KDC

خانمان لە نێوان ئامانج و ئارەزوو دا!

هەموو تاکێک لە کۆمەڵگا چەند ئاراستەیەک پاڵنەرە بۆ گوزەرکردنی ژیان و ئاوات و ئارەزووەکان ، کە پێویستە هەر هەنگاوێک بە دروستی بێت ، ئامانجەکان فرە چەشنەن کە لە سەردەمی ئەمڕۆ زیاتر ”بروانامە و هەڵی کار یاخود خاوەن پرۆژەیەکی تایبەت ”. کە پێویستی بە هەوڵ و میکانیزمی و هەنگاونان هەیە . کچان و کوڕان شان بەشانی هەیە مافی خاوەنداریان هەیە لە پێگە و بوارەکانی کۆمەڵگا .
گرنگترین تایبەتمەندی بریتیە لە : هەنگاونان بەشێوازی بەرنامەدارێژی یاخود زانستیانە ، پاراستن و بەهێز کردنی بیر و هزر لەگەڵ تۆکمەیی کەسایەتی لە هەر هەڵومەرجێک دا .
”ئامانج و ئارەزوو” دوو فاکتەری سەرەکین بۆ دیاری کردنی پێگەی گوزاراند بۆ ژیانێکی خۆش و ئاسودەیی ، مرۆڤی مەزن دەبێت خەون و ئامانجی مەزنی هەبێت بە مەرجێک هەنگاونان بۆ هەر کارێک لەسەر پێوەری کەسایەتی و باکگراوندیت بێت ، کچان و خانمان ئەمرۆ زیاتر دەردەکەون وەک لە ساڵانی ڕابردوو ، بەداخەوە بەشێک لە خانمان ئارەزووەکانیان وەک ئامانج دەبینن کە کاریگەری نەرێنی لە هەوێنی خانمایەتی کردوە ، خانمی ئامانج دار جیاوازە لەگەڵ خانمی ئارەزوودار ، خانمی ئامانج دار پێگە و کەسایەتی وابەستەی بە کارەکەیەتی ناهێلێت وەک کاڵایەکی ماددی دەرکەوێت ، دەیهەوێت وەک مرۆڤێکی مێینە دەرکەوێت هاوشانی رەگەزی بەرامبەر سەرکەوتوو بێت لە هەر بوارێکی کۆمەڵگا دا .
لە کۆتایی دا ئاماژە دەکەم بە نووسینێکی کتێبەکەم (خانم دەستی پیاوەکەت بگرە)
کچان دەبێت خولقی ئامانجداری نیشانی کۆمەڵگا بدەن ، نەوەک ئارەزووداری . خانمان دەبێت ئامانجی گەورەیان هەبێت ، لەگەڵ گەورە بوون جوانی و ناز و ئەدایان بپارێزن
کچ بونەوەرێکی بەستەزمانە ناتوانێت زمان حالی خۆی بێت ،خودا زۆر میهری و جوانی خستۆتە نێو دڵ و روخساری ئێمەی خانمان ، بۆیە دەبێت کچان پڕ ئاگا بن لەوەی ئەو جوانیە و میهرەبانیەیان بۆ کێ ئاراستە دەکەن ،ناکرێت زوو متمانە ببەخشی نابێت وا هەست بکەی هەموو کەس وەک خۆت میهرەبانە ،خۆش باوەر مەبن ناڵێم ژیان بە توندی وەرگری.. نا ، بەلام لەگەڵ ئەوەش ووریای کەسایەتیت بە ، خانمەکان پرن لە ئەدای ناز
لوتفی ناز بۆ هەموو کەس مەنوێنە ، ”دڵ ”کەمپینی خێرخوازی نیە تا جێگای زۆر کەسی تێدا بکرێتەوە .. تەنها مەحرەمی راز با خاوەنی دڵن بێت ، ”دڵ” نەبێتە کاروان سەرا هەر رۆژەی میوانێک و غەریبەیەکی پێ ئاشنا بکەی .

هەوارخان سەید موراد

___

چاوپێکەوتنێکی ئاگرین لەگەڵ جۆن بۆڵتن دا!..

nusar1

نێچیرڤان بارزانی هێزا ئاشتیێ و دپڵوماسیەتێ

nusar1

تاشان بەهار و فیلمی ئۆدری ، بەرهەمهێنەر & دەرهێنەر

nusar1
KDC

FREE
VIEW