KDC

پارتی چەپی ئەڵمانی لە دووڕیانی: دەستپێکێکی نوێ و هەڵوەشانەوە دا…

 

هەڵۆ بەرزنجی

ئەم کۆتایی هەفتە لە شاری هالە کۆنگرەی حیزبەکەی هەیە…
ئەم پارتی چەپە ساڵانێکی زۆرە بەدەست جیابوونەوە و لێکترازان و کێشەی و ململانێی ئایدۆلۆژییەوە، ریزەکانی توشی شکستخواردن بووە. دوا گورزی کوشندە جیابوونەوەی هاوپەیمانی سارا ڤاگەنکنێشت BSW ە..
بە هەرحاڵ ئەوەی ئەم پارتە چەپە هەنووکە پێوەی دەناڵێنێ، بریتتە لە دوو خاڵی سەرەکی:
یەکەم..
شەری رووسیا- ئۆکراینا..
ئەم پارتە چەپە داوای وەستانی شەڕ دەکات، بێ ئەوەی پەلاماردانی پۆتین و رووسیا مەحکوم بکات.. بە کورتی ئەم پارتە نزیکە لە پۆتینەوە و سێبەری سیاسەتی رووسیان!..
دووەم ..
شەڕی غەززەیە…
ئەم پارتە دیسان زۆر دژی ئیسرائیلە و تەنانەت گرووپێکی ترووتسکی ناو ئەم پارتە داوای ئەوە دەکەن لە ڕێی ڕاگەیاندنێکەوە بڵێن : ئەوەی ئیسرائیل ئەنجامی داوە جینۆسایدە.. بەڵام پارتەکە رازی نییە بەم بڕیارە..
لەم خاڵەشدا ئەم پارتە بەرنامەی نییە و گوایە دژی سیاسەتی کۆلۆنیالیزمن و بە ئاشکرا بۆتە کلکی رێکخراوەکانی( حماس و حیزبوڵا) و هەموو ئەوانەی دژە ئەمەریکا.جا بزانە لەم هەموو زوڵم و ستەمکارییەی لە جیهاندا هەیە، ئەم حیزبانە ئاوڕی لێ نادەنەوە و بوونەتە پاشکۆی سیاسەتی کرملین و حیزبوڵا و حماس!..
حیزبی ناوبراو لە ئاکامی ناسەربەخۆیی سیاسی و کێشە ئایدۆلۆژییەکانیەوە بەردەوام لە قەیراندایە.. تەنانەت ئەوە بۆ دوو سێ دەیە دەچێ لە هەڵبژاردنەکاندا کەموزۆر نزیکەی %5 دەنگ بەدەست دێنن.

ئەگەرچی کۆنگرەکە تا ڕۆژێکی تریش بەردەوامە بەڵام پێناچێ لەم گرفتە رزگاریان بێت،چونکە سروشتی بیرکردنەوە و ستراکچەریان وایە. لەگەڵ ئەوەشدا با ئەگەرێک بهێڵینەوە و بزانین دەستپێکێکی ئاوەزمەندا دەگرنە بەر، یاخود تەواو پەرشوبڵاو دەبنەوە و لێک هەڵدەوەشێنەوە…
پارت چەپ لەم وڵاتەدا زۆر پێویستە هەبێت، بەڵام سەربەخۆ بێ و واقعی لە چوارچێوەی کێشەکانی ئەم خەڵکی ئەم دەوڵەتەدا کار بکات.. نەک ببێتە بوقی پۆتین و حماس و حیزبوڵا و زۆر شوێنی تر!….
ئەم باسە بۆ کەس و لایەنە ئایینییەکان و چەپەکانی کوردسانیش وانەیەکی باشە..ئەگەر بێت بەرنامە و سیاسەتێکی واقعی کوردستانی پێڕەو نەکەن لەمانە خراپتریان بەسەردا دێ..بنەمایەکی ئایین و کۆمۆنیزم نێونەتەوەیی بوونە. ئیمڕۆ مەککە و قوم و مۆسکۆ و پەکین نوێنەرایەتی دەکەن. ئەم ناوەندانە بەپێی بەرژەوەندی و ستراتیژی دوورو نزیکی خۆیان بیر دەکەنەوە و نەخشە دادەڕێژن نەک لەبەر ڕۆشنایی دەقە ئایینی و مارکسییەکاندا.. نموونەی نزیک دۆستایەتی بەهێزی نێوان ئێرانی ئیسلامی و رووسیا و چینە. کە لە بنەڕەتدا هەردوو لایەن کار لەسەر دژایەتی و لەناوبردنی یەکتر دەکەن.رێکەوتن و هاوبەرەیی ئەم لایەنانە وەک ماو سیتۆنگ ناوی ناوە بەرەی (هاودژەکان) . بە ڕووکەش هاوپەیمان و لە کرۆکدا دژ بەیەکن..

کەواتە لە کوردستانیش هەتا بیردکردنەوە و سیاسەت و کردار بە پێوەری ئەو پایتەختانە بکرێ، لە ئاکامدا مایە پووچ و کوردەی لە دوو جەژن بووت لێ دەردەچێت!…
دە کەواتە پێش هەر شت کوردبە و بۆ بەرژەوەندی نەتەوە و خاکی خۆت ئەوسا دراوسێ و جیهان بیر بکەرەوە!… چەپی یان ڕاست، ئایینیت یان خوانەناس، ئازادی لەوەدا و چ ڕێبازێک دەگریتە بەر،بەو مەرجەی ستراتیژیت کوردستانی بێت نەک داگیرکەرچی و بێگانەخوازیی
مێژووش سەلماندوویەتی هەر ئەوانە سەرکەوتوون کە ئاوەزمەندانە تێدەفکر و ڕەفتار دەکەن،کوڕی نەتەوە و خاک و سەردەمی خۆیان، نەک ئەوانەی بە خەیاڵ پڵاوی لەناو دەقی کتێبە ئەستوورەکانی ئەرزی و ئاسمانی دا هەر ئەمپێ و ئەو پێ دەکەن…

___

ئایا فرەژنی چارەسەری قەیرەبوونی کچان دەکات؟

KDC

ئێمەی کورد ده‌بێت هه‌موو شتێک له‌ هێزماندايا بکه‌ين بۆ دروست کردنی دارشته‌یه‌ک، که‌ ناحه‌زان نه‌توانن کۆمەلکوژی دوباره‌ که‌نه‌وه‌.

nusar1

لە پەراوێزی بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ر عه‌بدولره‌حمان زێباری

nusar1
KDC

FREE
VIEW