KDC

ئێمەی ژن و خاک لەیەک دەچین

ئێمەی ژن و خاک لەیەک دەچین، گشت مرۆڤانی سەرگۆی زەوی، لەهەناوی ئێمەی ژناندا دێنەبوون، بۆ کۆتایی ژیان دەگەڕێینەوە باوەشی خاک ، بۆیە ئێمەی ژنان و خاک هەردووک دایکین، من ژنم دایکی ئەوپێشمەرگەیەم ،
گیان بەختەکا لەپێناوی نیشتیماندا ، من ژنم دایکی ئەوکیژۆڵەیەم ، کەزیەکان دەکاتە پەتی سێدارە بۆدوژمنان ، من ژنم دایکی ئەوسەرکردە قارەمانەم ، شاخ و دەشت و کێو تەیدەکا ، بە جلێکی پینەکراو لەت لەت وەک دڵی دایکی شەهید پێڵاوێکی چەرمی دڕاو وەک سنگی دوژمانان بەگولەی ئازادی خوازان پێکراو، من ژنم دایکی ئەو پزیشکەم بۆ ئازاری دەردەداران فریاد ڕەسە من ژنم دایکی ئەو دادوەرەم، کۆششدەکات لەپێناوی ئاسودەی وئارامیدا، من ژنم دایکی ئەوفێرکارەم بەبێ وچان هەوڵ دەدات بۆ فێر بونی عیلم و زانست بۆ نەوە یەک لە وای یەکەکان ، تا ڕوناک بێت داهاتوی نەوەی دوا ڕۆژمان من ژنم دایکی ئەو پەرستارەم ، ڕۆژ و شەوی سەریەکناوە بۆئەو کەسانەی بیمارن، من دایکی ئەو ژنەلاوەم ، بۆ بژێوی زارۆکە بێ بابەکانی دەست و پەنجە قڵیش قڵیش سەرقۆنا سوتاوی بەرخۆر زوڵف وپەرچەم پەشۆکاو پشتچەماو لەژێر باری قورسی ژیان بۆ لتێک نان ، من ژنم دایکی گشت جیهانم ، بێ جیاوازی لەڕەنگی پێست و دین وکلتورو نەتەوە
بێ جیاوازی لەنێرو مێ گشت مرۆڤانی سەرگۆی زەوی لەهەناوی ئێمەی ژناندا دێنەبون ئێمەی ژنان ژیانین

شیرین کافی 6 | 3 | 24 شاری کۆڵن

___

مرۆڤ بوون

KDC

بەلجیکا: کۆمەڵەیەکی کورد کارەکانی لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆن ئەنجام دەدا

nusar1

بە یادی دۆکتۆر قاسملوو گەورە پیاوی رۆژە سەختەکان!

nusar1
KDC

FREE
VIEW