KDC

نێچیرڤان بارزانی لە شەڕی مەکان و زەمان دا

تەنیا کوردی


کاتێک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بوو لە شەڕێکی سەختدابوو لەگەڵ مەکان؛ زۆر بە خێرایی دەیویست ژێرخانی ھەرێمی کوردستان لە ئاوەدانکردنەوە و سێکتەرەکانی دیکەی وەک رێگەوبان و وزەو ئابووری و، گەشەی حوکمڕانی تەندروست بەھێز بکات و سەرکەوتوانەیش ئیدارەی قۆناغەکەی تەواو کرد…..لە ئێستایشدا کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە، لە شەڕێکی سەختدایە لەگەڵ زەمان، شەڕی زەمان دەکات لەسەر ستەیجی جیھان لە پێناو بەھێزکردنی مەکان و پێگەی ھەرێمی کوردستان، کە ئەمە شەڕێکی وەھایە، لۆبی بەھێز و خولقاندنی دیپلۆماسیەتی دەوێ تا بتوانرێ پێگەی ھەرێم دەولیەن پارێزراوتر بکات.

سەرۆکی ھەرێم ئەمجارەیش لە نێو وڵاتانی جی ٧ رێرەوێکی دیکەی دەولی بۆ هەرێم کردەوە؛ لەم حەفتەیەدا وڵاتانی G7 کە پێکدێن لە (ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، کەنەدا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ژاپۆن)، کە بەریتانیا سەرکردایەتی کۆبوونەوەکەی کرد، ستایشی رۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان کرد و، لە هەمانکاندا باسی کۆنتڕۆڵکردنی گروپە لادەرەکانی عێراق کرا کە میلیشیاکان دەگرێتەوە.
ئەم بابەتە لەخۆڕا نەهات، بەڵکوو لەم نەخشەڕێگایەدا ھات کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پێوەندی بەهێزی هەرێم لەگەڵ بەریتانیا و تەواوی وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر ھێڵەو لە ھەوڵی بەردەوام دایە، لەنێویاندا پێوەندی تۆکمەی کورد و بەریتانیا و کورد و فەڕەنسا، بینرا، سەردانی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ هەرێم و لە دیداری لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان و، دەربڕینی پاڵپشتی ئاشکرای بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان، نیەتی ئاشکرای بەریتانیای بۆ پاڵپشتی نەخشەڕێگای سەرۆکی هەرێم لێ خوێنرایەوە، هەروەها داوای سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا کە رۆڵی پێشمەرگە لە وڵاتانی جی ٧ دا بە گرینگەوە لێی بڕوانرێ کە خۆی بەریتانیا سەرپەرشتی گروپی جی حەوت بوو، ئەم داوایەی سەرۆکی هەرێم رێرەوی باشی گرت و ئەنجامی ئەرێنی لێکەوتەوە لەم دوو خاڵەدا:
یەکەم، شەرعیەت دانی وڵاتانی جی ٧ بە هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کە هێزێکی ئاشتی پارێزە لە ناوچەکەو سەرۆکی هەرێم کە فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانە بە گرینگی زانی ئەم رۆڵە لە بوارە دەولییەکە لەم قۆناغەدا جارێکی دیکە بورژێندرێتەوە و لەم هەنگاوەش سەرکەوتوو بوو.
دووەم، لە کۆبوونەوەکەی وڵاتانی جی ٧ بە ناراستەوخۆ هۆشداری درایە عێراق کە دەبێ لە قۆناغی دابێ میلیشاکانی لادەر و لە یاسا دەرچوو کۆنتڕۆڵ بکرێن.

شەرعیەت دان بەهێزی پێشمەرگە لە وڵاتانی جی ٧ دەستکەوتیکی دیکەی دەولی بوو بۆ سەرۆکی ھەرێم، هەروەک لە ماوەی رابردوویشدا ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە بڕیاری ٢٥٧٦ دوو داوای سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان پەسەند کرد کە پێوەستبوون بە شەرعیەت دان بە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، لەگەڵ رۆڵی یوئێن بۆ چارەسەرکردنی پرسی سنووری ناوچە کوردستانییەکانی درەوەی ئیدارەی هەرێم.

هەرخۆی لە بابەت شەرعیەتی ئەنجوومەنی ئاسایش بە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، ئیدی هەرێم سەربەستە نەوتی خۆی بەبێ هیچ سانسۆرێکی یاسایی و دەولی بفرۆشێ، ئەمەش دەستکەوتێکی دیکەی دەولی بوو بۆ شەرعیەت دان بە وزەی هەرێمی کوردستان کە لە داهاتوودا هەرێمی کوردستان دەتوانێ کۆنفیدرالیەتی وزە لەگەڵ هەر وڵاتێک بیەوێ ئەنجام بدات، لە پێشوتریشدا نێچیرڤان بارزانی لە رێگەی کۆریای باشوور سەرکەوتوانە توانی دەرچەی یاسایی بۆ فرۆشتنی نەوتی کوردستان بدۆزێتەوە و نەوتی کوردستان هەم لە دەسپێکەوە رێگەی دەولی بەم لۆبییە بۆ دۆزیەوە و هەناردەی جیهانی کرد، هەم ئێستایش دەولییەن سەنەدێکی بۆ دروستکرد کە ئیدی وزەی هەرێمی خۆمالی کرد.

___

خوێندنەوەو ناساندنی کتێبی
گەشتی ژیانم

KDC

شکستەکانی يەکێتی و ئەگەرەکان بۆ  هەڵسانەوە

KDC

دابەزینی كوالێتی مرۆڤی كورد

KDC
KDC

FREE
VIEW