KDC

بۆچی دەنگدان ئەرکێکی نیشتیمانیە؟

پێگەی هەرێمی کوردستان رۆژ دوایی رۆژ سەنگ و هێزی بڵندی هەیە ، بەهێز بوونی قەوارەی هەرێمی کوردستان فاکتەرێکی سەرەکیە بۆ گەیشتن بە مافی رەوا و ئاواتی لە مێژوویەمان کە «سەربەخۆیە»، هێزی ئەم قەوارەیە پابەندە بە هێزی تاک بە تاکی کورد و یەکریزی گشت پارتە سیاسیەکان ، نیشاندانی هێزی کوردبوونمان بۆ نەیاران ، ئەمرۆ نەیارانی کورد تێگەیشتوون کە میللەتی کورد هیچ هێزێک کاری تێناکەت ، ڕووبەرووی دڕندەی تیرۆرستانی داعشیان کردینەوە هەر بەهێز تر بووین ، ڕووبەرووی سەخترین و دژوارترین باری ئابوریی و بڕینی بەشە بودجەیان کردینەوە خۆراگر و بەرنامە رێژ تر و بەهێزتری کردین . تاکە شتێک کە نەیاران بە زەقترین شێوە کاری لەسەر دەکەن بتوانن یەکریزی و رەنگی کوردبوونمان بشێوێنن بۆیە هەروەک ڕابەری کوردستان جەنابی سەرۆک بارزانی فەرمووی «گڵەیی و گازندە وەلابنێین » دەنگی کورد بەهێز بکەین بە بەشداریمان بە هەلبژاردن…..

رەنگە پرسیار بکەین بۆ دەبێت بەژداری لە هەڵبژاردن بکەین؟
هەرێمی کوردستان پێویستە پێگەکەی بەهێزتر بکات ئەوەش پێویستی بە زەمینەسازی هەیە ،، هەروەها دەبێت کورد هەمیشە کاریگەری و ئاراستەیی هەبێت لە حکومەتی فیدڕالی عێراق کە ژمارەی دەنگی تاکی کورد، هێزێکی گرنگە بۆ ئەوەی کورد بتوانێت تا ئەو کاتەی هاوبەشە لەگەڵ حکومەتی فیدڕالی پێگە و ئاراستە دیار کار بێت ، وە بەشە بودجەی کورد لە حکومەتی فیدڕالی مافێکی دەستوریە بۆ گەڵی کورد،
پێویستە دەنگ بەو پارتە سیاسیە بدرێت کە پاراستنی قەوارە و پێگەی هەرێمی کوردستان زەقتڕین ئامانجی بێت.

هەوارخان سەید موراد

___

لە پێشمەرگایەتی یەوە بۆ پلەی وەزیر

KDC

ئاڵای كوردستان چۆن گەیشتە تاران؟

KDC

ئازادی رۆژنامەوانی و ئازادی بیروڕا

KDC
KDC

FREE
VIEW