KDC

Category : به‌یاننامه‌

به‌یاننامه‌چالاكیسیلاید

ناوەندی ڕەوەندی کورد پیرۆزبایی ئاڕاستەی بورهان ئەحمەدی دەکا کە وەک نوێنەری فینلاند بۆ هاوپەیمانی وڵاتانی باکوور

KDC
کوردێک لە نێو پارتێکی فینلاندی بۆ نوێنەرایەتی هاوپەیمانی وڵاتانی باکوور و گرووپی هاوکاری بەجیهانی بوون، گڵۆباڵیزم هەڵبژێردرا، لە بەرانبەریشدا ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پیرۆزبایی خۆیانی ئاڕاستە دەکەن و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازن. پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلاندی، کوردێکی بە ناوی بورهان ئەحمەدی لەگەڵ خانمێک بە ناوی پەیڤی ڕانتانێن، بۆ نوێنەرایەتی......
به‌یاننامه‌سیلاید

ئەڵمانیا: ژمارەی پەناخوازان بەرز دەبێتەوە

KDC
40 هەزار کەس کە مافی پەنابەرییان لە یۆنان وەرگرتووە، رۆیشتوونەتە ئەڵمانیا و داوای مافی مانەوەیان کردووە، لە کاتێکدا بە گوێرەی یاسای دبلن، هەر پەنابەرێک لە یەکەم وڵاتی ئەندامدا داوای مافی پەنابەری کرد، بۆی نییە لە وڵاتێکی دیکە داوای مافی پەنابەری بکاتەوە. ئۆفیسی فیدراڵی کۆچ و پەنابەرانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، زیاتر لە......
به‌یاننامه‌سیلاید

مالمۆ داوا لە حکومەت دەکا بەرانبەر دەنگۆی ڕفاندنی منداڵانی پەنابەران وەڵام بداتەوە

nusar1
ئەنجوومەنی شاری مالمۆ، داوای لە دەستەڵاتدارانی سوید کرد، کە بە خێرایی دژی ئەو دەنگۆیانەی، کە لە میدیا عەرەبییەکاندا هەیە، گوایە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی سوید، منداڵانی پەنابەران دڕفێنێت، وەڵامی هەبێت. Per-Erik Ebbeståh، بەرپرسی کێشە ئەمنییەکانی مالمۆ، بە ئێس ڤی تی راگەیاند، پێویستە حکوومەت لە بەرانبەر ئەو دەنگۆیانەدا وەڵامی هەبێت. بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی......
به‌یاننامه‌چالاكیسیلاید

پەیامی سەرەخۆشی ناوەندی ڕەوەندی کورد

KDC
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بە بۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی کورد زوهدی سەردار، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەکە دەکەن و، مردنی ناوبراو بە خەسارەتێکی گەورەی ناودەبەن. دەقی پەیامەکە: ئێمە وەک ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیار و کوردپەروەر، زوهدی سەردار نیگەران بووین، هونەرمەند......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

هونەرمەندێکی کورد لە ئەمەریکا کۆچی دوای دەکات

nusar1
رەحیم رەشیدی\واشنتن هونەرمەندی ناسراوی کوردستان، زودهی سەردار، لە شاری لۆس ئەنجلێس لە ولایەتی کالیفۆرنیا، بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. زوهدی لە بواری شێوەکاری و پیکەرتاشی دا کەسێکی ناسراوو دیار بوو.ئەم هونەرمەند کوردە، بە تواناو لێهاتوویی خۆی توانی بگاتە هالیوود، بۆ ماوەی دەیان ساڵ لەگەڵ کاناڵی هەواڵدەری NBC دا لە نزیکەوە......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

ئەڵمانیا:چوار کۆچبەر لە بارهەڵگرێکدا دۆزرانەوە

nusar1
بارهەڵگرێک کە لە ڕۆمانیاوە گەیشتووەتە ئەڵمانیا، پۆلیس توانیان چوار کۆچبەری تێدا بدۆزنەوە، کە خۆیان لە بارهەڵگرەکەدا حەشاردابوو، دوو لەو کۆچبەرانە بچووکن، هیچ بەڵگەیەکیش لەسەر تێوەگلانی شۆفێرەکە نییە. پۆلیسی ئەڵمانیا چوار کۆچبەری دۆزیەوە کە خۆیان لە پشتەوەی بارهەڵگرێک حەشاردابوو، ئەوەش لە ناوچەیەکی پشوودانی نزیک شاری گێرای ئەڵمانیا، بە گوتەی پۆلیسی فیدراڵی،......
به‌یاننامه‌چالاكیسیلاید

ئاگادارییەک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردەوە بۆ کوردانی تاراوگە

KDC
پڕۆژەکەی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، کە خوێندنی ئۆنلاینە بە هەردوو شێوە زاری سۆرانی و بادینی، بۆ منداڵانی دانیشتووی وڵاتانی دەرەوە، لە رێککەوتی 6ی3ی2022 دەکەوێتە بواری پراکتیکییەوە و، تا ئەو رێککەوتەش دەتوانن ناوی منداڵەکانیان تۆمار بکەن، کە پێشتر تۆماریان نەکردوون. ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بە هۆی خەمخۆرییان بۆ زمانی......
به‌یاننامه‌سیلایدگشتیهه‌واڵ

بەپەلە:هەر ئێستا پەنابەران لە بەردەم پەرلمانی سوید خۆپیشاندان دەکەن

nusar1
ئێستا لە بەردەم پەرلەمانی سوید، پەنابەرانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دژ بە یاسای بردنی ئەو منداڵانەی، کە باوک و دایکیان بە باشی مامەڵەیان لەگەڵ ناکەن، گردبوونەتەوە و بە یاسایەکی مافیایی لە قەڵەمی دەدەن و دەشڵێن، منداڵەکانمان کۆیلەی ئێوە نین. خۆپیشاندەران دەڵێن، دژی ڕێوشوێنەکانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و چاودێری زۆرەملێی منداڵانن، کە لە......
به‌یاننامه‌چالاكیسیلاید

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە وێبنارێکی لەسەر بیری توندڕەوی سازدا

KDC
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بە ناونیشانی راستکردنەوەی چەمک و دەستەواژەکانی گرووپە توندڕەوەکان و سەرچاوەی هزرییان، هاوکات ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی، وێبنارێکی لە رێی بەرنامەی زوومەوە بۆ بەڕێز ئیبراهیم محەمەد تاهیر عبدالرحمن بەرزنجی  ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوە و دیراساتی وەزارەتی ئەوقاف ساز کرد، کە تێیدا بەشێک لە ئەندامانی ناوەندەکەش تێیدا بەشدار بوون. وێبنارەکە کاتژمێر 9ی شەو......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

بۆکارئاسانی ڕەوەندی کورد، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند شارێکی سوید دەکەن

nusar1
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وڵاتی سوید دەکا و چەند شارێک بەسەر دەکەنەوە، ئەوەش لە پێناو کارئاسانی هەندێ مامەڵەی کونسوڵگەری بۆ کوردانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە. بە گوێرەی نووسراوێکی نوێنەرایەتی سویدی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە دەست ماڵپەڕی فەرمیی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە کەوتووە، هاتووە بۆ سودمەندبوونی رەوەندی......
KDC

FREE
VIEW