KDC

گرنگی دەستور لە یەکلایکردنەوەی کێشەو دۆزینەوەی چارەسەر


ئاشنا بابان

دەستور بەڵگەنامەیەکی گرنگی سیاسی ویاسایی وئەساسیە کە کۆمەڵێک پرەنسیپ وبنەما لە خۆدەگرێت لە پێناو ڕێکخستنی بنەمایی دەوڵەت ودیاری کردنی تایبەتمەندی دەسەڵاتەکان وڕێکخستنی دەسەڵات و پەیوەندی هاوڵاتیان ودەسەڵات ڕێک دەخات، دەستور ئەوبەڵگەنامە فەرمیە کە پەیوەندی نێوان حاکم و محکوم ڕێک دەخات و یاساکانی دەوڵەت لە دەستورەوە سەرچاوە دەگرن بە (دایکی یاساکان) ناودەبرێت. هەروەها شێوەو شێوازی دەوڵەت وجۆری حوکمڕانی وبەڕێوەبردنی دەوڵەت و دەوڵتداری دیاری دەکات ، دەستور لە باڵاترین یاسایی ووڵاتدایا هەڵدەستێت بە دیاریکردنی بنەما سەرەکیەکانی شێوەی دەوڵەت(دەوڵەتی سادە یان تێکەڵ) دیاریکردنی سیستمی سیاسی حوکمڕانی(مەلەکیە یان جمهوری) دیاریکردنی شێوەی حکومەت(رئاسیە یان پەرلەمانیە یان تێکەڵە)جگە لە ڕێکخستنی دەسڵاتە گشتیەکان دروستبونیان ودیاریکردنی تایبەتمەندی وپەیوەندیان لەگەڵ دەسەڵاتەکانی تردا و دیاریکردنی ماف و ئەرک و مافەسەرکیەکانی تاکی کۆمەڵگا و کۆمەڵەکانی ناو کۆمەڵگا و دابینکردنی گەرەنتی بەرامبەربە دەسەڵات. لەگەڵ پێشکەوتنی ژیانی مرۆڤاییەتی و کۆمەڵگا کە هۆکارێک بون بۆ دانان و دۆزینەوە و ڕێکخستنە تەواوکەرەکان لە یاسا و نەریتەکان لە پێناو کار ئاسانکردنی بەڕێوەبردنی ژیان و داڕشتنی پرەنسیپ و بەڵگەنامەکان کە ناودەبڕێت بە (دەستوور) ، بە لوتکەی باڵای هەرەمی دەسەڵاتەکان ناودەبرێت،
هەر ووڵاتێک دەستووری تایبەت بە خۆی هەیە کە لەگەڵ سروشتی پێکهاتەی کۆمەڵگاکەی دەگونجێت لە ڕووی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری شێوەی ڕای گشتی هاوڵاتیان تیا بەرجەستە دەبێت و ئاستی ڕۆشنبیری تاک دەردەخات.فوقەهاکانی یاسایی دەستوری کۆکن لەسەر ئەوەی کە دەستور ڕێکاری گرێبەستی سەرهەڵدانی دەستوریان بە هەنگاوێکی ئاراستەکراوی بەرەو دیموکراسیەت ئەژمار کرد.دەکرێت بوترێت کە دەستور ئاوێنەی گەلانە وڕەنگدانەوەی ئاستی ڕۆشنبیری سیاسی تاک دەستنیشان دەکات وئاماژەیە بۆ دەربڕینی ئاوات وخەون و خۆاستەکانی گەل .لێرەوە دەکرێت بڵیین کە ئاستی وشیاری کۆمەڵگا بەرامبەر بە ماف وئەرک وئازادییەکانی خۆیان لە چوارچێوەی دروستبونی دەستورێکی دیاری کراو خۆی ببینێتەوە،دەستور ناسنامەیەکی نیشتمانی ونەتەوەییە بۆ گەل ، دەستور بە پلەی یەکەم دێت لە تەشريعاتی هەر سیستمێکی سیاسیدا کە تیایدا ڕۆڵی دیاریکردنی یاسا ئابووری و بەڕێوەبردن و پاراستنی هاوسەنگی و بەرژەوەندی نێوان تاک و دەوڵەت پەیوەست بون بە بنەما سیاسی ویاسا تایبەتمەندەکان و گەرەنتی پاراستنی کۆمەڵگایا.
