KDC

سەرۆک نێچیرەوان و ئاڕاستە جیاوازەکان


فارس نەورۆڵی …

ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم پرۆژەی جیاوازی ئاراستە جیاوازەکانە، هەر لایەک دەیەوێ پرۆژەی خۆی بچەسپێنێ، ئەم پرۆژانە پێکهاتوون لە بلۆک بەندی جیهانی و هەرێمایەتی. عێراق و هەرێمی کوردستان مەیدانێکی هەستیاری شەڕی ئاراستە جیاوازەکانە بۆ چەسپاندنی پرۆژەکانیان، واتە گۆڕانکاری لە عێراق و ناوچەکەدا حەتمییە. پێویستە لە نێو ئەم ئاڕاستانەدا کورد زۆر هەستیار مامەڵە بکات، بۆ ئەوەی هەتا کۆتایی یارییەکە نەکرێتە دەرەوە. ئەمەش پێویستی بە سیاسییەکی دلێرو ئارام و بوێر هەیە، کە ئیدارەی ئەو کێشمەکێشە بدات و بە قوڵی لە مانای دوژمن و بەرژەوەندی تێبگات و بە وریایی هەنگاو هەڵگرێ، لەو کێڵگەی ئەڵغام و مینەدا باش لە یاسای یاریکردنی ناو گەمە گەورەکان تێبگات. پەی بەو پێچوو پەناو فێڵە دزێوانە ببات کە لەلایەن گەمەکەری دیکەوە دەیانەوێ چەرخ تەنها بۆ بەرژەوەندی ئەوان بسوڕێ، لە ئێستادا سەرۆک نێچیرەوان بارزانی ئەو کارەکتەرە تێگەیشتووپێگەیشتوەیە، کە بەردەوام کار بۆ هاوسەنگی دەکات. ئیدارەیەکی جوانی پەیوەندیییەکانی ناوماڵی کوردو دەرەوەی ماڵی کورد دەکات. سەردانەکانی پێش ماوەیەک بۆ وڵاتانی عەرەبی و سەردانی ئێستای بۆ ئێران و پێشبینی دەکرێ گەشتە دبلۆماسییەکانی بۆ دەوڵەتانی جیهان بەردەوام بێت بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی پەیوەندیەکانی کوردو ئەوانی دیکە، هەتا لە نێوان ئاڕاستە دژەکاندا کورد نەبێتە قوربانی، بۆیە لەم قۆناغەدا بۆ ئەوەی کورد دەسبەتاڵ لە گەمەکە دەرنەچێت، پێویستە هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان پشتگیری هەنگاوەکانی سەرۆکی هەرێم بن.

___

کاریگەری میدیا لەسەر منداڵ

nusar1

ئەنفال ناسنامەی گەلێکە

nusar1

مێژووی هونەری شێوەکاری لە کوردستان

nusar1
KDC

FREE
VIEW