KDC

ھێز لە یەکگرتندایە


جەمال علی
گرنگترین پێویستی ئەمڕۆمان یەکگرتن و کۆدەنگیەبۆ ئەوەی بەماڤ و ئاواتەکانمان بگەین یەکگرتن و یەکڕیزی بە کلیلی چارەسەری زۆر بەی ھەرە زۆری کێشەکان دادەنرێ ھەروەک چۆن پەندێکی پێشینان ھەیە دەڵێ (ئەگەر برالەپشت برا بێت
مەگەر قەزا لەلای خوابێت)
ئەمەش واتای کە ھەموومان لەھەموکارێکم پشتی یەک بگرین وە یەک دەنگ ویەک ڕەنگ بین ئەوا دوژمن ناتوانێت زەفەریان پێ ببات.
کورد ھەر لەمێژە بەچەنیدین قۆناخی سەختدا تێپەڕیوە سەیری مێژووی کورد بکەیت لە میرنشینەکانەوە ھەتا شۆڕشەکانی شێخ محمود و سمکۆ شکاک ..ھتدئەوا ھەردەم ناکۆک و دووبەرەکی لەنێوانیان ھەبوو ھەنیدێک کات چونەتە پاڵ دووژمن و پشتی براکەیان بەرداوە بەھۆی یەکنەگرتن و ناکۆکی پەرتەوازەبوون دوژمن بەئاسانی لەناوی بردوون
جێگەی داخە بەھۆی نەبوونی دەوڵەت وکیانی سەربەخۆ وای لە دوژمنانی کورد کردووە چاویان بەکورد ھەڵنەیەت بەھەموو ھێز و توانایانەوە کار بۆ لێک ترازانی نەتەوەی کورد و ڕۆڵەکانی دەکەن وایان لێ دەکەن لەنێو خۆیاندا ببن بە دووژمنی یەکتر بەمەبەستی مەرامی خۆیان بگەن
دووبەرەکی و ڕەتکردنەوەی یەکتر و نەھێشتنی متمانە کارێکی نەخوازراوی نەیارانی وڵاتی ئێمەیە و یەکێکە لە گرفتە گەورەکان بەداخەوە بنجینەیی یەکگرتووی و کۆدەنگی فەرامۆش کراوە جێگۆڕکێی پێکراوەلەگەڵ نەسازان و ھاندانی حەساسیەتی سیاسی وناتەبایی دروست کردنی بەرھەڵستی یەکترکردن و ھەروەھا نوسین و قسەی ناتەندروست دۆخێکی مەترسیداری دروست کردوە ولەگەڵ چەندین گرفت و کێشەی جدی لەسەر وڵات
ھەربۆیە کۆدەنگی و یەکگرتن فاکتەرێکی گرنگ و ژیرانەیە کە ئەمڕۆ ھەوڵی بۆ بدرێت تا بەرەو ئاقارێکێ نەخوازراو نەڕۆشتووە ئەوەی گرنگە لەکاتی ئێستادا جوڵە سیاسی و دبلۆماسیەکان بە ئاڕاستەی کۆکردنەوەی یەکدەنگی و یەکڕیزی ھەوڵی بۆبدرێت ھەروەھا زەمینەیەکی لەبار بۆ لێکتێگەشتن و قبوڵکردنی یەکتر کارێکی گرنگە بۆ مانەوەی یەکگرتن و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی لەپێناو خزمەت بە خاک و خەڵک
لەبارودۆخی ئێستادا و تەجروبە وەرگرتن لە میلەتانی دیکە ٸەرکی ھەنوکەیی کورد سازدانی یەکگرتن وھاودەنگی نەتەوەیی وە پارتەسیاسیەکان کۆدەنگ و یەکگرتوو بن لەسەر خاڵە ھاوبەشەکان ئەوا ئاستی توانایی نەتەوە زیاد دەکات وە بەلەبەر چاو گرتنی ھەموو فاکتەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ئەم ھەلە بقۆزنەوە جارێکی تر مێژوو بۆ خۆیان بنوسنەوە زاڵببن بەسەر کێشەکاندا بێگومان سەرکەوتن ھەرلە یەکگرتندایە
بێگومان ڕۆڵی گرنگ لە ئێستادا لەلای پارتە سیاسیەکان و سەرکردەی لایەنە سیاسیەکان ٸەوەیە کەھەموو کێشەوگرفتەکانیان وەلا بنێن پەڕەی تازە ھەڵبدەنەوە تاکە ڕێگەش بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە یەکڕیزی و کۆدەنگی و یەکگرتنە

___

سەرەتایەک بۆ ئەتەکێت بوون !

KDC

ھەڵەبجەکەم

nusar1

ئیسلامی و ڕاستڕەو و چەپی توندڕەو چی پێکەوە کۆیان دەکاتەوە؟؟؟..

nusar1
KDC

FREE
VIEW