KDC

شەنگال خەمێکی لەیادنەکراو


حەوت ساڵ بەر لە ئێستا و لە رۆژی 3ی ئابی ساڵی 2014 چەكدارانی رێكخراوی بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام ( داعش ) قەزای شنگال و دەوروبەریان داگیركردو لە ئاكامدا خەڵكی سڤیلی ئەو ناوچەیە دووچاری ئاوارەبوون و ماڵوێرانی و كوشتنی بە كۆمەڵ و ڕفاندن و جینۆساید بوونەوە.

بەشێك لە هاوڵاتیانی ناوچەكە كە زۆرینەیان كوردی ئێزیدی بوون، لە ترسی كارە قێزەونەكانی داعش بەرەو چیای شەنگال هەڵهاتن و بەشێكی تریشیان كەوتنە دەست تیرۆرستانی داعش، ئەوانیش بە دڕەندەترین شێوە پیاوەكانیان شەهیدكردو كچ و ژنە ئێزیدییەكانیشیان دەكردە سەبایاو بازرگانی كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكردن و دەیانبردن بۆ ئەو ناوچانەی لەژێر دەستیاندا بوو لە سوریاو عیراق، بەشێكی تریش لەو كچ و ژنانە كرانە دیاری بۆ سەركردەو ئەمیرەكانی داعش.

دوای دوو رۆژ لەداگیركردنی شنگال و لە 15-8-2014 داعش دڕندانەترین تاوانیان دژی دانیشتوانی ئێزیدی نشینی گوندی كۆچۆ ئەنجامدا، كاتێك بە بڕیاری “ئەبو لەیس” كە ناوی راستەقینەی “رزوان تالب حەمدون”و ئەو كات والی موسڵی داعش بوو، نزیكەی “500” گەنج و پیرو لاو لە رەگەزی نێر لە چەند شوێنێكی جیاجیا كۆمەڵكوژ كراون، سەرچاوەكانیش باس لەوە دەكەن لە “16” گۆڕی بەكۆمەڵدا ژێرخاك كراون.

رۆژی 13-11-2015 دوای ساڵێك و سێ مانگ، قەزای شنگال لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان و گەریلاو بەبەشداری فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش، لەچەكدارانی ئەو رێكخراوە پاككرایەوە.

بەپێی ئامارەكانی نووسینگەی رزگاركردنی كوردانی ئێزدیی رفێندراوی دەستی داعش كە بارەگای سەرەكیی لە هەرێمی كوردستانە كە لە شوباتی ساڵی 2021 بڵاوی كردووەتەوە، لە 3ـی ئابی ساڵی 2014وە ژمارەی ئێزدییەكان لە عیراق بە گشتی نزیكەی 550 هەزار كەس بووە، بەڵام بەهۆی هێرشی داعشەوە نزیكەی 360 هەزاریان ئاوارە بوون، تا ئێستا تەنیا 150 هەزاریان گەڕاونەتەوە شنگال.

بە گوێرەی ئەو ئامارە، ژمارەی شەهیدانی ئێزدی لە چەند رۆژی سەرەتای هێرشەكەی داعشدا گەیشتووەتە هەزار و 293 شەهید.

تاوەكو ئێستا 82 گۆڕی بەكۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە، ئەوە جیا لە دۆزینەوەی دەیان گۆڕی تاكەكەسی، لە كاتێكدا داعش 68 گۆڕی پیرۆز و مەزارگەی ئایینیی ئێزدییەكانی تەقاندووەتەوە و ئەو هەموو رووداوانەیش بوونەتە هۆی كۆچكردنی زیاتر لە 100 هەزار ئێزدی بۆ دەرەوەی عێراق.

بەپێی ئامارەكانی نووسینگەكە، شەش هەزار و 417 ئێزدی لەلایەن داعشەوە رفێندراون كە سێ هەزار و 548 رفێندراویان لە رەگەزی مێن و دوو هەزار و 869 رفێندراویان نێرن.

تاوەكو مانگی شوباتی 2021 سێ هەزار و 545 لەو رفێندراوانە لە دەستی داعش رزگاركراون، هەزار و 205ـیان ئافرەتن، 339یان پیاون، 2001 رزگاركراویشیان منداڵن، بەوەیش هێشتا چارەنووسی دوو هەزار و 768 ئێزدیی دیار نییە كە هەزار و 298ـیان مێن.

تاوەكو ئێستا 16 رێكخراوی نێودەوڵەتی و پەرلەمانی وڵاتان كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكانیان بە جینۆساید ناساندووە، لە نێویاندا پەرلەمانی هۆڵەنەدا، بەلجیكا، ئەوروپا، كەنەدا، ئەرمینیا و ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا.

شنگال، قەزایەكە لە پارێزگای نەینەوا،دە‌كە‌وێتە‌ ئە‌وپە‌ڕی‌ رۆژئاوای‌ باشووری كوردستان، 120 كلم لە‌ شاری‌ موسڵە‌وە‌ دوورە ‌‌و دە‌كە‌وێتە‌ رۆژئاوای موسڵ، هاوسنوورە لەگەڵ رۆژئاوای كوردستان، رەبیعە، عیازییە، تەلەعفەر، قەیرەوان و قەحتانییە.

جگە لە سەنتەری شار، شنگال سێ ناحیەی لەخۆگرتووە، كە بریتین لە سنون، گرعزێر، بلێج. شنگال لە 14 ناوچە و كۆمەڵگە پێدێت لەوانە: “سنونێ، گرعەزێز، گربەنات، گرقەسەب، دهولا، بورك، خانەسۆر، وردیە، دوگرێ، سیپا شێخ خدرێ، كهیل، رۆژاوا، خەرابە بازاڕ.”
علی جمال

___

ھێز لە یەکگرتندایە

KDC

لاهوور جەنگی بە هەمان سیناریۆی نیکۆلا فۆکییە، یان…

KDC

چۆن کەسایەتی کاریگەری لەسەر بیرکردنەوە و ڕەفتارەکانمان هەیە

nusar1
KDC

FREE
VIEW