KDC

خەونی نەزۆکی ئۆپۆزسیۆن

ئەسرین عاسی شوانی

ماوەیەکە دوژمن ئاسا،یان دەتوانین بڵێین ئەوەی دوژمن زاتی نەکردوە دەری ببڕێ،لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لەشکرێک لە ڕاگەیاندنی ئاشکراو سێبەریان خستۆتە گەڕ،گوایە قەوارەی هەرێم دەڕوخێت،لە مانشێتەکانیان زۆر دڵخۆشانە باس لە بەرکەوتنی گورزی کاریگەر لەهەرێم دەکەن،دڵخۆشن بە بچوکبونەوەو لەقالب دانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵ و پێیان وایە لەئەنجامی ئەو گوشارانەی دوژمنان بۆ سەر هەرێم،ئەوانی بەناو ئۆپۆزسیۆن دەگەنە ئامانج،گەر بڵێین مافی خۆیانە وا بیر دەکەنەوە،ناحەقیان ناگرم،چونکێ ئەوانە نازانن چۆن و بە چی ئەو قەوارەیە دروست بوە،ئەوەش نازانن کە هەڵتۆقینیان لە پڕا لەسایەیی قەوارەی هەرێمەوەیە،گەر هەرێم نەبێت،کە بە دەریایەک خوێن ئەو ئازادییە دەستەبەر بوە،ئێوەی بەناو ئۆپۆزسیۆن ناتوانن لە پەیجە سێبەرەکانیشتانەوە، ناوی کوردو کوردستان بهێنن،بەڵام موخابن زۆر ناحاڵیانە بەڕاست و چەپ دژی حکومەتی هەرێم و پارتی کەوتونەتە هەڵ هەڵەو دژایەتی ئەو دەسکەوتانە دەکەن کە ئێوەی ئۆپۆزسیۆن لە سایەیی دا خۆتان مەڵاس داوە،بەڵام داب و نەڕێتی خەباتی ئێوە بەو جۆرەی کە پەیڕەوی دەکەن هەڵەو ئەولاوەتری هەڵەیە،گەر دەتانەوێ بەو بالۆرەیە دەسەڵات بگرنە دەست،هەرگیز ئەوە خەونی حوشترییە،گەر نا ئێوەی ئۆپۆزسیون دەبێت خەباتتان ڕوونتر بێت لەوەی هەتانە کە وەک و کرێ گرتەی دوژمن هەڵسوکەوت دەکەن،گەر نا گەر خۆتان پێ ئۆپۆزسێونێکی تەندروستە بفەرمون لەپێناو پێشکەوتنی هەرێم خەباتان درێژە پێ بدەن بۆ چاکسازی و ڕەحنەکانتان لە چوارچێوەی بنیادی هەرێم بێت نەک داتەپینی ئەوەی کە هەشە،چونکە گەر ئەو قەوارەیە بە قەولی ئێوە گەر نەمینێ ئێوە چین تا وجودتان بمێنێت،چونکە دەبێ باش لەوە بگەن بونی ئێوە بەو دەسەڵاتەوەیە کە هەیە هەموو شتێکی بە ئازادیە ڕەهاکانەوە بۆ دابین کردون،کەچی لە جێگەی ئەوەی ڕەخنەی دروستکەر بگرن،کارتان تەنها ڕەخنەی ڕوخێنەرو دڵە ڕاوکێیە لە ناو هاوڵاتیان،بەڵام قەدری ئێوە بە حکومەتی هەرێمەوەیە،گەر هەرێم نەما ئێوەش وەک ئاردی ناو دڕک ئاسەوارتان نامینێت و تەنها شەرمەزاری مێژوو نەبێت.

___

عەرەب و سووریاو ئەسەد

nusar1

مرۆڤایەتی چۆن بە ChatGPTو زیرەکی دەستکرد جیهانەکەمان دەگۆڕێ؟!.

nusar1

ئایا ئێران لە پشت تیرۆرەکەی نیویۆرکە؟

nusar1
KDC

FREE
VIEW