KDC

کۆنگرەی (یەکگرتن سەرکەوتنە) هەمووکوردستانیانی تاراوگەی لە بەرلین کۆکردەوە

سۆران حەسەن

ڕۆژانی ٧و٨ی ١٢ی٢٠٢٤ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆنگرەی دووەمی خۆی بەدروشمی (یەکگرتن سەرکەوتنە ) بەڕێوەبرد ،و گۆرانکاری لە دەستور و لۆگۆی کۆنفدراسۆندا کرا، هەروەها کۆمیتەی بەڕێوەبەری بەپێی کوردانی هەرچوارپارچە ،بەڕێژەی دوو ئەندام بۆ هەر پارچەیەک بە ڕەچاوکردنی کوردستانیانی قەوقاز و یەکێتی سۆڤیەتی پێشو کەبۆهەریەکەیان ئەندامێک دیاریکران ، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ یەکەم جار لە دیرۆکی پارت و ڕێکخراوە کوردستانییەکان ڕێژەی ئافرەت لە کۆمیتەی بەڕێوەبەری بەیەکسانی دیاریکران

*سەرەتای دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە

ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان کە لە دەرەوە لەلایەن ڕەوەندی کوردستانی پشتگیری بێهاوتای لێکرا ،و بەجیاوازی ئینتیمای لایەنەکان و سنوری جەگرافیای ناوچەکە ،کوردستانیان بەیەکدەنگ و یەکڕەنگ مەراسیم و گردبونەوەی جیا جیایان ڕێکخست و کەڕۆژێکی مێژویی  و هەڵهاتنی خۆری ئازادی بوو

دوای پرۆسەی ڕێفراندۆم ئەم بیرە کوردستانییە پێویستی بەڕێکخستن و کۆکردنەوە هەبو ،لەگەڵ ئەوەشدا پێویستی بەپشتگیر و هاوکاری گرنگی  کەسایەتی و دەسەڵاتێکی فەرمی و یاسایی هەبو .

لەم نێوەندەدا سەرۆک مەسعود بارزانی  وەک مەرجەعی گەلی کوردستان ، کە ڕابەرایەتی  پرۆسەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆی کوردستانی کرد  ،دەستپێشخەری بەڕێزیان بۆ. کۆکردنەوە و یەکدەنگی کوردستانیان لە دەرەوە چووە بواری وتووێژ و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ کوردانی تاراوگا ، لەنزیکەوەش. بەڕێزیان کاک تاهیر هەورامی ڕواێژکاری سەرۆک بارزانی بۆ پرسی دیاسپۆرا وەک بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگایی بارزانی گەشتێکی بەوڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ کوردستانیانی کۆبوەوە ، دوای گفتوگۆ و بیروڕاگۆرینەوە  ناوەندەکانی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە  دروستبون،یەکەم کۆبونەوەی کوردستانیان بۆ کۆکردنەوەی کوردانی تاراوگاو یەکخستنییان لە ڕۆژی 2019.11.16 لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەڕێوەچو ،دواتر لەوڵاتانی بەریتانیا،سوید،فیلەند،نیدەرلاند،نەمسا،دانیمارک ، بەلجیکا ،فەرەنسا ،نەرویج و سویسرا بۆ گفتوگۆ لە بارەی دامەزراندنی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی کۆبونەوە ،تا لەسەرەتایی ساڵی 2020یەکەم ناوەندی ڕەوەند کورد لە شاری دیسڵدۆرفی ئەڵمانیا دامەزرا ،لە وڵاتانی تر وەک سویسرا ،فەرەنسا ،بەلجیکا،دانیمارک ،نەمسا،نیدەرەلاند،فینلاند،سویدو بەریتانیا  ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لەدایکبون .هەرچەندە پەتایی کۆرۆنا کارەکانی دواخست ،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا

یەکەم هانگاوی ڕەوەندی کورد فێربون وخوێندنی زمانی کوردی بوو ، کەتوانرا  بۆ یەکەم جار بەشيوەی ئۆنلاین فێرگەیی زمانی کوردی بە کرمانجی سەرو، بەهاوکاری زانکۆی دهۆک بکاتەوە و دواتر بۆ کرمانجی خواروش پەلی هاویشت ،کەپاشان بەهاوکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، توانرا قوتابخانەی تاراوگەی  فێربون و خوێندنەوەی زمانی کوردی بەشێوەی ئۆنلاین بەهەردوو دیالکێتی کرمانجی سەرو و خوارو  بکاتەوە ، کە تائێستاش ئەو پرۆگرامە درێژەیی هەیە و هەروەها لەمەڵپەرەکانی سۆشیالمیدیا دامەزران ،پاشان مەڵپەری KDC لە مانگی شەش ساڵی 2020 دەستی بەکارەکانی کرد

