KDC

ئەو یەکڕیزییەی ناوەندی رەوەندی کورد پێیهەڵساوە، خۆتانی پێوە گرێ بدەن

خێڵان بەختیار

دوای دوو ساڵ کارکردن لە پێناو درووستکردنی لۆبییەکی بەهێزی نەتەوەیی کورد لە ئەورووپا و ئەمەریکا و رووسیا، لە لایەن ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە، ئەوەش لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی، کە بەڕێز تاهیر هەورامی وەک بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کورد لە بارەگای بارزانی دەستنیشان کرد، هاتووە.

وەک نەریت و لە پێناو بەردەوامی و رەچاوکردنی یاساو نۆڕمە دیموکراتییکەکان، ناوەندەکە کۆنگرەی یەکەمی لە شاری هەولێر بەست، کە تێیدا جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی گوتاری خۆی پێشکەش کرد و تێیدا داوای کرد، کە ناوەندەکە دوور بێ لە هەموو جۆرە بیرکردنەوەیەکی ئایدۆلۆژی سیاسیی، تەنیا بیرکردنەوەی نەتەوەییانەی کورد هەڵسوڕێنەری کارەکانی دابێتی ناوەندەکە و کاراکتەرەکانیان بێت لە دەرەوە، ئەوەش لە پێناو دۆزی رەوای گەلی کورد، ئەمەش جێگای دڵخۆشی و هیوایەکی زۆرە.

جێگای خۆیەتی وێڕای پێشکەشکردنی پیرۆزبایی لە ناوەندەکە، هیوای سەرکەوتنیان بۆ بخوازم، کە ئەوان لە هەلومەرجێکی تایبەتدا تێکۆشانیان هەیە، ئێستاش گەورەترین ناوەندی کوردین تایبەت بە درووستکردنی لۆبی کوردی لە ئەورووپا و وڵاتانی دیکە.

سازدانی کۆنگرەکە هۆکارێکی گرینگە بۆ گۆڕانگاری و بەرەو پێشەوەچوونی ناوەندەکە، بەو پێیەی لیژنەکان هەر یەک لە ئاست خۆیاندا راسپاردەی کارەکانی دابێتیان نووسی، هاوکات دەستووری ناوەندەکەش نووسرایەوە و خرایە دەنگدانەوە لە لایەک، لە لایەکی دیکەیش ئەندامانی ناوەندەکە رۆڵی شیاوی خۆیان دەزانن و ئامادەیی خۆیشیان لە رەوتی بڕیارسازی و ئەرکەکانی دابێتیان دەبیننەوە، ئەمەش هۆکارێک دەبێت تا هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن، لە میانەی چالاکییەکانیشیان بۆ دۆزی کورد لە تاراوگە، گەشە و پێشکەوتنیان هەبێت، بەوەش هەم دەستکەوتیان بۆ نەتەوە، هاوکات بۆ ناوەندەکەش دەبێت.

یەکێک لە لاوازییەکانی لۆبی کورد، گرینگی نەدان بووە بە یەکڕیزی و کاری پێکەوەیی و سەردەمیانە، بۆ نەهێشتنی ئەوە، هەروەها بیرکردنەوە لە داڕشتنی بەرنامەیەکی تۆکمە، کە لەگەڵ سەردەمدا یەکانگیر بێت، ناوەندی ڕەوەندی کورد تا رادەیەک توانیویەتی ئەو ئاستەنگانە لاببات، بە نموونە ئەندامانی ناوەندەکە لە کوردانی هەرچوارپارچە بە کوردانی وڵاتانی دیکەی وەک رووسیا و ئەرمەن و کازاخستان پێکهاتوون، هاوکات چەندین فیدراسیۆن و کۆمەڵە و کۆمکاری کوردی ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە، کە لەگەڵ ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە کار بکەن، ئەمەش سەرەتایەکی باشە.

سەدەی بیست و یەک گۆڕانکاری زۆر روویداوە و هەندێ لە نەتەوە بێ دەوڵەتەکان سوودیان لە گۆڕانکاریەکان وەرگرتووە، کە تا رادەیەک بە داخوازییە نەتەوەییەکانیان گەیشتوون، ئێمەی کوردیش وەک نەتەوە، بە خواستی خۆمان نەگەیشتووین، بۆیە دەبێت سوود لەو گۆڕانکاریانە وەربگرێت، بە تایبەت لە دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، کە چۆن سەد ساڵ پێش ئێستا بە شێوەیەکی هەڕەمەکییانە دابەشکراون و سنووری وڵاتانی بێ گوێدانە، نەتەوە، ئایین، مەزهەب، کێشران، بۆیە ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە، هەوڵ بۆ یەکڕیزی و یەکگرتوویی کوردانی تاراوگە دەدا، بەوەش هاوسەنگی و قورسایی نەتەوەیی لە تاراوگە بنیات دەنێین.

ئەگەرچی ئەمە یەکەم کۆنگرەیە، لەوانەشە سەرجەم ئامانجەکانی بۆ نەیەتە دی، بەڵام ئەو کۆمەڵە و کەسایەتییە کوردانەی رەخنەی لێ دەگرن، ئیدی لە هەر پارچەیەکی کوردستان بن، ئەوا گەر دڵسۆزی نەتەوەی کوردن، دەتوانن ببنە پاڵپشتێکی دیکەی ناوەندەکە لە پێناو لۆبی کورد، وەک چۆن چەندین کۆمەڵە و فرداسیۆن و کۆمکاری کوردی ئامادەییان دەربڕی کار لەگەڵ ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بکەن، ئەوانیش بەهەمان شێوە خۆیان گرێبدەنە ئەو یەکڕیزییەی ناوەندەی رەوەندی کورد لە دەرەوە پێیهەڵساوە.

___

ئەفغانستان ناوەندێکی تری تیرۆرستی جیهانە؟

KDC

عەلی توڵابی)، سەفیرە نوێیەکەی ھونەری کوردی بناسن….

KDC

کاریگەری ڕەوەندەکان لە جیهانی پێکەوە ژیاندا

KDC
KDC

FREE
VIEW