KDC

وازهێنانی ئەردۆغان لەنێوان ڕاستی و تاکتیک دا؟!!

وتارێکی خاتوو Susanne Güsten ە کە ساڵانێکی زۆرە لە تورکیاوە ڕاپۆرت بۆ رۆژنامەی دێر تاگەسشپیگلی ئەڵمانی دەنێرێ!…
و. هەڵۆ بەرزنجەیی ١١/٣/٢٠٢٤
پوختەکەی:

ئەردۆغان بە هەموو هێز و قەناعەتییەوە کار بۆ سەرکەوتنی حیزبەکەی ئاکەپە دەکات لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٤/٣/٣١.
ئەرۆغان دەڵێ: ئەمە فینالە و دوای ئەم هەڵبژاردنە لە ڕووی یاساییەوە ئەمە دواجارە بەشداری بکەم و ئیتر من دەستدەکێشمەوە ..
ئەردۆغانی تەمەن ٧٠ ساڵە هێندە بیر لە خانەنشینی خۆی ناکاتەوە بە ئەندازەی تاکتیکەکانی . لەوەش زیاتر دەیەوێ دەستوورێکی نوێ بچەسپێنێ پێگە و کەسیاسەتی خۆی تێدا مسۆگەر بکات.
ئەردۆغان دەیەوێ شاری ئەستەنبوڵ کە ١٦ ملیۆن دانیشتوانەکەیەتی و لە ٢٠١٩ەوە بە ئۆپۆزیسیۆنی دۆڕاندووە بەدەست بهێنێتەوە.
لە ئێستادا ڕاپرسییەکانی ململانێ (ئیمامئۆغلو)ی ئۆپۆزیسیۆن و پارێزگاری ئەستەنبوڵ و کاندیتی ئەردۆغان (مورات قوروم ) بە نزیکەیی هاوشانی یەکن .
ئەردۆغان دەیەوێ هەڵبژاردن لە ئەستەمبوڵ وەک ڕاپرسی میللی لێ بکات، بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنەکانی!..
شارەزای تورکیا (حوسەین جیجەک) لە زانکۆی ڤییەنا دەڵێ: ئەردۆغان بەهەموو شێوەیەک هەوڵ دەدا لەڕێی ورووژاندنەوە لایەنگرانی حیزبەکەی و هی تر خڕکاتەوە/ مۆبیلیزە بکات .
بانگاشەی وازهێنانی دوای ئەم فینالە کەس باوەڕی پێناکات، رۆژنامەی جمهوری بەبیر خوێنەرانی خۆی دێنێتەوە، ئەردۆغان لە ١٥ ساڵی ڕابووردوودا لە چوار هەڵبژاردن دا ئەم بانگاشەیەی کردووە..
ئیمامئۆغڵو دەڵێ: ئەردۆغان بەتەواوی هاتۆتە ناو هەڵبژاردنەکەی ئەستەمبوڵەوە لە کاتێکدا ناوی لەسەر کاغەز نییە.. ئینجا بەتەوسەوە دەڵێ: بەڕاستی من نازانم ئێستا کێ ڕکە بەرمە؟!..
ئەردۆغان زۆر زیاتری لە پۆستی پارێزگاریی لەبەرچاو گرتووە..
مامۆستایەک Howard Eissenstat لە زانکۆی St, Lawrence ی ئەمەریکا دەڵێ: هەوڵەکانی ئەردۆغان بۆ ئەوە نییە لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە..
هاوکات جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا (بکر بۆزداغ) کە زۆر نزیکە لە ئەردۆغان دەڵێ: سەرۆک دەرفەتی هەیە بێ گۆڕینی دەستووریش لەسەر پۆستەکەی خۆی بمێنێتەوە و بەردەوام بێت.. ئەو.. ئاماژە بەوە دەکات کە هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکی تورکیا هاوکات بکرێ..
مادەی ١١٦ ی دەستوور ڕێگە دەدات بە ئەردۆغان دەرگای پشتەوە بەکاربهێنی وەک بۆزداغ دەڵێ: ئەگەر پەرلەمان لە قۆناغی دووەمدا هەڵبژاردنی بانگی پێشخستنی هەڵبژاردنی نوێی سەرۆک بکات و ناچار بکات، ئەودەم دوو قۆناغی دیاریکراوی سەرۆکایەتی بۆ سەرۆک نامێنێ، کێ دەزانێ سبەی چی دەبێت.. بۆزداغ وا دەڵێ..
وەک دەزانین بۆ هەڵبژاردنێکی نوێ لە پەرلەمان بەلانی کەمەوە پێویست بە ٣٦٠ دەنگ هەیە.. ئاکەپە و لایەنە گرێدراوەکانی بەهەموو ناگەنە ٣٣٠ دەنگ یان کورسی.. هەروەها لە ئێستادا ئەردۆغان ناتوانێ هیچ هیوایەک لەسەر لایەنی ئۆپۆزیسیۆن هەڵچنێ؟!…
لەبەرئەوە سەرۆک ئێستا بیر لەوە دەکاتەوە ئەگەر دەرنەچوو، دەسەڵات بداتە دەست کەسێکی جێی متمانەی بێت.. ناوبراو دەڵێ: من دەسەڵات دەدەمە دەست خوشک و براکانم و لە ٢٠٢٤/٤/١ ەوە قۆناغێکی نوێ دەست پێدەکات!..
پسپۆر Eissentat و زۆر چاودێر و شارەزای تر پێیان وایە زاواکەی ئەردۆغان کە خاوەنی کۆمپانیای درۆنە Selçuk Bayraktar و تەمەنی ٤٤ ساڵە و ئەردۆغان خۆشی دەوێ و دڵی بۆی لێدەدا ببێتە جێگرەوەی..
Eissentat
دەڵێ: جا ئایا ناوبراو واتە ئەردۆغان دەتوانێ گوێزانەوە.. بۆ لای نەوەی داهاتوو بهێنێتە دی ،ئەوە بابەتێکی ترە..
سەرچاوە: دێرتاگەسشپیگل ١١/٣.٢٠٢٤

Alle Reaktionen:
55Du, Kamaran Jamal, Omed Osman und 52 weitere Personen

___

کاریگەری دراما لەسەر ڕەفتاری کۆمەڵگا

nusar1

ڕۆژی بیرەوەری لە ئەمەریکا

nusar1

مێژویەکی کورتی ڕۆژی 8 ی مارس ،بوونە بۆنەیەکی جیهانی

nusar1
KDC

FREE
VIEW