*کۆنگرەی یەک و لەدایک بونی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

دوابەدوایی ئاسایی کردنەوە و کەمکردنەوەی ڕێکارەکانی پەتایی کۆرۆنا ،ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرەی یەکەم بەڕێوەچوو

کۆنگرەی یەکەمی ڕەوەندی کوردستانی پێش سێ ساڵ لە ڕۆژی  ٤تا ٦ ی١٢ی٢٠٢١ بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو ، کە ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە ،لەگەڵ فدراسیۆن و کۆمەڵەو ڕێکخراوە کوردستانییەکان ، و کەسایەتی ئەکادیمی و ڕۆشبیران و چالاکوانانی دیاسپۆرا کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییان  ڕاگەیاند، هەرلە کۆنگرەدا دەستورێک داڕێژراو و بەکۆی دەنگ پەسەندکرا ، هەروەها هەر وڵاتەو نوێنەرێکیان هەڵبژراد بۆ کۆمیتەی گشتی کۆ نفدراسیۆن ،کە باڵادەسترین  پێگەیی کۆننفدراسیۆن بوو ، هەر لە کۆمیتەیی گشتییەوە کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەڵبژێردران و دواتریش کۆمیتەکانی ڕوێژ و چاودێری و ڕاگەیاندن دیاریکران

*کارو چالاکییەکان و فراوانبونی کۆنفدراسیۆن

ئامانجی کۆنفدراسیۆن کەوەک لەدەستوری کۆنفدراسیۆن داهاتبوو ، ڕێکخستنێکی دیمۆکراتی سیڤلی بێلایەنە چەتری کۆکەرەوەی هەمو ئەو ناوەند و فدراسیۆنە کوردستانییانەیە کە باوەڕییان بەخاک و ئاڵا و نەتەوەی کوردستان بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەمان و سەربەخۆیی کوردستان هەیە

لەو ڕوانگەیەوە پێگەیی کۆنفدراسیۆن بەهێزتر بوو ، هەروەها دوایی ئەوەی ڕێزدار شفا بارزانی وەک سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لەلایەن بارەگایی بارزانی دەستنیشان کرا ، و هەوڵ کۆششی بەڕێزییان   بۆ فراوانبون بەدامەزراویکردن و وەک ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی هەنگاوەکانی بەسەردانیکردن و بەسەرکردنەوەی چەندین فدراسیۆنەکان و کۆمەڵەو ڕێکخراوەکان دروستکردنی فدراسیۆنەکانی دکتۆران ،ئەکادیمیان ،نوسەران ، فێربونی زمانی کوردی و فدراسیۆنی نێودەوڵەتی زمانی کوردی فدراسینەکانی ژنان و لاوان …کەژمارەیان بیست فدراسیۆنە لە ئێستادا.

لەگەڵ دروستکردنی چەندین ناوەندلە شار و وڵاتانی تر کە ژمارەیان لە ئێستادا چل ناوەندە ، کەنوێنەرایەتی کوردستانیانی هەموو پارچەکانی کوردستان دەکەن ،هەروەها ژمارەی ئەو ڕێکخراو و کۆمەڵەکوردیانە کەلە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆن کاردەکەن ژمارەیان 104 کۆمەڵە و ڕێکخراوە و هەروەها چەندین کەسایەتی و ئەکادیمی و ڕۆشبیران کوردستان کە لە دەرەوە چالاکان و پێگەی کوردستانیان بەهێزە ، پەیوەندیان بە کۆنفدراسیۆن کردووە یان پشتگیری کارەکانی کۆنفراسیۆن دەکەن

خەمخۆری کوردستانیان بۆ کۆنفدراسیۆنێکی لەو شێوەیە ،کارو چالاکییەکانی لە خزمەتی دۆزی ڕەوایی گەلەکەیی ، کە گرنگترنیان کۆنفرانسی سەد ساڵەیی لۆازن کە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سویسرا  بەهاوکاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆیی  ڕێزدار شفا بارزانی  لە ڕۆژانی ٢٧،٢٨ی٥ی٢٠٢٣ لە شاری لۆزان بەهاوکاری شارەوانی لۆزان کۆنفرانسی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان بەسترا و لەوێدا توانرا لەژێر چەتری کۆنفدراسیۆن  دیدە جیاوازە لە شاری لۆزان کۆبکاتەوە

