KDC

سۆزی باوکم نەدی

ئای چەند گەورەیە ووشەی باوک کە هەندێکمان ناتوانین بەکاریبهێنین چونکە بەجێی هێشتوین ،خۆزگە هەرگیز باوک نە پیر ئەبوون نە نەخۆش ئەکەوتن و نە بێبەش ئەبووین لە باوک٠
ناخۆشترین کات ئەو کاتەیە کە دەڵێن باوکت نیە یاخود نەماوە ئەوکاتە دڵ ئەسوتێ ئەژنۆکانت دەشکێن پشت و پەناو نامێنی لەم ژیانەدا٠
ساتە ناخۆشەکان لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە باوکم نەما ئەویش لە چ کاتێک کە هەموو کات زیاتر پێویستم پێبوو کاتێک منداڵ بووم هەموو کات مندالەکانی هاورێم بانگیان دەکرد باوکە لەکاتێک دا ئەو ناوە بەزاری مندا نەدەهات ئاواتەخوازبوون کە منیش ئێواران باوکم بهاتایەوە دەستێکی سۆز و میهرەبانی بەسەرمدا بهێنایە بیوتایە کوری شیرینم خۆشم دەوێیت سات بەسات ساڵ بەساڵ چاوەروان بووم بەڵام هەرگیز ئەو ووشەیەم بەکارنەهینا ٠
ژیان زۆر سەخت و قورس بوو بێ بوونی مامۆستایەک کە وانەی ژیانت فێر بکات لەکاتەسەختەکاند ا پشت و پەنات بێت هەر شوێنێکی ژیان دەستت بگرێت و نەیەلێت بکەوی لەهەر کەوتنێک وانەی هەستانەوە و خۆڕاگریت فێربکات بەراستی قورسە ژیان بە بێ بوونی باوک ٠
هەموو کات لەهەر شوێنیک ئاواتە خوازیار بووم کە پرسایری ئەوەم لێ نەکەن کە باوکت هەیە یاخود نا چونکە هیچ وەڵامێکم نەبوو وە ئەوە قورسترین پرسیاربوو کە لێم دەکرا
لەم ژیانەدا زۆر تامەزۆری بیستنی ناوی تۆ بووم لە هەر بانگ کردنێکی ناوی باوکە ئەژنۆم دەشکا بەحەسرەتی بانگکردنی تۆ بووم تا دەستەکانم بگری و پیاسەیەکی کوڕ و باوک لەم ژیانە بکەین لەهەر سەختیەکی ژیان وانەیەکی سەرکەوتنم فێربکەیت ، هیچ کەس لەم گەردوونەدا ناتوانێت شوێنی تۆ پڕبکاتەوە لە سۆز و خۆشەویستی
باوک ئەو کەسەیە کەوەک تەمەن وایە هەرگیز دووبارەنابێتەوە دروست نابێتەوە هەتا گەورەتربم زیاتر پێویستم بەتۆیە لەم ژیانە بێ ڕەحمەدا ئاخر من لەو قەڵایە بێ بەش بووم کە زۆرینە پاڵی پێوە دەدەن ئینجا لەوە تێدەگەم کە چ بۆشاییەکی گەورە لەژیانمدا هەیە چ زامێکی بەسوێیە چ ئازارێکی کەمەر شکێنە لەنەبوونی تۆ٠
باوک گەورەترین دیاری خودایە بەمرۆڤی دەبەخشێت کێوێکی گەورەیە لەپشتت بەنەبونی پێش هەموو شتێک هێزت دەبا دوای هەموو شتەجوانەکانی ژیان هەر بۆیە بێ تۆیی ئازارێکە هەرگیز ساڕێژ نابێت خەمێکە قەت کۆتایی نایەت و چاوەڕوانیەکە کە هیچ کات ئەو دیدارە نایەت کە پێت شاد ببمەوە٠
سۆزی باوکم نەدیوە تابتوانم وەسفی بکەم بەڵام دەبێت لەسۆزی دایکم بچێت کەپێی بەخشیوم لەم ژیانەدا جیاوازیەکە دەبێت ئەوە بێت کەئەو هەموو کاتێک لەهەر کێشەو خەمێک وەک قەڵایەک لەپشتت بیت وە ئامۆژگاریەکانی وانەیەک بن تا بەسەر کێشەکان سەرکەوتووبیت و لەکەوتن هێزێک بیت بۆ هەستانەوە و نەڕووخان ئەبێت چ سۆزیکی بێوێنە بێت
زۆر ئێوارە چاوەریم کردوە بەڵام چ چاوەڕوانیەک بەهەموو دڵ و جەستەوە بەڵکو وەک خۆرێک دەربکەوێت تا ئەو دووریە کۆتابێت بەلام نەهاتەدی ئەو مانگەی من هەر دەر نەکەوت تا تێر لەسیمایی بڕوانم ئەو هەموو حەسرەتی دووریە کۆتابێت
هەڵنەهاتی وەک خۆریک لەژیانم
هەتا دەمرم هەر چاوەڕوانم
تا تێر لەسیما و چاوانت بڕوانم
هەتا دەمرم هەر چاوەڕوانم

___

تاشان بەهار و فیلمی ئۆدری ، بەرهەمهێنەر & دەرهێنەر

nusar1

لێدانێک بەشەرتی خۆشاردنەوە …..!

nusar1

سێگۆشەی بەرمۆدا جیهانە سەیرەکە

nusar1
KDC

FREE
VIEW