KDC

گەنج لەکۆمەڵگادا

گەنجێتی پربەهاترین قۆناغە لە ژیانی مرۆڤ کەخاوەنی توانا و هێزی لەبن نەهاتوون وە خاوەن خەونی گەورە و سەرمایەی کۆمەڵگەن هەروەها هەر کۆمەڵگەیەک بەشێوەیەکەی دروست سود لەگەنج وەربگرێت ئەوا کۆمەڵگەیەکی سەرکەووتوو و داهاتویەکی پڕ سەرمایە و هێز دەبێت٠
گەنج بناغەی کۆمەڵگایە مایەی سەرکەوتن وشانازییە وە گەنج لە ڕووی هزر و فیکر و زانستەوە بە هێز و توانای کۆمەڵگا دادەنرێ هیچ کۆمەڵگەیەک بەتەواوی ناکەوێتە تازەگەری و داهێنان ئەگەر گەنجەکانی بەگڕوتین و بزوێنەری داهێنان نەبن هەربۆیە دەتوانین بڵێین گەنج هێزە پاڵپشتەبۆ هەر کۆمەڵگەیەک کە سود لە توانا و هێزی گەنجەکانی وەربگرێت٠

گەشەکردن بە ماناى ئاراستەى مرۆڤ و توانا و بیرۆکەکانى دێت، هەروەها باشترکردنى بارودۆخى مرۆڤ و پاراستنى بەرژەوەندی و ئازادییەکانی. گەشەکردن وابەستەیە بە مرۆڤەوە؛ تەنانەت لایەنە مەعنەوییەکانیشى دەگرێتەوە، وەکوو ئەوەى کە ئەو مرۆڤە تا چەند دەتوانێت تاکێکى باش بێت و پێویستییەکانى خۆی و کۆمەڵگەکەى دابین بکات. لێرەدا مرۆڤ بە ئامرازێک دادەنرێت کە بە هۆى گەشەکردنەوە دەتوانێت ئامانجەکان و خەونەکانى بەدی بهێنێت؛ ئەمەیش لە ڕێگەى کارە ئەرێنییەکانى و ئەو زانستەوە کە هەیەتى، هەروەها لە ڕێگەى هۆشیاریی ئەو تاکە سەبارەت بە ئاستەنگەکانى کۆمەڵگە و کێشەکانی٠
داواکاریى کۆمەڵگە لە گەنجان، لە کۆمەڵگەیەکه‌وه‌ بۆ کۆمەڵگەیەکى تر، هەروەها لە ژینگەیەکه‌وه‌ بۆ ژینگەیەکى تر دەگۆڕێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا، چەند خاڵێکى هاوبەش لە نێوان کۆمەڵگەکاندا بۆ ئەو داواکارییانە هەیە بە ئامانجى پێشکەوتن و گەشەکردنێکى کارا و ڕاستەقینە، ئەو خاڵانەیش بریتین لە وەرگرتنى هەر کارێک بە ئاستى مامناوەندی بەبێ سەرەڕۆیی و دەمارگیرینەکردن لە کەیسە جیاوازەکانى کۆمەڵگە، ئەنجامدانى ڕکابەرییەکى ڕاستەقینە و ئەرێنى، خۆگونجاندنیان لەگەڵ بارودۆخە دەرەکی و جیاوازەکان بۆ بەدەستهێنانى دەرفەت و سەرکەوتنیان، پشتبەستنى تەواو بە خۆیان، هەوڵدان بۆ ناساندن و شانازیکردن بە ناسنامەى نیشتمانى و نەتەوەیییان بۆ ئەوەى ببێتە ناسنامەیەک ڕێزى گەنجان لە دنیاى دەرەوە زیاتر بکات٠

