KDC

لە پەراوێزی بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ر عه‌بدولره‌حمان زێباری

عرفان عه‌زیز عه‌زیز

دوێنێ (12ی3ی2024)، له‌ هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی و پڕله‌به‌رپرسیاریه‌تی، دادوه‌ر (عه‌بدولره‌حمان زێباری)، ئه‌ندامێتی خۆی كشانه‌وه‌ له‌ دادگای فیدالی عێراق به‌هۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و دادگایه‌ له‌ 4 خاڵه‌دا تێبینی له‌سه‌ر هه‌بووه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن، یه‌كه‌م: مەركەزیەت لە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی و كه‌م كردنه‌وه‌ی دەسەڵاتی دەستووریی هەرێمەكان.
دووەم: دادگای فیدڕاڵی لە هەموو سیستەمەكاندا هاوسەنگی لە نێوان دەسەڵاتی ناوەند و دەسەڵاتی هەرێمەكان دەپارێزێت، بۆیە دادگاكە بە ناوی فیدڕاڵی ناوی لێندراوە و لە دەستووردا كۆمەڵێك ماددەی بۆ تەرخان كراوە، لە نێویشیاندا ماددەی ١١٩. بۆیە پێویستە دادگای فیدڕاڵی زیاتر دەسەڵاتی هەرێمەكان بپارێزێت نەك دەسەڵاتی ناوەند، بەڵام بەداخەوە لە دادگای فیدڕاڵی پێچەوانەكەیمان بینی.
سێیەم: دەستووری هەمیشەیی عێراق یەكێكە لەو دەستوورانەی كە پێویستی بەوە هەیە كە ئەگەر هەموار بكرێتەوە، كۆمەڵێك ڕێكاری پێویستە. لەو دەستوورەدا مافەكانی پێكهاتەكان جێگە كراوەتەوە، بەڵام هەستم كردووە كە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی ئاراستەیەكە بەرەو هەمواركردنەوەی دەستوور.
چوارەم: لەبەر ئەوەی یاسای دادگای فیدڕاڵی بەپێی ماددە ٩٢ی دەستوور دەرنەچووە، ئەو دادگایەی ئێستای عێراق بەپێی یاسایەكەوە دروستكراوە كە پێش نووسینەوەی دەستوور دەركراوە، تەنیا دوو نوێنەری بۆ هەرێمی كوردستان لەو دادگایە هەبوون، بەڵام لەبەر ئەوەی بڕیارەكان بە زۆرینە دەردەكران، بۆیە نەماندەتوانی كاریگەری لەسەر بڕیارەكان بكەین. بۆ دڵنیای لە پاراستنی مافی گەلانی عێراق دەبوو نوێنەر هەموو نەتەوەکان لەو دادگایە هەبوایە، بۆئەوەی ئەو تاوانەیان دەرهەق نەکرایە کە لە ماوەی ڕابردودا دادگای فیدڕاڵی کورسییەکانیانی کردە شاباشی دەستی دەرەکی.

ئه‌وه‌ی گرنگه‌ لێره‌ باس بكرێت به‌كشانه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌ندامه‌ كورده‌كه‌ له‌ دادگای فیدرالی هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر بریاری دادگا فیدرالی ناكات، چونكه‌ ئه‌وان بریاری خۆیان داوه‌ به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌. ئه‌وان فێڵیان له‌ گه‌لی كوردستان و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق كرد، كاتی خۆی هاتن یاسایی دادگای فیدرالیان گۆڕی كاتێك یاساكه‌یان گۆڕی ئه‌وه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی كه‌ نه‌ده‌بوو یاساكه‌ بگۆرێت، چونكه‌ پێشووتر ده‌نگدان له‌ناو دادگای فیدرالی به‌ كۆده‌نگی بوو، به‌ڵام ئێستا به‌زۆرینه‌یه‌ دیاره‌ له‌ ئیستادا زۆرینه‌ ئه‌وانن، به‌ڵام ئه‌و دادوه‌ره‌ وكوردە‌ی ئێستا ماوه‌ته‌وه له‌ دادگا ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م هه‌ڵوێسته‌وه‌، چونكه‌ ده‌بێت ئه‌و دادوه‌ره‌ بزانێت بڕیاری دادگای فیدرالی له‌گه‌ل ده‌ستوور نایه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بوو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتبایه‌.

