KDC

ئێمەی کورد ده‌بێت هه‌موو شتێک له‌ هێزماندايا بکه‌ين بۆ دروست کردنی دارشته‌یه‌ک، که‌ ناحه‌زان نه‌توانن کۆمەلکوژی دوباره‌ که‌نه‌وه‌.

ئێمەی کورد ده‌بێت هه‌موو شتێک له‌ هێزماندايا بکه‌ين بۆ دروست کردنی دارشته‌یه‌ک، که‌ ناحه‌زان نه‌توانن کۆمەلکوژی دوباره‌ که‌نه‌وه‌.

ڕووداوەکانی هەڵەبجە زیاتر لە هەموو ئەو دڕندەییانەی کە لە لایەن هێزەکانی سەدامەوە بەرامبەر بە کورد ئەنجام دراون زیاتر بووە هۆکاری تێگەشتن کە نەتەوەی کورد جەند تەنیایە لە سەر رووی ئەم زەویە، وەک ئەوە وایە کە تیشکی خۆر لەو بەشە جوگرافیایەدا بوونی نەبێ.

لە هەمان کاتیشدا ئەو کارەساتە ئەوەی سەلماند کە نەتەوەی کورد بێ کەس، دوست و هاورێ یە، نەتەوەێکە تەنیا خۆی دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات و پشت بە هیچ نەتەوەێکی تر نەبەستێ.

بەڵام ئەم رووداوە لە سەر هەموو تاکە کوردێک تاپو کراوە وە مێژووی كوردستان ئەبێ هەرگیز ئەم کارەساتە لە بیر نەکەن وە زیاتر نوکی پێنوسەکانیان ئاراستەی ئەم بابەتە گرینک بکەن وە تا بتوانن نەهێلن ئەم ڕووداوانە نادیار بن هەمیشە ببێتە سەر دێر بۆ هەموو بابەتەکانمان.

زۆر پێویستە ئەم رووداوە ببێتە بەشێکی زۆر گرینگ لە ژیانی هەموو تاکە کوردێکی دلسۆز وە زۆر تر و زیاتر بوترێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە لە هەڵەبجە زیاتر تێبگەین.

هەموو ئەم دڕندەیی کە دوژمنانی کورد بەرامبەر بە نەتەوەکەی ئێمە کراوە ئەوە بە دەردەخات کە لە هەمان کاتیش خۆڕاگری و قارەمانی کورد ئەسەلمێنێت، کە بە درێژایی مێژووی خەباتی کوردایەتی بەرگەی هەموو نەهامەتیەکیان گرتووە و ژمارەێکی زۆریش قوربانی داوە، بەلام هەرگیز سەریان دانە نواندوە بۆ دوژمنانن.

ئەمڕۆ کە هەموومان یادی هەلەبجەی شەهید دەکەینەوە، ئێمە هەموومان پەیمانمان دووپات ئەکینەوە کە نەتەوەی کورد هەرگیز ناکەوێت هیچ کاتیش واز لە خەباتی نەتەوەیی هەڵناگرێت، نەوە دوای نەوە خەبات ئەکین تا ئەو رۆژەی کە نەتەوەکەمان سەربەخۆ ئەبێ.

هەر وەکو سەرۆک بارزانی لە سالی ۲٠۱٦ لە یادی هەلەبجە فەرمووی: “بەر لە 2500 ساڵ پێش ئێستا گەلی کوردستان راپەڕی و زوڵم و زۆرداری قبوڵ نەکرد، کورد لەو کاتەوە تینوی ئەو ئازادییە”

لە کۆتاییدا ئەلێم: “ئێمەی کورد ده‌بێت هه‌موو شتێک له‌ هێزماندايا بکه‌ين بۆ دروست کردنی دارشته‌یه‌ک، که‌ ناحه‌زان نه‌توانن کۆمەلکوژی دوباره‌ که‌نه‌وه‌.

داڤان یەحیا خلیل

___

یەکگرتن یان لەت کردن

KDC

هەڵبژاردنەکانی سویسرا ئەنجامێکی خراپی بۆ باڵی ڕاستڕەو هەبوو و سەوزەکانیش پێی بەهێزتر بوون

nusar1

١ی ئەیار ،ڕۆژی هاوپێوەندی کرێکاران ،پێویستی خەباتێکی یەکگرتوو!

nusar1
KDC

FREE
VIEW