KDC

ئەرکی بەخێوکاران لە ئینتیمای نیشتیماندا….!


هەوارخان سەید موراد…
بەخێوکاران بەرپرسی سەرەکین لە هۆنینەوەی باشترین ئەدای پەروەردەیی بۆ منداڵەکانیان ، چونکە سبەی رۆژ ئەم منداڵە ڕۆلێکی گرنگی دەبێت لە دیاڵۆگ کردنی کۆمەڵگایەکی رۆشنفکری و شارەستانیەتی ،هەر پەرچەکردارێک کە تاک لە ناو کۆمەڵگا دا دەینوێنێت وێنە و رەنگدانەوەی ماڵباتی تاک دەبێت ،گرنگە بەخێوکاران هۆشداریان هەبێت لە گشت سێکتەرەکانی ژیان و هاندانێکی گەرم و گوڕ بن لە بەرەوپێشبردنی زانستگەری و پەروەردەیی منداڵەکانیان،بەتایبەت هۆشداری بوون لە بواری ” ئینتیمای نیشتیمانی بوون ،کۆمەڵایەتی ،ئەتەکێت نواندن ،ئاینی،زانستگەری،….”
گرنگترین سێکتەر کە خانەوادە ”بەخێوکاران” لێی بەرپرسن بەرامبەر بە منداڵەکانیان ، کە وەک ئەرکێکی ئاینی و مرۆڤایەتی ،بریتیە لەهۆشداری و هۆنینەوەی هەستی ئینتیما بوون بۆ خاك و ئاڵا ،
هەر نەتەوەیەک پیرۆزی و دروشمی پێگەی نەتەوەکەی ئاڵاکەیەتی ، کە هێز و شارستانیەتی هەر میللەتێک بریتیە لە پاراستن و شکۆمەندی نیشتیمان لە هەر بارودۆخێکدا ،
گرنگترین ئەو خاڵانەی کە دەبێت بەخێوکاران بەرامبەر بە منداڵەکان بنوێنن بریتیە لە:
۱_ گێرانەوە و باس کردنی خەبات و مێژووی شۆرشی گەڵەکەی بە راستگۆی.
۲_ ئاوێتە نەکردنی فکری تاک رەوی خۆی لەگەڵ هەستی نیشتیمان بوون و مێژووی گەڵەکەی.
۳_ ئاماژە کردن بە پیرۆزی و پێگەی ئاڵا، وەک ڕەمزێک و هێزێکی نەتەوەی
٤_ وێنە کردنی هەستی ئینتیمای نیشتیمانی بە

  • پاراستنی سامانە گشتیەکان (بەفیرۆنەدانی ئاو و کارەبا)
  • پاراستی ژینگە و پاکوخاوێنی
  • فێرخوازو زانستگەری و هێزی قەڵەم بۆ بەرەوپێش بردنی نیشتیمان
  • جێبەجێکردنی ڕێنمایی هاتوچۆ و هەموارە یاسایەکان
  • ئەتەکێتێکی رۆشنبیری و وێنەکردنی کۆمەڵگایەکی سەردەمی و شارستانیەتی .
    ٥_ ڕاهێنان و پرۆڤە کردنی بە کردار لە بەها مرۆڤایەتیەکان و رەوشت بەرزی.

___

تاشان بەهار و فیلمی ئۆدری ، بەرهەمهێنەر & دەرهێنەر

nusar1

دەرزی تێکەڵە، بەڵایەک بەرۆکی ئەم میلەتە بەرنادات

KDC

كورد لە ئامێزی چین دا

KDC
KDC

FREE
VIEW