*کۆنگرەی دووەمی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

کۆنگرەی دووەمی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ڕێکەوتی ٨،٧ی ١٢ی٢٠٢٤لە شاری بەرلین بەئامادەبونی  ڕێزدار شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی نوێنەری لایەنەسیاسییەکان و کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی و ڕۆشنبیرانی کوردستان و دەرەوە و ٣٠٠ ئەندامانی  کۆنگرە ، کەنوێنەرایەتی تەواوی فدراسیۆنی کۆمەڵەو ڕێکخراوەکانی کوردستانی   و چەندین چاودێری کوردستانی و بیانی بەڕێوە چوو

سەرەتابەکورتە ڤیدیۆیەک ،کەنمایشکردنی سەرکردەکانی  کوردستان و شارەکانی کوردستان وێناکران و دواتر بەوەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان وپارچە موزیکی نیشتمانی ئەی ڕەقیب کۆنگرەکە کرایەوە

پاشان وتاری کۆنفدراسیۆن لەلایەن ئیسماعیل کامل  پێشکەشکرا و کەجەختی لەسەر پێشوەچون و یەکگرتنی و یەکخستنی فدراسیۆن و کۆمەڵە کوردییەکان کرایەوە و ،لەکورتەیەکدا  بەراوردی کۆنگرەی یەکەم و دووەمی لەروی بەشداربوان کرد و کوردانی دەرەوەی بە پارچەیەکی تری کوردستان وێناکرد ،کە پتر لە پێنج ملیۆن کورد دەبن ،هەوروەها تیشکی خستە سەر. پشتیوانی و پاڵپشتی کوردانی دیاسپۆرا لە بڕیارە مێژوییەکەی سەرۆک بارزانی لەکاتی بەڕێوەچونی ڕیفراندۆم کرد ،و دواتر باسی لە فێرگەی تاراوگەی بۆ فێربونی   خوێندن و نوسینی زمانی کوردی بۆ منداڵانی کورد لە دەرەوە کرد،هەروەها باسی لۆبی و خۆگونجاندنی کوردستانیان کردەوە ،کە لە ئێستادا دۆستێکی زۆری کورد هەن و پشتیوانی لە دۆزی ڕەوایی گەلی کوردستان دەکەن لە کۆتایی هیوای خواست کە هەرێمی کوردستان بەرەوپێشبچێت و کۆنگرەی داهاتو  کوردستان سەربەخۆ بێت

بڕگەیەکی تر وتاری سەرۆک مەسعود بارزانی لەلایەن شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی خوێنرایەوە

لەوتارەکەی سەرۆک بارزانی باسی هەنگاوەکانی دروستبونی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد و هیوایی خواست کە دەنگ و ڕەنگی کوردستانیان بن ،لەبەشێکی تری وتارەکەی بەڕێزان تیشکی خستەسەر مافی چارەیخۆنوسینی گەلانی جیهان کرد ، کە ئەو مافە لە خەڵکی کوردستان زەوتکراوە و لەو جوگرافیاییەی کە کوردی تیایە دەژی نکۆڵی لە ژیانی کورد دەکرێت ،بەڵام گەلی کوردستان هیچ کات لە

هەوڵ و کۆششی خۆی کۆڵی نەداوە ، پێکەوەژیانی نەتەوە و ئاین و ئاینزاکان وێنەیەکی جوان و سەردەمیانەی پێشکەش کردووە ، کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وێنەی نییە ، ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستییە کە خەڵکی کوردستان ئاشتی دەوێت و ئاشتی خوازە بەرگری لەمافی بونی خۆی و سەربەخۆیی دەکات

لەبەشێکی تری وتارەکەی دڵخۆشی و ئاسودەیی خۆی خستەڕو ،کە کوردستانیانی دیاسپۆرا ،سەرەرایی بیرو بۆچونی جیاوازیان توانیویانە لە کۆنگرەی وا ڕێکخەن و هەمووان لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆن کۆببنەوە و داواشی لێکردن خزمەتی دۆزی ڕەوایی گەلەکەتان بکەن  ، هەروەها داوایی بەڕێزییان لە کوردستانیان کە کوردایەتی بکەن و حزبایەتیی نەکەن ، هەمومان بۆ یەک ئامانجی باڵا کاربکەین ئەویش کوردستانە ،و گەلی کوردستان پێویستی بەئێوەییە کە نوێنەرایەتی بکەن

