KDC

لەدایک بوونی جەنەراڵی چیاکان بارزانی نەمر وەچەرخانێکی مێژووی بۆ گەڵی کورد

نەجمەدین محەمەد قەراجی

لە 14 /3 /1903 یەک لەڕۆژە پرشنگدارەکانی گەلی کورد بوو ئەو ڕۆژە کە تیشکی زێڕینی خۆری بەخشیە هەر چوار پارچەی کوردستان وەک شوناسنامەی نەتەوەیەک بۆوە چەترێک بۆ هەموو گەلی کورد ئەویش لەدایک بوونی جەنەراڵی مەزن سومبولی نەتەوایەتی سەرکردەلێهاتوو ی بزاڤی ڕزگاری خوازی گەلی کورد موستەفا بارزانی لەبناری چیای شیرین لە بنەمالەیەکی شۆڕشگێرو کورد پەروەر هاتوتە دنیاوە سەرۆک موستەفا بارزانی هەموو ژیانی تەرخان کرد بۆ ئەوەی کورد بگاتە کەناری ئارام دژی هەموو ئەوانە بوو کە زوڵم ستەمیان لە گەلی کورد دەکرد هیچ کات سازشی لە مافەڕەواکانی میللەتەکەی نەکردووە هیچ کات بارزانی هەوڵی نە داوە ئارەزووشی نەبووە لە بە دەستهێنانی كۆشك و پۆست و خۆشییەكانی دنیا نەبوو، بەڵكو مەبەستی ئەو بەدەستهێنانی ئازادی و مافەكانی گەلی كورد بووە
ئەگەر بمانەوێ لەسەر بارزانی بنوسین ئەوا بەچەند پەرتوکێک کۆتای نایەیە نەك بەتەنها لە بواری سیاسیدا، بگرە لە بوارەكانی عەدالەتی كۆمەڵایەتی، هزری نەتەوەیی و پەروەردەیی و ژینگە دۆستی دبلوماسی لەهەر بابەتێک لەمانە ئەبیت بەدەیان کتابی لەسەر بنوسریت کورد تا دنیا ماوە ئەبێت شانازی بە سەرۆک مستەفا بارزانی و ئەوڕیبازە پیرۆزەوە بکات کە ئێستا،
بۆیە ئەڵێین ئەو ڕێبازە لە بیر ناکەین پەیمانە
ڕێی بارزانی و کوردستان یان نەمانە

___

وەرزی بێ باوکی

nusar1

هەڵسوکەوتی ژیرانە لەگەڵ کەرکوک

nusar1

ئەگەر هەردووکیان درۆ نەبن، یەکیان درۆیە

KDC
KDC

FREE
VIEW