KDC

Category : به‌یاننامه‌

به‌یاننامه‌

ڕێکخراوی (پرۆئازول )دوا لە حکومەتی نوێی ئەڵمانیادەکات کۆچبەرانی سەر سنوری بیلاروسیا وەربگرێت

KDC
پاش دواکاری بەپەلە لەلایەن کەسوکاری کۆچبەرانی سەر سنوری بیلاروسیاڕێکخراوی پرۆ ئازول کە رێکخراوی ئاوارەو کۆچبەرانە،داوالە حکومەتی نوێی ئەڵمانیا دەکات پێش سەری ساڵی نوێ کۆچبەرە گیرخواردوەکانی سەر سنوری بیلاروسیا وەربگرێتهەروەها رێکخراوی نابراو داوا لە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شولتس دەکات ، ڕێگاچارەی سیاسی بۆ ئەو پەنابەرانە بدۆزرێتەوە کەلە سەر سنوری بیلاروسیا گیریانخواردووە......
به‌یاننامه‌

ئەو ڕۆژەی کە خەونی گەیشتنی بۆ ئەڵمانیا هاتە دی کۆچی دوایی کرد

KDC
بەختیار ئەنوەر سێ هەفتە لەمەوبەر و ڕێک لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە 23ی تشرینی دووەم لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد، ئەو گەنجە کوردە دوای پەڕینەوەی لە دارستانێکی نزیک شاری جۆبێنی باشووری ویلایەتی براندنبێرگ، لەگەڵ کۆمەڵێکی 11 کۆچبەری دیکە لە ڕووباری ئۆدێر نایسێ پەڕیبوونەوە. ئەو بەیانییە، گرووپی کۆچبەران داوای هاوکاری بەپەلەیان......
به‌یاننامه‌

پۆڵەندا چوار کۆچبەر رزگار دەکات

KDC
چوار کۆچبەر کە لە زۆنگاوێکی سنووری پۆڵەندا – بیلاروسیا ون ببوون، لە لایەن پاسەوانانی سنووری پۆڵەندا دۆزرانەوە و، پۆلیسی ئەو وڵاتەش دەڵێ، ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەکەیان ئاسایی نەبوو، بەڵکو وەک تێکۆشانێکی ژیان و مردن بوو. لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەکەدا، کە چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوو، پاسەوانانی سنووری پۆڵەندی و ئاگرکوژێنەوەکان، توانیان چوار کۆچبەر ڕزگار......
به‌یاننامه‌

کۆمسیۆنی ئەوروپا پێشنیاری چاکسازی رێوشوێنی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەران دەکات

KDC
کۆمسیۆنی ئەوروپا پێشنیاری خۆی بۆ چاکسازی لە یاساکانی شینگن ڕاگەیاند، لەوانەشە جوڵانەوە لە سنووری وڵاتانی ئەندام و هەروەها گرتنەبەری هەنگاوی پراکتیکی، کە وەڵامی نیگەرانییەکانی دەوڵەتەکان لەسەر دیاردەی کۆچ و پەنابەریش دەداتەوە. زۆرێک لەو وڵاتانە گەڕاونەتەوە بۆ سەلماندنی هەڕەمەکی ناسنامەی ئەوانەی لەم ساڵانەی دواییدا کۆچ بەرەو وڵاتانی شینگن دەکەن، بەتایبەتی دوای......
به‌یاننامه‌سیلاید

یۆنان دوو بەلەمی کۆچبەران ناچار بە گەڕانەوە بۆ تورکیا دەکات

KDC
هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی توركیا، 78ی کۆچبەری نایاساییان لە رۆژئاوای وڵاتەکە رزگارکرد، کە لەلایەن هێزەکانی یۆنان لە دەریای ئیجە ناچار بە گەڕانەوە کرابوون بۆ ئاوەكانی تورکیا. بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، هێزەکانی سەربە فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی ئەو وڵاتە، زانیارییان لەبارەی بوونی ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی نێو بەلەمێک لە کەناراوەکانی شارۆچكه‌ی کوشاداسی پارێزگای......
به‌یاننامه‌