لەکۆتایی وتارەکەی سەرۆک بارزانی داوای لە کوردستانیانی دیاسپۆرا کرد ، کە پەیوەندی و تێکەڵی سیاسی و دیپلۆماسی و کولتوری و فەرهەنگی لەگەڵ ناوەندەکانی سیاسی و زانستی و فەرەهەنگی وڵاتان بکەن پشتیوانی بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکانتان پەیدابکەن ،هەروەها داوایکرد ،  پابەندنی یاساو ڕێساکانی وڵاتانی خۆتان بن و هیوایی سەرکەوتنی بۆ کۆنگرەی دووەمی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی خواست

بڕگەی سێیەم وتاری کەنزال نەزان سەرۆکی ئنستیتۆتی کورد لە پاریس  خوێنرایەوە خۆشحاڵی خۆی کەبەشداری کۆنگرەیەکی وا گەورەیی کوردستانیانی دیاسپۆرا کردووە هیوایی سەرکەوتن و بەرەوپێشچونی زیاتر بۆ کۆکردنەوەی تەواوی کوردستانیان  خواست

تیشکی خستە سەر یەکبون و یەکگرتووی گەلی کوردستان بۆ پاراستی خاکی کوردستان.

لەنێوەندی ئەو دوو ڕۆژە ، یەکەمین ڕۆژی حوکمی دیکتاتۆری سوریا دەلەرزی  و هەواڵی بەرەوپێشچون و ڕوخانی ڕژێمی داگیرکاری دیکتاتۆری سوریا لە ئارادبوو ، بۆیە ئەندامانی کۆنگرە بە چەپڵە ڕێزان پشتگیری خۆیان بۆ گەلی کوردمان لە ڕۆژئاوایی کوردستان دەربڕی و هیوایان خواست کە لەگۆرنانی ڕژێمی سوریا بۆ گەلی کورد لەخوستی داخوازییە ڕەواکانی گەلی کوردستان دا بێت

بڕگەی سوپاس و پاداشت خرایە پاش نێوەڕۆ و بڕگەی هونەری لەلایەن هونەرمەندی ئازیز و دیارو شارەزا هەژار زەهاوی تیمی موزیک و هونەرمەندانی بە ئامادەبووان پێشکەش کرد ، کەهەریەکییان لە پارچەیەک یان بەشێکی کوردستانن و بەموزیک و گۆرانی بەرنامەی کاری پێشنیوەڕۆیان  جۆش خرۆشیان پێبەخشی

دوای پشودان نیوەڕۆخوانێک ، ئەندامانی  بۆ هۆڵی کۆنگرە گەرانەوە

پاشان  ڕێزدار شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی  ڕەوەندی کوردستانی وتارێکی پێشکەش کرد لەسەرەتایی وتارەکە باسی کۆنگرەی یەکەمی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد ، کە سێ ساڵ پێش ئێستا بە سەرپەرشتی و ڕێنمایی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕۆژانی ٤ تا ٧ ی ١٢ی ٢٠٢١ لە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان بەسترا ،بەپێی دەستور ئەمڕۆ پاش سێ ساڵ کۆنگرەی بەدروشمی یەکگرتن سەرکەوتنە لە شاری بەرلین کە نیشانەی خۆراگری و یەکبونە ، کۆنگرەیی دووەمی خۆی دەبەستێت .

پاشان تیشکی خستە کاتی دەستبەکاربونی بەڕێزیان لە مانگی سێی ساڵی ٢٠٢٣ وەک سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی دەستنیشان کراوە و لەلایەن سەرۆک بارزانی ڕێنمایی و کاری بۆ بەرپێشچونی کارەکانی کۆنفدراسیۆن ڕاسپاردووە،بەڕێزیشیان دوای گفتوگۆ و بیرو ڕاگۆڕینەوە بە شارەزایان و چالاکوانان و ئەکادیمیان  پلانی ستراتیژی کارەکانی خۆی خستەڕو کەلە سێ مەودادا دیاریکردبون ئەویش

