KDC

ڕوداوەکانی ئەفغانستان و کاردانەوەکان لەکوردستان

فارس نەورۆڵی….

ئەوەی لە ئەفغانستان ڕوودەدات، دەرئەنجام ئەگەر باش بێت سودمەندی یەکەم گەلی ئەفغانستانە وئەگەر خراپ بێت خەسارۆمەندی یەکەم هەر گەلی ئەفغانستانە لەهەمان کاتدا کاریگەری نەرێنی لەسەرئاشتی ناوچەکەدەبێت، جگە لەوە ئەمە سەرەڕای ئەوەی کێشەکانی گەلی ئەفغانە، لەهەمان کاتتدا (گەمەیەکی نێودەوڵەتی)یە. بۆیە من نامەوێ قسە لەسەر ڕوداوەکانی ئەفغان بکەم چونکە هیچ شارەزاییەکم لە بارەی ئەو ووڵاتەوە نیە. تەنهاهیوای ئازادی و خۆش بەختی بۆهەموو گەلان دەخوازم. ئەوەکاری ئەو کەسانەیە قسە لەسەرئەو ڕوداوە گەورانە بکەن کە پسپۆڕن لەپەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا. دەبێ ئەوەش بزانین، ئەوەی نمایش دەکرێ لەسەر شانۆی سیاسی جیاوازە لەوەی لە پشتی پەردەکانەوە چی دەگوزەرێ. لێرەدا مەبەستمە قسە لەسەرئەوکاردانەوانە بکەم کە لە (میدیای کوردی ولەسۆشیال میدیا)دا دەگوزەرێ. لەڕاستیدا ئەوەی لە کوردستانەوە قسە لەسەر ڕوداوەکانی ئەفغانستان دەکات، بیرکردنەوەی تێدانیە وهەمووی حوکمە لەژێر کاریگەری ئایدۆلۆجیاو سۆزدای و دورە لە لێکدانەوەی ئەقڵانی، بە داخەوە لێرە قسە زۆرلەسەرسیاسەت دەکرێت بەبێ نزیک بونەوە لە زانستە شیکارییەکان. ڕاستە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کاریگەریان لەسەریەکتر هەیە، بەڵام ڕوداوە گەورەکان دەبێ توێژەری گەورە و شارەزا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان وئەوانەی ئاگایان لەپشتی پەردەکان هەیە و قاڵبوی ناو ئەو بوارەن دەبێ قسەی لەسەر بکەن، یاخود قسەی لەسەرنەکەن و بیری لێبکەنەوە بزانن لێکەوتەکان و کاریگەرییەکانی بۆ ئێراق و کوردستان چی دەبێت. نەکە هەرکەسەو وەک دەڵێن باژۆ دەشتە قسەی لەسەربکات.

زۆربەی ئەوانەی لە کوردستان قسە لەسەر ڕوداوەکانی ئەفغانستان دەکەن نازانن کە نەزانن لەو بوارەدا چونکە نە کتێبێکیان لەسەر ئەووڵاتە خوێندوەتەوە نەشارەزای پێکهاتەی ئەو وڵاتەن، نە لە کاریگەری جیۆپۆلەتیکی ئەفغان تێدەگەن، نە ئاگایان لەبەریەککەوتنی پرۆژەی وڵاتە زلهێزەکان وئیقلیمییەکان هەیە ، نە فەرهەنگی ئەو نەتەوەیەیان خوێندووەتەوە و نە داتایەکیان لەبەردەستە لەکاتێکدا داتا بۆ قسەکردن لەسەر ئەو ڕوداوانە زۆر گرنگە کەچی دێن و هەزار و یەک لێکدانەوەی بێ بنەمای بۆدەکەن، کە ناگاتە ئاستی وتاری ڕۆژنامەوانیشەوە.

کارەساتە گەورەکەی کورد ئەوەیە لەوهەموو کارەساتە گەورەیەی بەسەر کورددا هاتوە، کەسێک قسەیەکی خێری بۆ نەکردوین. بەڵکوهەزار توهمەیان داوینەتە پاڵ بۆیە ئەوە گەمژەییە کە خۆت بکەی بە بەشێک لە کێشەی ئەوانی دیکە لە کاتێکدا نەتەوەکەی تۆ لەتەرازووی ئەواندا هیچ سەنگێکی نەبێت. بۆیە وا باشە ئەوەی هیچی پێ نیە بۆ ووتن خۆی نەداتە بەر ڕەشابای سیاسی و وا بکەن لایەنگریمان بۆ دەرەوەی ماڵی کورد، ناو ماڵی کورد لەمە وێرانتر بکات با ئەو گۆڕانکاری و ڕوداوە سیاسییە گەورانە جێبهێڵین بۆ شارەزایانی بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان، بۆ ئەوسیاسی وسەرکردانەی ئاگایان لە جوڵە نێودەوڵەتییەکان هەیە و توێژە دەگمەنەکان نەک ئەوانەش دووڕۆژ لە دەرەوە خوێندبێتیان و ئێستا خۆیان کردوە بەکیسانجەر و قسەدەکەن.

بۆیە تکا دەکەم ئەوەی شارەزایی لەبابەتێک نەبێت قسەی لەسەرنەکات، چونکە نەشارەزایی کەسێک هەرخۆی زیانی تێدا ناکات بەڵکو کۆی میللەت خەسارۆمەند دەبێت لەونەزانییە.

___

پەکەکە و لەشکرکێشی تورکیا

KDC

خوێندنەوە نەبۆتە نەریت لەکۆمەڵگای کوردی

KDC

پرۆژەیەک لەناو گوتاردا

KDC
KDC

FREE
VIEW