KDC

لە پەراوێزی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا


سوورە مەرگەیی
دژە کوردستانی و هەموو ئەو دەستە و گرووپانەی بۆ قایمکردنی پێگەی جاشێتی خۆیان، بەردەوام ئاو دەکەنە ئاشی دوژمن، لەگەڵ هەر رووداوێک بۆ بڵاوکردنەوەی دڵەڕاوکێ و نائومێدی، دەکەونە وێکچواندنی کوردستان و ئەو وڵاتەی رووداوەکەی تێدا رووداوە، وەک ئەوەی لە رووداوەکانی وڵاتانی عەرەبی کە بە بەهاری عەرەبی ناوزەد کرا دەیانگوت: کوردستان تونس و میسرە و (ارحل).
ئێستا و دوای رووداوەکانی ئەفغانستان دەڵێن: کوردستان ئەفغانستانە و ئەوەی لە ئەفغانستان روویداوە، لە کوردستان دووبارە دەبێتەوە، ئەوانە بێئاگا لەوەی وەک سەرۆک بارزانی دەفەرمووێ: کوردستان خاوەنی هێزی پێشمەرگە و ئیرادەی شۆشڕگێڕانی خەڵکی کوردستانە و، ئەوەی لە ئەفغانستان روویداوە، لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر لە کوردستان روویدا، بەڵام لە پردێ و سحێلا، پێشمەرگە بە هەموو جیهان و کاراکتەرەکانی پشت رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەریشی گوت: کوردستان تایبەتمەندی خۆی هەیە و نە لە بەهاری عەرەبی دەچێ و نە لە ئەفغانستان.
جیا لەوەش لە رابردوودا وەک سەرۆک بارزانی دەفەرمووێ: بۆ تێکشکاندنی ئیرادەی خەڵکی کوردستان و، وەک ئەوەی ئێستا ئەو گرووپانە خۆزگەی بۆ هەڵدەکێشن، کە بە ئەفغنانستانبوونی کوردستانە، زۆر هەوڵدراوە و زۆر پیلانیش گێڕدراون، بەڵام پێشمەرگە هەموو ئەو هەوڵانەی تێکشکاندوون و پیلانەکانیشی پووچەڵ کردوونەوە، لەوانەش کە دەتوانین وەک نموونە بیانخەینە روو، داستانی شارستێن کە پیلانی جەزائیری وەک ماڵی قەڵب بەسەر خاوەنەکانیدا دایەوە، داستانی خواکوڕک کە پێشی بە ئەنفال و پرۆسەی لەناوبردنی کورد گرت، داستانی کۆڕێ کە بە سنووردانان بۆ پەلاماری دوژمن رێڕەوی کۆڕەوی گۆڕی و زۆر داستانی تریش، بۆیە دەبێ دژە کوردستانی و ئەو دەستە و گرووپانە تێبگەن و ئەو راستییە بزانن، تا کورد خاوەنی پێشمەرگە و ئیرادەی شۆڕشگێڕان بێ، خواست بە جاشبوونیان بەو وێکچوواندنانە نایەتەدی.

___

باتەبابین لە پێناو خاک و نەوەی داھاتوومان

KDC

ئازادیخوازەکانی کاتالۆنیا وستەمکارانی مەدریدلەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی نوێ دا

nusar1

هەنگاوی زێڕین

nusar1
KDC

FREE
VIEW