کورت مەودا،ناوەند مەودا و درێژ مەودا بۆ هەرقۆناخێکیش ماوەیەکی دیارکراو،هەروەها نزیکەی ١١٠ کۆبونەوەی جەماوەری لەچەندین وڵات بۆ کۆکردنەوەی کوردستانیان گوێگرتن بۆ داخوازیەکانییان ئەنجامدراوە  و توانرا لەماوەی دیارکرا و کۆنفدراسیۆن لە سێ فدراسیۆن و چواردە ناوەندەوە بۆ 20 فدراسیۆن و چوار فدراسیۆنی نێودەوڵەتی پەلبهاوژێت و ، هەروەها 106 کۆمەڵە و جڤاتی کوردستانی لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆن درێژە بەکارەکانییان دەدەن و دروستکردنی ناوەند لە شارەگەورەکان ، فراوان بونی کوردستانین بۆ ئەمەریکا ، یابان ، ئۆستەرالیا و نیوزلاند …هتد ،کەلە ئێستا ژمارەیان ٤٠ ناوەندە

پاشان داوایی لە کوردستنیان کرد کەلە ماوەی ئەم دوو ڕۆژە دەستورێکی نوێ داڕێژن و دەنگی پێبدەن ، کۆمیتەیکی نوێی بەڕێوەبەری بۆ کۆنفدراسیۆن هەڵبژێرن ، هەروەها داواکاری لە کۆمیتەی بەڕێوەبەری کرد ، کە ئەم پێشنیارنە بخەنە بەرنامەکار و ئەمانجەکانی کۆنفدراسیۆن ، کە گرنگترنیان ئەمانە بون :-

١-هێنانەکەیەی  یەکگرتویی و یەکڕیزی  و کۆکردنەوەی پێکهاتە جیاجیاکانی ڕەوەندی کوردی کاری لەسەر بکرێت

٢- پاراستنی فەرهەنگی کولتوری زمانی کوردستانیان لە نێو کۆمەڵگەیی کوردستانی دیاسپۆرانشیندا ، ئەویش بەبەردەوامی بە فێرگەی خوێندن و نوسیینی زمانی کوردییە

٣- پشتگیری گەنج و لاوان بکرێت ،هانبدرێن تێکەڵی سیستەمی سیاسی و ئابوری و جڤاکی و کولتوری ببن

٤-پردی پەیوەندی بن لە نێوان دەرەوە و ناوەوەی کوردستان

٥- لاوان و گەنجان لەگەڵ سیستەمی تەکنەلۆژیا ئاشنابن و هانبدرێن و پارێزگاری لە کولتور و فەرهەنگ ودابونەریتی کوردەواری بکرێت

٦- ژن نێوەی کۆمەڵە و دایکی نیوەکەی تریشە ڕێژەی ئافرەتان ڕەچاوی دنیایی ئەمڕۆ بێت

٧- ڕەخساندنی هەلی گونجاو بۆ ئەو گەنج ولاوانەی دەیانەوێت لە کوردستان بخوێنن

٨- گرتنەبەری ڕێکار و هەنگاوی پێویست  بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ گروپ و ڕێکخراو و دامەزراوە فەرمییەکانی تایبەت بە دیاسپۆرانی گەلانی تر

٩-ڕەخساندنی دەرفەتی پێویست بۆ ئاسانکاری کاروباری بازرگانی لە نێوان خاوەنکارانی ناوخۆو دەرەوەی کوردستان ئەنجامبدرێت

لەکۆتایی وتارەکەی هیوایی سەرکەوتنی بۆ کارەکانی کۆ نگرەی دووەمی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی خواست

لەبڕگەیەکی تردا کۆمیتەی بەڕێوەبەری و کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی خۆیان هەڵوەشاندەوە،

پاشان پاداشت و سوپاسی بۆ ئەم کۆمیتە و کەسانە دیاریکران :-

١- کۆمیتەی  پێشوی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن

٢- کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی

٣- کۆمیتەی ڕاوێژ

٤- کۆمیتەی  چاودێر

٥- کۆمیتەیی ئامادەکاری کۆنگرە

٦- جەند کەسایەتی دیاری نێو کۆنفدراسیۆن

بڕگەیەکی تر دیاریکردنی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنگرە کە پێکهات لە حەوت ئەندام دواتر کۆمیتەکانی (دەستور ،دارایی،سکاڵا،بەرنامەیی ئایندە و هەڵبژاردن و خۆپاڵاوتن پێکهات

دوای دەنگدان بە کۆمیتەکان ، تەواوی دەستوری نوێی کۆنفدراسیۆن خوێنرایەوە ، پاشان بۆ هەڵسەنگاندنی بێروبۆچونەکان و پێشنیارەکان دەرفەت بە کۆمیتەی دەستوردرا کە پیاچونەوە بکرێت، لەکۆتایی بە تێکرای دەنگ دەستور پەسەند کراو و بەچەپڵەڕێزان پێشوازی لە پەسەندکردنی دەستوری کۆنفدراسیۆن کرا.

