KDC

کلاسیکۆ


کلاسیکۆی ئیسپانیا لەنێو هەوادارانی بواری تۆپی پێدا
بەبەهێزترین کێبڕکێ وەسف دەکرێت، ئەوەش بۆ بەهێزی هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و نزیکی ڕیکۆرد و داتاکانیان دەگەڕێتەوە، کە لە ڕیکۆردی کلاسیکۆ و دێربی خولەکانی تر بەهێزترە.
لەم ڕاپۆرتەدا باسی هەندێ زانیاری مێژوویی یاری کلاسیکۆ دەکەین لە سەرەتای دەست پێکردنی یەوە.

  1. یەکەمین یاری کلاسیکۆ لە 1929/2/17 لە سەر یاریگای لیس کۆرتسی تایبەت بە بارسێلۆنا ئەنجام دراو، یاریەکەش بە ئەنجامی دوو گۆل بەرامبەر گۆلێک لە بەرژەوەندی ڕیال مەدرید کۆتایی پێهات، مۆرێرای یاریرانی ریالیش یەکەمین گۆلی لە مێژووی یاری کلاسیکۆ تۆمارکرد.
  2. 727 یاریزان بەدرێژایی مێژوو بەشداری یاری کلاسیکۆیان کردووە، لەوانەش 207 یاریزان گۆلیان تۆمارکردووە جا چ بۆ یانەکەیان بێت یان لەسەر یانەکەیان.
  3. لیونێل مێسی لە پلەی یەکەمی گۆلکارانی یاری کلاسیکۆ دێت بە 28 گۆل، لە دوای ئەویش دیستیڤانۆ و ڕۆنالدۆی پرتوگالی لە پلەی دووەم دێن بە 18 گۆل.
  4. هەریەکە لە ڕۆنالدۆی بەڕازیلی و لویس فیگۆ و لویس ئینریکی و سامیتیر توانیویانە گۆل لە هەردوو یانە تۆمار بکەن.
  5. مانۆلۆ سانچێژی یاریزانی ڕیال مەدرید لە پلەی یەکەمی ئەو یاریزانانەیە کە زۆرترین یاری کلاسیکۆیان ئەنجام داوە بە 43 یاری، لە دوای ئەویش هەریەکە لە خینتۆ و چاڤی لە پلەی دووەم دێن بە 42 یاری، لە پلەی سێ یەمیش سێرجیۆ ڕامۆس دێت بە 40 یاری.
  6. ڕامۆس لە پلەی یەکەمی یاریزانانی ئێستا دێت بە 40 یاری و لیونێل مێسی بە 39 یاری لە پلەی دووەم دێت.
  7. ڕامۆس لە پلەی یەکەمی ئەو یاریزانانەیە کە زۆرترین کارتی زەرد و سۆری وەرگرتبێت، کە 18 کارتی زەرد و 5 کارتی سوری وەرگرتووە زیاتر لە هەموو یاریزانێکی تر.
  8. لەناو یاریزانانی بارسێلۆنا ڤیکتۆر مینۆز زۆرترێن کارتی زەردی وەرگرتووە کە 12 کارتە.
  9. هەردوو یانە لە 272 یاری ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، ڕیال مەدرید لە 99 یاری سەرکەوتوو بووە و، بارسێلۆنا لە 113 یاری سەرکەوتوو بووە، لە 60 یاری برامبەر بوونە، یاریزانانی ڕیال مەدرید 401 گۆلیان تۆمارکردووە، یاریزانانی بارسێلۆنا 391 گۆل.
  10. یاری کلاسیکۆ لەسەر چوار یاریگا ئەنجام دراوە، 60 یاری لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، 7 یاری لە نیۆفۆ شامارتین، 59 یاری لە کامب نۆ، 26 یاری لە لیس کۆرتس، 17 یاری شامارتین.
  11. ڕیال مەدرید 18 جار بە ئەنجامی (2-1) براوە بوە کە ئەم ئەنجامە زۆرترین جار دووبارە بۆتەوە، 16 یاری بە ئەنجامی (1-1) یەکسان بوونە، بارسێلۆنا 13 یاری بە ئەنجامی (1-0) بردۆتەوە.
