KDC

پاش سەردانی ماکرۆن بو عێراق و هەرێم ، ئێران ترسی لێ نیشتووە!

لەم ڕۆژانەدا هادی عامری ڕایگەیاند: “پێویستە هێزەکانی فەرانسەش تا سالی 2022 عێراق جیبهیڵن، ئەوە ئێمەین بڕیار ئەدەین نەک ماکرۆن”!

لەڕاستیدا ئەمە وڵامی ئێران بوو لە زاری هادی عامریەوە بو وتەکانی پریزدنت ماکرۆن کە ڕایگەیاند: کشانەوەمان لە عێراق بە کشانەوەى ئەمەریکاوە نەبەستراوەتەوە، بەڵکو دەمێنینەوە.

فەرانسە لە زەمانی ژێنرال دوگوڵەوە وەکوو سوننەت شیمالی ئافریقا و لوبنان و سوریە بە حەوزەی نفوزی خوێ دەزانێت و هەرواش بووە تا ئێستا.
بەشێکی زۆری ڕۆژهەڵاتی ناڤێن و ئاسیای ناوەڕاست و ئاسیای دووریش دابەشکراوە بە سەر ئامریکا و بریتانیادا بەڵام ئێران و عێراق لەم دابەشکاریە نەنووسراوەی نێوان زلهێزەکانی جیهاندا حەوزەی نفوزی بریتانیا و ئامریکا بوون.

ئێستا کە ئامریکا ئەیهەوێ ناۆچەکە چول بکات فەرانسە خوازیارە لە عێراقیشدا ڕۆلی کاراتری هەبێ و جی دەستی دیاربێت .هەر بوێە ماکرۆن لەم لووتکەی بەغدادا بەشداری چالاکانەی کرد و سەردانی هەرێمی کوردستانیشی کرد و جارێکی دی پاڵپشتی فەرانسەی لە هەرێمی گرینگی کوردستان ڕاگەێاند.

ئێران ئەمەی پێ ناخۆشە و ئەیهەوێت پاش ڕۆشتنی ئامریکا، هێزی هاوپەێمانان بەتەواوی عێراقی بو چۆل بکەن تا ئەسبی هژموونی خوازی بە کەیفی خۆێی لە گۆڕەپانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا تاۆ بدات!

بەڵام وەک ئامەژەم پێدا فەرانسە خوازیارە لە عێراقیشدا ڕۆلی کاراتری هەبێ ، شۆێن پێ قایم بکات و جی دەستی دیاربێت.هەرێمی کوردستان دەتوانێت لەم هەلە کە مێژوو رەخساندوویەتی کەلک وەرگرت.

فەرانسە وڵاتێکی یەکجار گرینگە، بەرپرسی دیپلوماسی و ئەمنی و سیاسی ئورووپا و ئەندامێکی گرینگی ناتو و شۆرای ئەمنیەتی نەتەوە یەکگرتووکانە و هەمووکات پشتیوانی هەرێمی کوردستان بووە.

بەڵام لە پێشدا هەرێم پێویستە نێو ماڵی خوێ ڕیکخات، پێش بە شەڕی ڕاگەێاندنی حزبی و دووبەرەکی بگرێت، پێش بە گەندەڵی ئابووری بگرێت، هێزی پێشمەرگە، دەزگای ئەمنی و ئێستخباراتی یەکگرتووی هەبێت و تلفزیون و رادیو(دەنگ و ڕەنگی) واحد و یەکگرتووی وەک دەوڵەتێکی سەربەخوی هەبێت و لەبغداشدا هاودەنگ بێت.

ئەوکات هەرێمی کوردستان دەتوانێت زیاتر لە پشتیوانی فەرانسە وەک زلهێزێکی گرینگ کەلک وەربگرێت.

مەسعود ناسری- نۆروێژ
05/09/2021

___

                     تۆ بڵێی تاوانبار خۆمان نه‌بین ؟!

nusar1

لە 25/09/2017,گەلی کوردستان بڕیاردا

nusar1

نێچیرڤان بارزانی لە شەڕی مەکان و زەمان دا

KDC
KDC

FREE
VIEW