ڕۆژی دووەم کەهاوتابوو لەگەڵ کەوتنی ڕژێمی سوریا ، ئەندامانی کۆنگرە وێرای خۆشحاڵیان ،هیواییان خواست گەلی کوردمان لە ڕۆژئاوایی وڵات پارێزراوبن ، بەهەموو شێوەیەک پشتگیریان دەکەن ،بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە پشتگیری و هاریکاری ڕۆژئاوایی وڵات دوپاتکرایەوە

پاشان دەرگایی خۆپاڵاوتن و ناساندنی کاندیدانی کۆمیەتی بەڕێوەبەری بەڕێوەچوو ، کەلە پرۆسەیەکی دیمۆکراتی کراوەدا ١٠ کەس بۆ کۆمیتەیی  بەڕێوەبەری بەڕەچاوکردنی ڕێژەی پارچەکانی کوردستان و کوردستانیانی نیشتەجێی ئەر مینیاو سیبرییا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو و، هەروەها دوو ئەندامی یەدەک هەڵبژێردران

بڕگەی کۆتایی  لێدوانی کۆتایهاتنی کۆنگرە خوێنراییەوە ،کەکۆنفدراسیۆن وەک ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی کوردستانی لەئێستادا لە ٤٠ ناوەند ،١٠٦ کۆمەڵە و ڕێکخراو ، ٢٠فدراسیۆن و چوار فدراسیۆنی نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت ، کە نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی کوردستان

دەکات

هەروەها لەکەشێکی ئارام و دیمۆکراسیدا بەگیانێکی نەتەوەیی نیشتمانپەروەرانە کارو چالاکییەکانی خۆی  سەرکەوتوانە بەجێگەیاند

لەبەشێکی تر لێدوانی کۆتایی کۆنگرە هاتووە« کۆنگرەکە جەخت لەسەر پێویستی یەکگرتویی کوردستانیانی دەرەوەی وڵات دورکەوتنەوە لە ناکۆکییەکان دەکات وهانی هەموو لایەنە کوردستانیان دەدات هێزو تواناکانیان بۆ خزمەتکردنی ئامانجە باڵاکانی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان تەرخان بکات»

لەبەشێکی تردا هانی کوردستانییانی دەرەوە دەدات ڕەچاوی سیستەم و یاساکانی ئەو وڵاتانە بکەن و وەک هاوڵاتیەکی کارا تێکەڵی ناوەندە سیاسی و و دامەو دەزگا ئیدارییەکان بن و کە خزمەت بەدۆزی نیشتمانی کوردستان بگەیەنێت

لەکۆتا پەیامی کۆتایی دا هاتووە کۆنگرە بەهەموو توانایەک پاڵپشتی و پشتیوانی ئاشتییانەی لە دۆزی ڕەوایی گەلی کورد  دەکەن، بەتایبەت پشتگیری تەواوی ڕۆژئاوایی کوردستان دەکەنەوە ،هەروەها داوای دیالۆگو نێو لایەن کوردییەکانی ڕۆژئاوا دەکات ، بۆپاراستنی مافی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای وڵات

کۆتا وتەیان بەڵێن دوپاتدەکەنەوە کە سایەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەگیانێکی کوردستانییانە بۆ دەستەبەرکردنی ئامانجەکانی کۆنفدراسیۆن و خزمەتکردن دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان بن

جێیباسە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی گۆرانکاری لە لۆگۆی ڕێکخراوەکەو دەستورێکی نوێی داڕشتەوە و بەکۆی دەنگ پەسەندکرا و گۆرانکاری تر ئەندامانی کۆمیتەیی بەڕێوەبەر بەڕێژەی پارچەکانی کوردستان و بۆ یەکەم جار بەیەکسانی ژنان لە کۆمیتەیی بەڕێوەبەری هەڵبژێردران کە ژمارەیان دەکەسە ، واتە پێنج ئافرەت و پێنج پیاو لەگەڵ دوو یەدەک لەوەش هەمان کار ڕەچاوکراوە ، کۆمیتەی گشتیش لە سەرۆکی فدراسیۆنەکان پێکدێت

___

دووساڵ بیرکردنەوە دووساڵ کردار

KDC

روسیا هیچ پەیوەندیەکمان لەگەل ناتۆ دا نیە

KDC

بە ڤیدیۆ: سروودی تایبەت بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی 

KDC
KDC

FREE
VIEW