مەبەست لە یاسایی دەستوری گەیشتن بە ئامانجی پێکەوە ژیان و ئاشتییە لە نێوان دەسەڵات و ئازادیەکاندا ،دەسەڵات دیاردەیەکی پێویستی کۆمەڵایەتییە بۆ پاراستنی سیستمی کۆمەڵایەتی. ئازادی بریتیە لە پێویستیەکی بەردەوام و نوێبونەوە لای مرۆڤەکان بە مەبەستی دەربازبون لە کۆت وبەندی حوکمران. لەو ڕوانگەیەوە دەبینن پێویستی دەسەڵات و ئازادی لە بابەتە جێگیریەکانی هەموو ڕێکخراوە کۆمەڵایەتیەکانە لە هەر کات و شوێنکدا.بۆ گونجاندنی دەسەڵات وئازادی دەبینن ڕێژەییە لە دەرئەنجامی کۆمەڵێک هۆکار وەک مێژوو بۆ نمونە گەشەسەندن پێشکەوتنی کلتور وعادات و تقالید زانست و کۆمەڵێک بەهاو هزری سیاسیە.کاتێک دەڵێن دەستور بەمانای ووشە لە زمانی فەرەنسی بە واتای دامەزرێنەر یان دروستکەر دێت، لە زمانی عەربی دا بە ( ئەساس یان بنەما ) ، لە ڕاستیدا مانای ووشەی دەستور لە زاراوەی عرەبی نەهاتوە بەڵکو ووشەیەکی فارسیە و بە تێپەڕبوونی کات گواستراوەتەوە بۆ ووڵاتان…. لە پێناسەی دەستور کە بریتیە لە ( کۆمەڵێک بنەمایا بۆ دیاریکردنی بنەما گشتیەکان و ڕێگای دروستبونی کۆمەڵ و ڕێکخستنەکان . دەوڵەت و دەستورپێکەوە گرێدراون لەگەڵ ئەوەی دەوڵەت پێش دەستور دروست بوە کە لە مەرجە جەوهەریەکانی دروستبونی دەوڵەت( گەل وخاک و دەسەڵاتە)جگە لەوەی سیادە دەوڵەت و دانپێدانان پاشان
بونی دەستور و گرنگی و پێویستەیەکی گرنگە کە لە سەرەوە ئاماژەم پێیاوە بۆ سیستمی سیاسی و ئیدارو دەوڵەتداری و پاراستنی کۆمەڵگا بونی گرنگی تایبەتی خۆی هەیە .
بە کورتی سەرهەڵدان و دروستبونی دەستور دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی دروستبونی بیردۆزی گرێبەستی کۆمەڵایەتی لای هەریەک لە تۆماس هۆبز وجۆن لۆک لەسەدەی حەڤدەهەم وگەشە و سەرهەڵدانی دەستور و گەشە و پێشکەوتن وگۆڕانکاری خواستی مرۆڤ و کۆمەڵگا وشۆڕشە یەک لەدوا یەکە کانی فەرەنسا و ئەمریکا و گەشەی هزر وفکری و بەرزبونەوەی خواستی هاوبەشی سیاسی .یەکەم دیاردەی دروستبونی دەستور دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سیانزە هەم و بە دیاریکراوی ١٢١٥ کاتێک مەلیک جون ستیر کە بە جون لاکلاند ناسراوە و به (میثاق الأعظم) واتا مەگناکارتا.پاشان دەرکەوتنی فکرەی دەستور لە وولایەتە یەکگرتورکانی ئەمریکا لەسەدەی حەڤدەهەم و بۆ ڕێکخستنی دەسەڵاتی سیاسی دانا و
لە ساڵی١٧٨٧ م نوسینەوەی یەکەم دەستور لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکابوو لە ساڵی ١٧٨٩ م پەسند کراو خرایا بواری جێبەجێکردنەوە بەوە بوە یەکەم دەستوری نوسروا کە پیشتر نەنوسراو بون لەو کاتەوە زۆربەی ووڵاتانی دونیا دەستورەکانیان نوسیوە جگە لە شانشینی بەریتانی کە تاکو ئێستا دەستورەکەیان نەنوسراوە. مەبەست لە دەستوری نوسراو و دەستوری نەنوسراو ئەوەیە کە دوو جۆری جیاوازمان لە دەستور هەیە:- یەکەمیان دەستوری نوسراو(جامد) کە زۆرینەی ووڵاتانی جیهان لەم جۆرە دەستورەیە،مەبەست لەم جۆرە دەستورە ئەوەیە کە دەق وماددە و بڕگە و ئەحکامەکانی لە بەڵگە نامەیەکی فەرمیدا نوسراوە و شێوازی هەموارکردنی بە کۆمەڵێک ڕێکاری تایبەت و نیمچە ئاڵۆز وجیاواز لە خۆ دەگرێت واتا جیاوازە لە هەموارکردنی یاسا ئاساییەکان.لە خاڵە گرنگەکانی ئەم جۆرە دەستورە زیاتر جێگیرو سەقامگیری پێوەدیارە لە ڕووی بڕگەو ئەحکامەکانی.
