KDC

هەستداری چڵێک لەچەمکێکی فەلسەفەیا


نوسینی لەتیف عومەر ..


بەچەند زنجیرە یەک لە ڕاو بۆچنی
خودی نوسەر .
چەمکێکی گرنکە لە نێو باسە فەلسەفییەکاندا ، کە بەهۆی هەستەوە هەڵدەقوڵێ و تێدەگەین لە واتای مرۆڤایەتی ، لە هەمان کاتیشا هەر بە هۆی هەستەوە دوور ئەکەوینەوە لە ڕەفتاری مرۆڤ لە بەرامبەری جوانی کردەوەکانی بۆ جیهانی تازەگەری و پیشاندانی مرۆڤایەتی .کەواتە ئێستا تێ ئەگەین لە ڕێگای عەقڵەوە کە هەست ڕێپشاندەرە بۆ هەردو جەمسەری خۆشی و ناخۆشی
پێش ئەوەی بچینە ناو قوڵای باسەکەوە وشەی هەستدای چییە ؟
وشەی هەستداری وشەیەکی لێک دراوە کە لە دوو وشەی سەرەکی بەمانای جیاواز پێک هاتووە.
٭ وشەی هەست بەشیکارکردنەوەی ئاگادارکردنەوە ، جوڵاندن لە ڕێگای تەنێکەوە یان بەرکەوتن وەیان وروژاندن بەکردای خۆشبەخشی بەم جۆرە پیشاندانەکان لە واتای هەستدا دەبێتە پاڵپشتی عەقڵ لە بیرکردنەوەی بۆ چونی بنج و بنەوانی ڕووداوی بابەتەکە.
٭ داری کەوشەی دوەمی ڕونکرنەوەی وشەی یەکەمە کەهەستە لە هەمان کاتدا پاشگرە بۆڕازاندنەوەو جوانکاری مانای وشەی یەکەم و لەناسکی و گەیاندنی سۆز بۆ کردەوەی وشەکە بۆ نمونە
لە جوانییەکانی دڵ و خواستی دڵ وشەی دڵداری پێک دێت
لەزانین بۆ ئەوەی قوڵتر و ناسکترو زیاتر لەمانای ئەو زانستە دەڵین زانیاری
واتە ئەگەینە ئەوەی لە ڕێگای هەستدارییەوە زۆر شت ببیینین
وەکو :
١- پێشبینییەکان بۆ هەر جەمسەرێک بێت، لە خۆشی و ناخۆشی .
٢- لە ڕەفتاری تاریکی و ڕووناکییا
٣- لە ئازاری دەروونی کەزۆر پەیوەستە بە دیاردە دەرونییەکانە
٤- بەر کەوتن کەبەشی زۆر گرنگی هەستدارییە ، چ بەرامبەر ڕەگەزەکانی مرۆڤ بێت یان بەرکەوتن لە ڕێگای تەنێکەوە بێت
٥- ئەم خاڵە کە تەواو لقێکە لە چمکێکی هەست ئەویش ڕەتکرنەوەی ، ڕەفتارە
یان ڕووداوە یان ڕەتکردنەوی پێشبینینەکانە
هەست نهێنییەکان وەلاناخات و نایان شارێتەوە بە پێچەوانەوە لە زوترین کات لەکەمی کاتی هەناسەیک هەموو شتەکان ئاشکرا ئەکات و ئەیداتە دەست عەقڵ وەک لەڕێگای بینین ، بیستن ،بۆن ، بەرکەوتن تام و چێژ یان لەڕادە بەدەری هێزی بیرکردنەوە بۆ بۆچونەکان ،دەبێتە پێشکەشکاری عەقڵ ،بۆ ئەوەی لە ڕێگای عەقڵێکی ساغڵەمەوە ڕاڤەکردن وردبینی بۆ بکرێ.لەناوەندی ئەم هەوڵدانی هەستدارییەلە ئایدلۆجی کەسێکەوە
هەڵکشاو ترە یا داچووترە بە جیاواز بوونی جۆری بەرهەمی مرۆڤەکان .
هەر ئەوەیەکە مرۆڤ ئەتوانێ لە ڕێگای هەستەوە ئیستاتیکای ئیستاتیکییەکان بناسێتەوە بیان خاتە ژێرلێکۆڵینەوەی زانستەکانەوەلە ڕێگای هەستەوە مرۆڤ ئەتوانێ هزری واتای لە خۆدی مرۆڤا بەرز ڕاگرێ یان لایەنە داشکاو ڕوخاو تەپێنراوەکان بنرخێنێ …. .
ماویەتی
نوسینی لەتیف عومەر

___

کەرکوک شارە بێنازەکەی کوردستان

nusar1

ئەرکی بەخێوکاران لە ئینتیمای نیشتیماندا….!

KDC

ڕۆڵی کەریم لەڕیاڵ مەدرید

nusar1
KDC

FREE
VIEW