KDC

ژیان داری سحراوی تیانیە


نوسینی : علی جمال ….
لەم سەردەمەدا ژیان هێندە قورس بووە بۆ بەدیهێنانی ئاوات و خەونەکانت پێویستی بە قوربانی دان هەیە هەندیک کات پێویستت بەدارێکی سحراوی هەیە تابتگەیەنێت بەوو هەموو حەز و ئاواتانەی کەهەتن بەڵام شتی وا مەحاڵە چونکە پێویستە خۆت خۆت دروست بکەیت بە هەوڵ و ماندوبونی خۆت بگەیت بەئاوات و ئامانجەکانی ژیان دەوترێ هەرگیز لەپەڕ نابیت بەکورێک ئەمە واتایی هەموو کات بۆ گەشتن بە ئاوات و هیواکانت پێویستە هەوڵ وماندوبوون و هێزی خۆت بەکاربهێنیت هەموو کات ژیان دەرفەتێکت دەداتێ تا لەشکستەوە بەرەو سەرکەوتن هەنگاو بنێیت ئەم دەرفەتە پێویستە بیقۆزیتەوە سود لەو دەرفەتە وەربگریت چونکە دەرفەتی دووەم زۆر مەحاڵە لەوانەیە لەکاتێک دابێت کە هیچ کات سوود لەم دەرفەتە نەبینیت
هەموو کات بۆ سەرکەوتن لەژیان پێویستە یەکەم هەنگاو ی دەست پیکردن دیاری بکەیت بۆئەوەی لەسەر هەنگاوی یەکەم بیناکەت دروست بکەیت هەر کەم و کوریەک لەهەنگاوی یەکەم هەتا دوا هەنگاو بە لاری و شکست کۆتایی دێت هەنگاوی یەکەم لەژیان بەکۆڵەکەی سەرکەوتن دادەنرێ تابگەیت بە ئاوات و خەونەی کەلەژیان هەووڵی بۆ دەدەیت هیچ شتێک لە ژیان بێ هیلاکی و ماندووبوون وەبەرهەم نایەت بەڵام مرۆڤەکان ئاواتە خوازن دارێکی سحراوی هەبێت تا بەهۆیەوە ئاوات و خەونەکانی هەیانە بەدی بهێنن بەلام شتی وا مەحالە رووبدات چونکە ژیان پڕیەتی لە هەوراز و نشێو پێویستە ئەو هەوراز و نشێویە ببینی تابگەیت بە هیوا و ئاواتەکانت ژیان بە تاڵی و ناخۆشیەکانیەوە خۆشە چونکە دەبنە وانەیەک بۆ سەرکەوتن و ئەزمونێک بۆ ژیان تا لەو ڕێگەیەوە قورس و ناخۆشیەکانی تێبگەیت بەرهەمی ماندوو بونی خۆت بەدەست بهێنیت
کۆمەڵێک وانەهەیە لەژیان لەوانە

هەرکەس وتی ژیان فێری کردم ئەوا وانەیەکی لەبەسەر هاتەکانی ژیانی وەرگرتوە چونکە ڕووداوەکانی ژیان قوتابخانەن بەڵام بەخۆڕایی نین بەڵکو مرۆڤ باجی گەورەی هەڵەکانی دەدات ئەوسا وانەیەک فێردەبیت٠
ژیان فێری کردم هیج کاتێک درەنگ نیە بۆ ئەوەی ژیانێکی جوان بۆخۆت دروست بکەیت٠
ژیان فێرکردم گرنگ نیە کەشکست دەهێنیت ودەکەویت بەڵکو گرنگ ئەوەیە ئایا دەتوانیت لەدوای کەوتن و شکست هەڵستەوە٠
ژیان فێری کردم لەهەرکاتێکدا بوویت بەڕوویەکی خۆش پێشوازی لەژیان بکە فێری زەردەخە و پێکەنین ببە خەمەکانی ژیان مەدە بەکۆڵدا٠
ژیان فێری کردم ژیان زۆر لەوە کورت ترە بەفیڕۆیبدەی بە ڕق لێبونەوە لەکەسانی تر٠
ژیان فێری کردم کە هەرگیز ناتوانیت بەبی خەلکی ژیان بگوزەرێنیت هەر جەندە کەسێکی سەرکەوتووش بیت٠
ژیان فێری کردم بۆئەوەی متماننە دروست بکەیت کاتێکی زۆری دەوێت بەلام رووخاندنی تەنها جەند چرکەیەکی کەمی دەوێت٠
ژیان فێری کردم کە ڕەخنەت لەهاوڕێکەت گرت ئەوا بەتەنهایی رەخنەی لێگرە بەڵام ئەگەر وەسفت کرد ئەوا بەئاشکرا و بەبەرچاوی هاوڕێکانی ترتەوە ستایشی بکە٠
ژیان فێری کردم لەو کەسانە دووربکەوینەوە کە ڕەش بین و ڕووخێنەرن بۆئەوەی بتوانیت سەرکەوت وبیت لەژیان ٠
ژیان فێری کردم ئەوکەسانەی ئازارمان دەدەن ئەوانەن کە هەموو متمانەیەکمان پێکردن دوای نهێنیەکانمان لەدژمان بەکاری دەهێنن٠
ژیان فێری کردم کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ هەیە پێویستە مرۆڤ بوێرانە ئەوە بڕیارانە بدات هەرچەندە سەخت بن ببیتە هۆی توڕەبونی دەوروبەریشت٠
ژیان فێری کردم نەرمونیانی لەڕادەبەدەر لەگەڵ خەڵکدا ئازارەکانمان زیاد دەکات٠
ژیان فێری کردم باشترین چەکی دەستت با ئارامگرتن بێت لەهەر باروودۆخێکابیت٠
ژیان فێری کردم پەند لەهەڵەکانی ڕابوردوو وەربگریت و ببێتە وانەیەک بۆ داهاتوو٠
ژیان فێری کردم دڵ نەبەخشم بەو کەسەی خۆشم ئەوێت بەڵکو بیبەخشم بەو کەسەی کە خۆشی ئەوێم٠
ژیان فێری کردم ماڵ و سامان هی ئەو کەسە نیە کە کۆی دەکاتەوە بەڵکو هی ئەو کەسەیە کە تام و چێژی لێ دەکات٠
ژیان فێری کردم کە مشتومڕ لەگەڵ کەسانی نەزاندا نەکەم چونکە خەڵکی لێی تێک دەچێت کەکامان نەزانین٠
ژیان فێری کردم قسەکردن بەشێوەی کەم و گفتوگۆیەکی کورت و پوخت لەگەڵ کەسی دانا بەئەندازەی مانگێک خوێندنە٠
ژیان فێری کردم هیواو ئاواتەکانمان بەبێ دەردەسەری و ماندوو بوون بەدەست نایەن٠
ژیان فێری کردم ئەو کەسە سەردەکەوێت کە توانای ئارامگرتن و خۆڕاگری هەیە٠
ژیان فێری کردم ” ئەوکەسەی پەند لە ڕابردووی خەڵکی وەرنەگرێ ‘ لە داهاتودا خۆی دەبێتە پەند و خەڵک پەندی لێ وەردەگرێ٠
ژیــــــان قــورس مەڪــەن
شـتـەڪــان بەسادەیی و خۆیی بوون جوانن .
ژیــان پێویستی بەدڵێڪـی سادەیە و خاڵی خاڵی بێت لــــــە ڕق !
ژیــــــان ڪــورتە تا بۆمان دەکرێ بەخۆش ویستن بەڕێی ڪــــەیــن !

___

بۆچی ”خانمان” ئەوەندە گلەیی دەکەن.!چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ”خانمان”ە بکەین.

nusar1

ئافرەت گەورەی خۆت بپارێزە ، لەگەڵ گەورە بوونت خەونی گەورەت هەبێت !! 

KDC

کلاسیکۆ

KDC
KDC

FREE
VIEW