KDC

وەسێت نامەیەکی گەوهەری


نوسینی : علی جمال
ئەم وەسێت نامەیەی پێشەوا قازی محمد یەکێکە لە و وەسێت نامە گەوهەرەی کە دەبێت هەر ووشەیەکی بەئاڵتون بنوسرێ و هەرتاکیکی کورد پێویستە وەک ناوی خۆیان لەبەری بکەن چونکە هەر وشەیەکی یا دێڕێکی پرن لەوانە ی زۆر جوان ٠
ئەوەی لەم وەسێت نامەیە باسکراوە و نوسراوە دەڵێیت بۆ ئەم سەردەمەی ئێستا نوسراوە چونکە ئیمەی کورد هەمیشە لە نێو خۆیاندا یەکگرتوو نەبوون و پشتی یەکتر دەشکینن وە دوژمنی خاک و نەتەوە هەتا ئیشیان پێت بیت لەپشتتن دوای پشتت تێدەکەن
ئەم وەسێت نامەیە حەق وایە بخریتە مەنهەجی خوێندن تا نەوەکانمان سودی لێ وەربگرن
قازی محمد کوڕی قازی علی لە ساڵی ١٨٩٣ لە دایکبووە لەشاری مەهاباد یەکیکە لە کەسایەتیە بەناوبانگەکانی ناوچەی موکریان و یەکەم کەس بوو کە دەوڵەتی کوردی راگەیاند لەساڵی ١٩٤٦ بەلام زۆری نەخایاند و لەلایەن دوژمنانی کورد خۆیی و هاوڕێکانی لەمەیدانی چوارجرا لەسێدارە دران لەساڵی ١٩٤٧ هەرجەندە تەمەنی ئەم دەوڵەتە کورت بوو بەلام بەدەستکەوتێکی گرنگ و مێژووی دادەنرێ
وەسێت نامەکەی قازی محمد :.ا
بسم الله الرحمن الرحیم
نەتەوەی زۆر لێ کراو بێ بەش و چەوساوەی کورد !برایانی بەڕێز لەدواین ساتەکانی ژیان دا بابەتگەلێکتان وەک ئامۆژگاری پێ دەڵێم٠
بۆ ڕەزامەندی خودا دەست لە دوژمنیی یەکتر هەڵگرن یەک بگرن و بۆ پشتیوانی لەیەکتر هەڵسن لەبابەر دوژمن دا ڕاوەستن خۆتان بەنرخێکی کەم بە دوژمنەکان مەفرۆشن ٠
دوژمن تەنیا بۆ گەشتن بە قازانجەکانی ئێوەیی دەوێ پاش ئەوە ئیتر لە تڵپەیەک زیاتر نین٠
دوژمنانی نەتەوەی کورد زۆرن و زۆردار نامەرد و بێ ویژدانن، ڕازی سەرکەوتنی هەر نەتەوەیەک لەیەکیەتی و پێکەوە بوونە ٠
ئازادیی هەر نەتەوەیەک پێویستی بە پشتیوانی گشتی نەتەوەکەیە ، نەتەوەی یەکنەگرتوو هەمیشە لەژێر دەستەدایە٠
ئێوە نەتەوەی کورد شتێکتان لە نەتەوەکانی دیکە کەم نیە، بە پێچەوانەشەوە پیاوەتی و غیرەت و ئازایەتی ئێوە فرە زۆر ترە ، ئەو نەتەوانەی لەبەندی و دیلی
رزگاریان بووە بە یەکگرتووبوون٠
ئێوەش دەتوانن بەیەکگرتووی و هاوپێوەندی زەنجیری دیلێتی پچڕێنن، ئیرەیی و خەیانەت و خۆفرۆشی وەلانێن ئیتر فریوی دوژمنان مەخۆن٠
دوژمنی نەتەوەی کورد لەهەر تاقم و گروپ و ڕەنگ و ڕەگەزێک هەر دوژمنە بێ بەزەیی و ویژدانە ئیوە لەگیان یەک بەردەدا تابە قازانجەکانی خۆی بگا بەبەڵێنگەی درۆزنانە ئێوە دەخڵە تێنێ ٠