راستیه‌ك هه‌یه‌ ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان بیزانن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دادگای فیدرالی پێویسته‌ به‌پێی ده‌ستوور دابمه‌زرێته‌وه‌، چونكه‌ كاتی خۆی به‌پێی یاسایی (پۆڵ بریمه‌ر) له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، (ئه‌یاد عه‌لاوی) دامه‌زراوه‌، ئه‌مه‌ش به‌پشت به‌ستن به‌ قانوونی ژماره‌ 30 ساڵی 2005 به‌پێی یاسایه‌كی كۆن پێكهاته‌ی دیاریكرا، دواتر له‌هه‌مان ساڵدا ده‌ستوور په‌سه‌ند كرا كه‌ ده‌ستوور په‌سه‌ند كرا پێویست بوو به‌پێی ده‌ستوور ئه‌و دادگایه‌ دابمه‌زرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ نه‌كرا و تائیستاش یاسای نوێی بۆ ده‌رنه‌چووه‌، پێویسته‌ یاسایه‌كی نوێی بۆ ده‌ربچێت ئینجا داده‌مه‌زرێته‌وه‌ و پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگی و رێكه‌وتنی پێكهاته‌كانی له‌سه‌ری هه‌بێت ئینجا له‌په‌رله‌مان تێده‌په‌رێت .

به‌داخه‌وه‌ كاتی خۆی هه‌مواری یاسای ئه‌م دادگایه‌ به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ تێپه‌رێنراوه‌ و دانانی ئه‌ندامه‌كانیشی به‌زۆرینه‌ بووه‌، له‌وكاته‌دا ده‌بوو به‌ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بوایه‌، ئه‌ویش به‌پشت به‌ستن به‌ده‌ستوور و بڕیارێكی پێشووتری خودی دادگای فیدرالی، به‌ڵام كاتێك به‌زۆرینه‌ تێپه‌رێنراوه‌ ئه‌مه‌ پێشێلكردنی یاسا و ده‌ستووره‌.

ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بوگوتێرێت، به‌داخه‌وه‌ هه‌ردوو دادوه‌ری كورد نه‌كاریگه‌ریان هه‌یه‌ نه‌ده‌ستیان ده‌روات له‌ناو ئه‌و دادگایه‌، كاتێكیش دامه‌زران ئه‌وه‌یان ده‌زانی ده‌بوو هه‌ر ئه‌و كاته‌ كورد رازی نه‌بوایه‌ به‌دانانی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌، دادگای فیدرالیش بریاری خۆی داوه‌ بریاره‌كانیان سیاسییه‌ له‌وه‌ی یاسایی بێت، بۆیه‌ عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ دادوه‌رێك له‌ دادگایه‌ك بمێنێته‌وه‌ حسابی بۆ نه‌كرێت، یانی چی دادوه‌ر حسابی بۆ نه‌كرێت؟ ئێمه‌ دره‌نگ كه‌وتن له‌ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌دژی ئه‌م دادگایه‌، نه‌ده‌بوو وه‌ك كوردستان دیموكراتییه‌تی زۆرینه‌ و كه‌مینه‌ قبوڵ بكه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ وه‌ك كورد كه‌مینه‌ین له‌ به‌راوردی ئه‌وان ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و دادوه‌ره‌ی سلێمانی له‌ دادگای فیدرالی خۆی هه‌ڵویست وه‌ربگرێت، بێته‌ رێزی دادوه‌ره‌كه‌ی دیكه‌وه‌ و دادوه‌ر ده‌بێت گوێرالی حزب نه‌بێت.

___

شۆڕشی گوڵان و بڕیارێکی بوێرانەی مێژوویی

nusar1

لێدان لە هەولێر

KDC

شکستەکانی يەکێتی و ئەگەرەکان بۆ  هەڵسانەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW