد : ئێوە وەکو نەتەوەی ئیسرائیل چۆن کوردو کوردستان دەبینن ؟
داڤید : بەڵێ کوردەکان براو دۆستی ئێمەن وە ئێمە لەدڵەوە متمانەمان بەیەکدی هەیە ، نەوەك نەتەوەکانی تر .. من ڕۆژانە خەڵکی ووڵاتانی جیاواز دێنە لام وە دەیانبیم ، هەرگیز باوەڕیان پێ ناکەم چونکە ئەوان درێژە بە بیرۆکەی ڕابردوویان دەدەن کە دژایەتی ووڵات و گەلی ئیسرائیلە ، بەڵام کوردەکان لە ڕابردوودا پێکەوە بووین لە ئیسرائیل وە ئەوان وێنە یەکی جوانی کوردستانیان دەخستە بەر چاومان وە باسی مەلا مستەفا بارزانیان دەکرد ، وە هەردەم پشتگیری لە دۆزو خەباتی نەتەوەی کورد دەکەین . ئێمە کوردمان خۆش دەوێت .
من پرسیارم لە بەڕێز داڤید کرد .. ئەدی کوردەکان لە ئیسرائیل وەزعیان چۆنە !
دەڤید : کوردەکان بازرگانی زۆر دەوڵەمەندو شارەزایان هەیە وە ئیستاش لە ئیسرائیل ئەو خەڵکەمان لەوێن وە نیشتەجێن ، بەڵام لەساڵانی هەشتاکانەوە ئەوانێش ڕوویان لە ئەمەریکاو ئەوروپا کرد بۆ کاری بازرگانی .
دواتر باسی ڕەوشی کوردستانمان کرد بەتایبەتی هەولێرو سلێمانی و دهۆك و کەرکووك ، وە باسی ئەو پێشکەوتنەی کە ئێستا هەرێمی کوردستان بەخۆیەوە دەیبینێت لە ڕووی ئاوەدانی و پرۆژەو حوکمڕانی ئازاد . وە زۆر پرسیاری تریش هەبوون کات دەرفەتی نەداین و مایەوە بۆ سەردانێکی ترو نادیار .

___

ئافرەت گەورەی خۆت بپارێزە ، لەگەڵ گەورە بوونت خەونی گەورەت هەبێت !! 

KDC

ئێمەی مرۆڤەکان لە گێژاوێکی گەورەداین 

KDC

کۆلۆنیالیزم و کولتوور

nusar1
KDC

FREE
VIEW