لە ئیسماعیل ئاغای شکاک تا جەوهەر ئاغای برای و هەمزە ئاغای مەنگۆڕی و چەندین و چەند قارەمانێکی دیکە فریوی ئەم زۆر دارە مەلعونانەیان خوارد و ناپیاوانە شەهید کران هەموویانیان بە قورئان و سوێند فریودا ئاخر ئەمانە کەی لە قورئان و سوێند تێ دەگەن وەفا لەلای ئەم کۆمەڵەیە شمەکی بازاڕە٠
لەڕێگەی خودا و بۆ ڕەزامەندی ئەو پشتی یەکتر چۆڵ مەکەن و یەکگرتووبن دڵنیا بن ئەگەر دوژمن هەنگوینتان پێ بدا تێکەڵ بە ژەهرە فریویی سوێند درۆزنەکانی مەخۆن ئەگەر هەزار جار سوێند بخۆن هیچ ئامانجێکیان جیا لە نێوبردنی ئێوەنیە٠
لەدواین کاتژمێرەکانی ژیانم دا خودا بەشایەتی دەگرم کەلە ڕێگای ئازادی و بەختەوەری ئێوە دا گیان و ماڵی خۆم بەخت کرد لە هیچ هەوڵێک کۆتاییم نەکرد لەلای ئەمانە کورد بونی ئێوە تاوانە سەروگیان و ماڵ و
شەرەفی ئێوە لەلایان حەڵاڵە٠
ئەوان چونکە لە گۆڕەپانی شەڕدا ناتوانن لە بەرانبەر ئێوەدا ڕاوەستن هەمیشە هانا بۆ فێڵ و تەڵەکە دەبەن شادەست و پێوەندییەکانی چەند جاران پەیامیان نارد کە بۆ وتووێژ ئامادەن و مەیلی خوێن ڕشتنیان نیە بەڵام من دەمزانی ئەوان درۆ دەکەن ئەگەر خەیانەت خۆفرۆشی و فریوخواردوویی هێندێ لەسەرۆک عەشیرەکان نەبوایە کۆمار هیچکات شکستی نەدەخوارد٠
وەسێت دەکەم منداڵەکانتان فێری زانست و عیلم بکەن نەتەوەی ئێمە شتێکی لە نەتەوەکانی تر ی جیهان کەمی نیە ، جیا لەزانست و عیلم فێری زانست بن تا لەکاروانی مرۆڤایەتی دوانەکەون زانست چەکی لەنێو بردنی دوژمنانە دڵنیابن ئەگەر بە دوو چەکی یەکیەتی و زانست پۆشتەببن دوژمنان کارێکیان بۆ ناچێتە پێش ٠
ئیوە نابێ بە مردنی من و براکان و ئامۆزاکانم ترس بچێتە دڵتانەوە هێشتا قارەمنگەلێکی زۆر دەبێ گیان فیدابکەن تا داری ئازادیی کوردستان بگاتە بەرهەم ، دڵنیام پاش ئێمەش قارەمانگەلیکی دیکە هەن فریو نەخۆن بەڵام هیوادارم مەرگی ئێمە ببێتە عیبرەت بۆسەرجەم خەباتگیرانی ئازادیی کوردستان٠
وەسیەتێکی دیکەم بۆ دڵسۆزانی نەتەوەی کورد هەیە لە خودای گەورە داوایی ئازادی نەتەوەی خۆتان بکەن٠
شایەت لەخۆتان بپرسن بۆ من سەرنەکەوتم ؟ لەوەڵام دا دەبێ بڵێم بەخودا سەرکەوتووی ڕاستەقینە منم چ نیعمەتێک لەوە سەرترە کە سەروماڵ وگیانم لە ڕێگای نەتەوە و نیشتمانم بەخت بکەم٠
باوەڕبکەن من جاران داوام لە خودا کردوە ئەگەر بمرم بە شێوەیەک گیان لەدەست بدەم کە بە ڕوومەتی سورەوەلە لای خودا و پێغەمبەر و نەتەوەکەم دا
ئامادەبم وەها مردنێک سەرکەوتنی ڕاستە قینەیە٠