گەنجانی كوردستان زۆربەیان دوودڵن لە بەدیهێنانی دواڕۆژێكی گەش، هۆكارەكان زۆرن لەسەرووی هەموویانەوە، نەبوونی دادپەروەریی كۆمەڵایەتی لە زۆر ڕووەوە، نەبوونی ئابوورییەكی پتەوو جێگر، بەتایبەتی ئێستا كە قەیرانی ئابووریی هەیە، نەبوونی پلان بۆ دامەزراندن لەسەر بنەمای كێبڕكێ، بڵاوبوونەوەی مەنسوبیەت‌و مەحسوبیەت، ناكۆكیی نێو پارتەكان، نەبوونی بەرچاوڕوونیی لە دواڕۆژی كوردستان‌و سەربەخۆیی، نەبوونی یاسایەكی كاری گونجاو كە هێزی كار هەست بكات مافی پارێزراوە، ئەگەر لەدەرەوەی دامودەزگاكانی دەوڵەت كاربكات، هەرچەندە هەلی كار لە دەرەوەش هەر كەمە، سەرباری ئەوەش هێزی كار لە دەرەوەی وڵات هاوردە دەكەن بەكرێیەكی كەم كە ڕێژەی هەلی كار كەم دەكاتەوە بۆ هاووڵاتیانی هەرێم٠

گەنج بۆئەوەی بتوانێ جێگای خۆی بكاتەوەو خەونەكانی وەك تاك ‌و كۆمەڵ بەدی بهێنێت، لەسەرووی هەموویانەوە دەبێ خەیاڵدانەكەی ڕیالیستی بێ لەگەڵ واقعی ئەمڕۆ بیگونجێنێت‌ و هەوڵەكانی بۆ گۆڕانكاریش هەر دەبێ ریالیستی بن.

جگە لەئەركی گەنج بەرامبەر بەخۆی، دەوڵەت ‌و حزبەكانیش ئەركە زۆرەكەیان دەكەوێتە سەرشان، بۆ دەستگرتنی گەنجان و بردنیان بەرەو ئەو ئاسۆ گەشەو ئەو دواڕۆژەی چاوەڕوانی دەكەن ‌و نەهێڵن ئەو سەرمایە زیندووە لەدەست بدەن ‌و بەهەمان شێوەی سەرمایە مادییەكانیان رەفتار نەكەن.

هەروەها هەوڵی ئاوێتەكردنی بیری نەوەی كۆن ‌و نەوەی نوێ بدرێت بەلێكتێگەیشتن ‌و جێكردنەوەی گەنجان ‌و بەشداری پێكردنیان لەناوەندە هەستیارەكان‌ و شوێنی بڕیاردان چ لەناو پارتە سیاسییەكان، یان لەناو دەزگا گرنگەكانی دەوڵەتدا، بۆ گەیشتن بەو مەبەستە، سازدانی كۆڕو كۆبوونەوە لەنێوانیاندا بەردەوامبێت، چونكە بنكەیەكی فراوان لەگەنجان هەن، هەستدەكەن جیاوازییەكی زۆر هەیە لەبیركردنەوەی ئەو دوو نەوەیە٠

مەرجە هەموولایەنەپەیوەندیدارەكان پلانێكی‌ تۆكمەو گونجاو و ڕیالیستی‌ دابڕێژن بۆ ئەوەی‌ چی‌ تر گەنج هەست نەكات پشتگوێ خراوە یان پەراوێز خراون.

ئەركی‌ هەمەلایەنەیە، گەنجان بەشدارییان پێبكرێت نەك تەنها لە سیاسەت، بەڵكو لە چالاكییە كۆمەڵایەتیەكان و ڕێكخراوەییەكانیشدا. ئەركی‌ پەرلەمانیش داڕشتنی‌ یاسایەكە كەهەموو لایەك پابەند بكات بەبەشداری‌ پێكردنی‌ گەنجان ٠
نوسینی :علی جمال

___

ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

nusar1

ئافرەت گەورەی خۆت بپارێزە ، لەگەڵ گەورە بوونت خەونی گەورەت هەبێت !! 

KDC

کورد لە کەرکووک نییە؟!

KDC
KDC

FREE
VIEW