  12. ئەنجامی (5-0) ئەنجامێکی دیارە لە یاری کلاسیکۆ بارسێلۆنا پێنج جار ئەم ئەنجامەی بەدەست هێناوە دواین جاریش لە وەرزی 2010-2011 بوو، ڕیال مەدرید دوو جار ئەم ئەنجامەی بە دەست هێناوە دواین جار لە وەرزێ 1994-1995 بوو.
  13. 8 یاری کلاسێکۆ بە ئەنجامی (0-0) کۆتاییان هاتووە.
  14. گەورەترین ئەنجام بۆ ڕیال مەدرید لە وەرزی 1934-1935 بوو بە ئەنجامی (8-2)، گەورەترین ئەنجام بۆ بارسێلۆنا لە وەرزی 1950-1951 بوو بە ئەنجامی (7-2).
  15. بەدرێژایی مێژووی کلاسیکۆ 37 لێدانی سرا ئەژمار کراوە.
  16. یاریزانانی ڕیال مەدرید لە وەرزی 1990-1991 مەمەری ڕێزلێنانیان بۆ بارسێلۆنا دانا، یاریزانانی کەتەلۆنیاش لە وەرزی 1987-1988 و 2007-2008 هەمان کاریان ئەنجام دا.
  17. ڕیال مەدرید شەش سەرکەوتنی بەدوای یەکی لە یاری کلاسیکۆ بەدەست هێناوە لە نێوان سالانی 1962 بۆ 1965، یانەی بارسێلۆنا پێنج بردنەوەی بەدوای یەکی بە دەست هێناوە لەنێوان 2008 بۆ 2011.
  18. ئۆترس دی مێندفل زۆرترین یاری کلاسیکۆی بەرێوەبردووە کە 7 یاری یە.
  19. یاری کلاسیکۆ لە وەرزی 1942-1943 زۆرترین گۆلی بەخۆیەوە بینی و بە بەرامبەربوون کۆتایی هات، کە (5-5) یاریەکە کۆتایی هات.
    لە کۆتا هەشت یاری لە یاریگای کامپ نو بەرامبەر بەرشەلۆنە یانەی ڕیاڵ مەدرید تەنها یەک یاری دۆڕاوە
    ئەوەی جیاوازە لەم کلاسیکۆیە یانەی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید بێ ئامادەبوونی چەندین ئەستێرە ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە لەوانە بەرشەلۆنە بە بێ ئامادەبوونی ئەفسانە لیۆ میسی کە لە یانەکەی بەجێهێشتوە و لویز سوارێزیش بەهەمان شێوە لە ڕیال مەدرید یش رۆستنی ڕامۆس و کریستیان رۆنالدۆ کە ئەمە یەکەم جارە لەدوای ساڵی ٢٠٠٥ و بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدریدی بۆ میسی و رۆنالدۆ ببینین
    کەئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر چێژ و بینینی کلاسیکۆ کە بەهۆی یاریزانەکانی ئەم جارە زۆر بەی لاون و کەم ئەزموونن ئەو چێژەی کەلە کلاسیکۆکانی ڕابردوو دەمان بینی لەم کلاسیکۆیە بەئەگەرێکی زۆرە وە نابینین
    بەڵام کلاسیکۆ لەنێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید دوو زلهێزەکەی جیهان هەمیشە بینەروو تام و جێژی خۆیی هەیە وەک ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دەڵێت : کلاسیکۆ بە ڕۆشتنی جەند یاریزانیک تام جێژی خۆیی لەدەست نادات
    بەهیوا ئەوەی لەیاریەکەی ئەمرۆ هەردوو یانەکە یاریەکی پر لە تام و جێژ ببینین

علی جمال

___

ڕۆڵی گەنج لە هەڵبژاردندا

KDC

هەنگاوی زێڕین

nusar1

ڕۆژی بیرەوەری لە ئەمەریکا

nusar1
KDC

FREE
VIEW