KDC

گرنگی هەبوونی هۆشیاری تاک لە پرۆسەی پەروەردەیی دا،ـ.


هەوارخان سەید موراد..

سەرەتا گەر بمانهەوێت باس لە هۆشیاری تاک بکەین بریتیە لە : بە ئاگا بوون (هۆشدار) بوونی گشت هاوڵاتی و هاونشینان لە گشت بنەما و بوارە جیا جیاکانی کۆمەڵگادا ، هۆشیاری تاک پەیوەستە بە مێژوو و شارستانیەتی هەر نەتەوەیەک لە چۆنیەتی هەنگاونانیان لە گشت قۆناغەکانی نیشتمانیاندا بۆ پاراستنی پێگە و فەرهەنگی مانەوەیان و شکۆدار کردنی مێژوو و وەچەرخانیان .
هۆشیاری تاک خۆ دەگرێت لەگەڵ گشت بوارەکان و فاکتەری رێنمویی نەخشینە لە گشت بوارەکان وەک (هۆشیاری کۆمەلایەتی و ئابوری و سیاس و هونەری و مرۆیی و شارستانیەتی و تەندروستی و پەروەردەیی و سەربازیی……هتد) .
پێوەری سەروەری نیشتمان لە مڕ هۆشداری هاولاتیانی ئەو نەتەوەیە هۆنیای بۆ دەکرێت ئاخۆ لە چ ئاستێکی بەرز دایە ، پاراستن و ڕێنمویی بەخشین لە مڕ هەر هۆشیاریەکی بوارێک گەورەترین خزمەت بە سەروەری نیشتمان دەکات .
شارستانیەت و پێگەی دەوڵەتمەداری پابەندە بە هۆشداری تاک لە کۆمەڵگا لە گشت بوارەکاندا و پاراستنی ئەم پێگەیە ئەرکی سەر شانی هەر تاکێکە ، لە دوایی جەنگی جیهانی دووەم ، ئەو ووڵاتانەی بەر شکستی جەنگ کەوتن یەکەم کاریان بۆ بوژاندنەوەی نیشتمان و هەستانەوەی سەروەریان ، گرنگی دان بوو بە هۆشیاری نیشتمانی بوو بەتایبەت هۆشیاری هەست کردن بە بەرپرسیارەتبوون بوو بەرامبەر خاک و ئاڵا بۆیە هاولاتیانی ئەو دەوڵەتانە بە گڕ و تینەوە لە مڕ رەوشتی کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی بە شێوازێکی ئەتەکێتی شارستانی مامەڵەیان دەکرد ، هەستی ئینتما بوونیان بە تەواوەتی ئاوێتەی خوێنیان کرد بوو، بە پرسێکی پەروەردەیان لە قەڵەم دابوو ، بە تایبەت کاریان لەسەر بواری پەروەردەیی دەکرد.

« مەبەست لە گرنگی هەبوونی هۆشداری تاک لە پرۆسەی پەروەردەیی»
سەرەتا پرۆسەی پەروەردە فاکتەری سەرەکیە بۆ زانست و پەروەردەی تاک لە کۆمەڵگا بەواتایی فێرکردن و زانین لەگەڵ ڕاهێنان و مامەڵەکردنی تاک بە بنەمای رەوشتی و بەهای مرۆڤایەتی ، لە زۆربەی دەوڵەتان پرۆسەی پەروەردە زیاتر ڕۆڵ دەبینێت لە پێگەیاندن و بنیادنانی تاکێکی تەندروست بۆ کۆمەڵگا ئینجا مرۆڤێکی زانستخواز و ڵێهاتوو ، چونکە مرۆڤ گەر بەهای رەوشتی ڵاواز بێت ئەوا ئەو زانستەی کە فێریشی دەبێت نازانێت چڵۆن بە ئەرێنی پەخشی بکات و خزمەت بکات ، بەهای رەوشتی بریتیە لە ( ئەتەکێتی قسە کردن و مامەڵەکردن ، بەهای سیفەتی وەک «ڕاستگۆیی و دەست پاکی و کەسایەتیدار،…» هەستی بەرپرسیاربوون بەرامبەر بە خێزان و نیشتیمان ، بەرژەوەندی گشتیخوازی )ئینجا هەر زانستێک کە فێرخواز فێربوو دەتوانێت بە خزمەتێک گەورە پەڕە بە کارەکانی بدات و هەمیشە لە لوتکەی سەرکەوتن دابێت .
بە چەند خاڵێک گرنگی هەبوونی هۆشداری تاک لە پرۆسەی پەروەردەیی ڕووندەکەمەوە!،
١- هۆشداری تاک بە واتایی بەخێوکاران دێت لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵەکانیان و هەوێنی نەوەیەکی پڕ لە هەستی دڵسۆزی نواندن بن بەرامبەر بە خوێندن و پەروەردەیی .
٢ – هۆشداری تاک بە واتایی بەخێوکاران دێی لە چۆنیەتی هۆنینەوەی هەستی بەرپرسیاری و ئینتیما بوون بۆ خێزان و خوێندنگە و نیشتیمان .
٣- هۆشداری تاک بەواتایی سەروەری مامۆستا دێت لە ڕۆل بینین لە بنیادنانی نەوەیەکی تەندروست و کاریزما بۆ نیشتیمانەکەی.
٤- هۆشداری تاک بە واتایی سەروەری مامۆستا دێت لە تێکەڵ نەکردنی هەستی تاک رەویی خۆی بە هەوێنی پاکی نەوەکان.
٥- هۆشداری تاک بە واتایی دەسەڵاتداران دێت لە خۆش زەمینە کردن و دابین کردنی مافە سەرەتاییەکان دێت بۆ گشت تاکەکانی نیشتیمانەکەی، تاوەکو هیچ هێز و نەرێنیەک کار لە پەڕەو دانی پرۆسەی خوێندن نەکات و لە کاروانی زانست و پەروەردەیی نەوەی کوردستانی دانەبرێت.

___

خۆش ویستنی نیشتیمان ئەرکە

KDC

ڕۆژی جیهانی پێکەنین!

nusar1

پرۆژەیەک لەناو گوتاردا

KDC
KDC

FREE
VIEW