سەرەتای هەلگیرساندنی شوری کوردی کورد بوو بەرەوەند وەک رەوەندێکی کاتی لە وولاتانی ئەوروپا
نیشتەجێ دەبون لە گەل خەونەکانیان دەژیان و کۆلیان نەدەدا بێ ئومێد نەبوون لە رزگار بوونی کوردستان لە دەست رژێمە جیاجیاکان .
کورد وەک هێزێکی پۆلاین سەیر دەکراو لە قەلەم دەدرا
وولاتانی دەرەوەی ناچارکرد بە کەم و زۆر پشتیوانی
وهەماهەنگی پێشمەرگەو کوردستان بن بە سەرکردایەنی سەرۆک مسعود ملامسصطفی بارزانی
لە هەمان کات رەوەندی کورد لە دەرەوە تەواو کەرو بگرە هێزێکی کاریگەربوو بۆ بەدیهێنانی مافەکانی گەلی کورد هەموو خەباتەکە و قوربانی دان لە ژێر ئالای پیرۆزی کوردستان بوو.ناوەندی رەوەندی کوردی خەونی زۆر بەی زۆری رەوەندی کوردی بوو لە دەرەوە
چونکە ئێمە لەوە تێگەیشتوین ئەمرۆ سەردەمێکی نوێ یە تەکنۆجیا بەرزە رێگای ئیش کردن ئاسانترە بۆیە
گرینگیئەم ناوەندە لەوە دایە کۆکردنەوەی هەموو رەنگێکە بەبێ جیاوازی کارکردن پێکەوە بۆ تەواو کردنی
هەموو ئەو بیرو ئایدۆلۆژیای کە کەلەکەبوون لە رابردوو
بۆ ئەوەی سودیان لێ ببینین .
بۆیە بوونی رەوەدی کورد لە گۆرەپانی دەرەوە کارکردن لە سەربنەمای سەردەمیانە بە گرینگ ترین خەبات دەزانم بۆ ئەوەی هێزێکی مەدەنیانە دەست پێ بکەین لە چینەکانی قوتابیان و بازرگان و پسپۆرە جیاوازەکان مامۆستاو دکتۆر و گەنج و لاوان و ئافرەتان بۆ جوولانەوەی ئەو هزرە نەتەوەی کە لە ناخی ئێمە دایە ببینە پردێک و تەواو کەری ئەرکەکانی سەرۆک بارزانی بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆی کوردستان .
رزگار شێخ عەلی