فەرەنسا :-ئاشکرابوونی ناسنامەی26 تەرمی کۆچبەرە خنکاوەکانی دەریای ئەلماش

KDC
سۆران حەسەن …دەسەڵاتدارنی فەرەنسا ناسینەوەی ناسنامەی 26 تەرمی کۆچبەرە خنکاوەکان لەکۆی 27 ڕاگەیاند ،کە بەلەمێکی چوبی مانگی ڕابردوو لە کەناڵی دەریایی نێوان فەڕەنساو بەریتانیا نقومبوونلەنێو ئەو 26 تەرمە 16 یان خەڵکی کوردستانی باشوورە ،لەنێویاندا چوارئافرەت کەتەمەنیان لە نێوان 22بۆ46ساڵ و گەنجێکی 16ساڵ و منداڵێکی 7ساڵ و10 پیاو کەتەمەنیان لە نێوان......
به‌یاننامه‌سیلاید

وێڕای دە ساڵ مانەوە و کارکردنی، سوید دایکێک و دوو منداڵەکەی دیپۆرت دەکەنەوە

KDC
دەزگای کۆچی سوید، بڕیاری داوە دایکێکی میسری و دوو منداڵەکەی لە دیپۆرتی میسر بکەنەوە، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی دایکەکە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنچەوە دەناڵێنێت. دایکی تووشبوو بە شێرپەنجە ماوەی زیاتر لە دە ساڵە لەگەڵ دوو منداڵەکەی لە سوید دەژی و تێیدا نیشتەجێ بووە و کاری کردووە، تا نەخۆشی بووەتە هۆکاری کارنەکردنی. خزمانی......
به‌یاننامه‌

هەنگاریا چەند کۆچبەرێک دەبنە قوربانی

KDC
پۆلیسی هەنگاریا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، ئۆتۆمبیلێکی ژمارە سربی کە کۆچبەرانی هەڵگرتبوو لە درەنگانی شەوی رابردوو تووشی پێکدادان دەبێت و حەوت پەنابەر مردن و چواریشیان بریندار بوون. ڕووداوەکە دوای ئەوە هاتووە، کە شۆفێری ئوتۆمبێلەکە رەتی کردوەتەوە لە خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی مۆراهالۆمی نزیک سنووری سربیا بوەستێت. پۆلیس ئەوەشیان راگەیاندووە، کە شۆفێرەکەیان بە......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان پیرۆزبایی لە ناوەندی ڕەوەندی کورد دەکات

KDC
ئارمانج عەگید نێروەیی جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان، بە ناوی دەستەی سەرۆکایەتی کۆمەڵەکەیانەوە، پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە دەکەن، وەک لە پەیامەکەیاندا هاتووە، ئەوان بۆ هەر کار و خەباتێک ئامادەی هاوکاری و پشتگیری ناوەندەکە دەبن، لە پێناو یەکخستن و نزیکبوونەوە و درووستکردنی لۆبی کوردی. دەقی......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

بنکەی لالش پیرۆزبایی کۆنگرەی ناوەندی ڕەوەندی کورد دەکات

KDC
بنکەی لالشی کوردانی ئێزدی پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی سەرجەم ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە دەکەن، بە بۆنەی بەستی یەکەمین کۆنگرەی ناوەندەکە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان. دەقی پەیامەکە: بنگەهێ لالش پیرۆزبایا کۆنگرێ کۆنفیدراسیۆنا رەڤەندا کوردستانی دکت . ئەم لسەر ناڤێ دەستەیا رێڤەبەرا بنگەهێ لالش ئەلمانیا وتەڤایا ئەندام و لایەنگەرێن بنگەهی......
KDC

FREE
VIEW