ھەست و بیری نەتەوەیی و ٸینتیمای نیشتمانی لەناخ و دەمار و خوێنیاندایە ھەربۆیە نیشتمان و خاک بەدایکی دووەم دادەنرێ لای نەتەوەی کورد دوو ھیندەیە ٸەویش لەبەرٸەو زوڵم و زۆرەی کورد لەسەر خاک و نیشتمان چەشتویەتی ھەروەھا خاکەکەی لەنیوان چوار وڵات دابەش کراوە ٸەوانیش(ٸیران و عیراق و سوریا و تورکیا)
ھەربۆیە لەلایەن ھەر چوار وڵاتەکەوە توشی زیندان و کوشتن و ٸەنفال کردن بەزۆر شیوەی تر ٸازاریان داون
ٸەمەش وەی لەنەتەوەی کورد کردوە
خاکەکەی و نیشتمانەکەی زۆر لا پیرۆز بیت ھەمیشە ھەوڵی ٸەوەی داوە کە ھەچوار پارچەی خاکەکەی لەدوژمنەکانی بسینیتەوە لەم پیناوەشدا قوربانی زۆری داوە ھەموو تاکیکی کورد ٸاواتی دەوڵەتی کوردی ھەیە ھەمیشە ھەوڵی بۆدەدات لە وانە ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان لەسەر دەستی پیشەوا قازی محمد لەساڵی ١٩٤٧ لە مھابات وە تەمەنی ٸەم کۆمارە زۆر کورت بوو کە ١١ڕۆژی خایاند لەلایەن دوژمنانی کورد ھەڵوەشینرایەوە وە پیشەوا قازی محمد و ھاوڕیکانی لەسیدارە دران کۆتایی بەکۆماری کوردستان ھینرا
ھەموو نەتەوەیەک کەویستی سەربەخۆ ببیت و دەوڵەتی ھەبیت مافی خۆیەتی وکوردیش یەکیکە لەونەتەوانە بەڵام ھۆکاری ھەتاٸیستا کورد دەوڵەتی نیە ٸەمانەیە
پلانی دوژمنانی کورد کەوای لە کورد کردوە لەنیو خۆیان پشتی یەک نەگرن و ھەمیشە کاریک دەکەن وەک دوژمن سەیری یەک بکەن وە دوبەرەکی لەنیو کوردەکان خۆیان لەمیژەوە دوژمنانی کورد ھەوڵی ٸەوەیان داوە کە دووبەرەکی و ناکۆکی بخنە نیو نەتەوەی کورد وە ھەروەھا سەپاندنی سزای ٸابوری و ڕامیاری لەلایەن دراوسی کانی کورد کەخاکەکەیان داگیر کردوە ٸەوا پیویستە لەناو خۆمان یەگکرتوو بین ھەمیشە پشتی یەک بگرین لەھەمووکاتیک دا وە وا لەگەنجەکانمان بکەین ٸینتیمایان بۆ خاک و نیشتمان زیاترببیت ھەروەھا پشت بەستن بە ٸابوری خۆمان وە خاڵی گرنگ لیرەداٸەوەیە کە ھەمیشە لەھەوڵ دان و کارکردن بۆ بەدیھینانی ٸاواتەکەمان کەٸەویش سەربەخۆی و دروست کردنی دەوڵەت ناوی کوردستان و ٸاڵا ڕەنگینەکەمان لەھەمووجیھان بشەکیتەوە

___

کاڵبوونەوەی نەریتە کۆمەڵایەتیەکان

nusar1

نێچیرڤان بارزانی لە شەڕی مەکان و زەمان دا

KDC

گەنج لەکۆمەڵگادا

KDC
KDC

FREE
VIEW