دوهەم:-دەستوری نەرم(مرن) نمونەی دەستوری ووڵاتی بەریتانیا، کە مەبەست لەم جۆرە دەستورە ئەوەیە کە بڕگە ماددە وئەحکامەکانی لەسەر بنەمای عورف وبەڵگە نامە و پێشینەی دادوەری و مێژوویەکانی ناو کۆمەڵگایا، هەموارکردنی ئاسانە وەک یاسای ئاسایی. لە گرنگی ئەم جۆرە دەستورە ئەوەیە لەگەڵ پێشکەوتنی کۆمەڵگاو پێشهاتەکان خۆی دەگونجێنێت وبە ڕێکاری ئاسان هەموارکردنیەوە لەگەڵ خواستی گەل دەگونجێنێت لە بوارە ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیەکاندا.دەستوەر گرنگیەکی زۆر و تایبەتی هەیەبۆ ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان هاووڵاتی و دەسەڵات و دیاری کردنی سنور و بازنەی کارو ئەرک وماف وئازادییەکانی تاک دیاریکردنی دەسەڵاتی دامودەزگا سیاسی و سیادییەکان و تایبەتمەندییەکان وسنوری دەسەڵاتەکانیان دەچەسپێنێت جگە لەوەی کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە یەکلایکردنەوەی کێشەو گرفتەکان و دابینکردنی سەقامگیری سیاسی و یاسایی بۆ ووڵات هاونیشتمانیان وڕێکخستنی کۆمەڵگا.لەبەر نەبونی دەستورێکی تایبەی بەخۆمان بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام لەبەردەم کۆمەڵێک کێشەو گرفت و تێکەڵبونی دەسەڵاتەکان ودەستوەردان لە بڕیاری دامودەزگاکان وکۆمەڵێک بابەتی ترکە پەیوەستە بە یاسایی دەستوریەوە لەهەمان کاتدا لەبەر نەبونی دەستورێکی چەسپاو زەمیین سازی و بوار ڕەخساندن بۆ فراوان خوازی گەندەڵی ونەمانی متمانە لە نێوان هاوڵاتی ودەسەڵاتدا ئاسانتر بەرجەستە دەبێت.
لەو ڕوانگەیەوە بح ئەوەمان بۆ دەرئەکەوێت کە هەوڵ و کۆششەکان لە پێناو جەختکرنەوە لە پرۆژە یاسایی ڕەشنوسی دەستوری هەرێم و ئامادەکاریە گرنگەکانی بۆ بخرێتە گەڕ تاکو چی زوترە هەرێمی کوردستان ببێتەخاوەن دەستوری سەربەخۆیی خۆی لە چوارچێوەت عێراقی فیدراڵ کە هەموو بنەماو پرەنسیپی فەلسەفی دەستوری بەجۆرێک بێت لە پێناو خزمەت و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان و پاراستنی مافە دەستوریەکانیان بێت وڕەنگدانەوەی خواست وخەونی کورد و ڕێکارەکانی گرتنەبەری هاتنە دیی ئامانجە نیشتمانیەکان و نەتەوەییە باڵاکانمان بێت . جگە لە دانانی دادگایەکی باڵای دەستوری هەبێت بۆ یەکلایکردنەوەی کێشە کە بە بونی ئەو بابەتە مەرکەزی سیاسی ویاسایی هەرێمی کوردستان لە عێراقی فیدراڵ و ناوچەکە بەهێزتر دەبێت.

___

ئێران دوو هاووڵاتی کورد دەستگیر دەکات

KDC

ئەڵمانیا :پێشبینی دووبارە زریان و بارانبارینێکی زۆر لە ڕۆژئاوایی ئەو وڵاتە دەکرێت

KDC

ئەمەریکا ،بەریتانیا ،فەرەنسا و ئەڵمانیا لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی داوای گۆرانکاری لەهەڵوێستی ئێران دەکەن

KDC
KDC

FREE
VIEW